کردەوەی چاک
٢- بۆچی کرداری چاک پێویستە؟
كرداری چاک پێویسته، چونكه:
١- كرداری باش له دنیا‌و قیامه‌تدا سوود به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. له دنیادا ئه‌و كه‌سه خاوه‌ن رێز‌و قه‌در ده‌كات، به‌ری چاكه هه‌ر چاكه‌یه‌و چی بچێنی ئه‌وه ده‌دوریته‌وه.. پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی (مَا أَكْرَمَ شَابٌّ شَيْخًا لِسِنِّهِ إِلَّا قَيَّضَ اللَّهُ لَهُ مَنْ يُكْرِمُهُ عِنْدَ سِنِّهِ) ترمذي گێڕاویه‌تیه‌وه[1] واته: هه‌ر گه‌نجێك له‌به‌ر پیری رێز له پیاوێك بگرێت له كاتی پیرێتیدا خوای گه‌وره یه‌كێكی بۆ رام ده‌كات رێزی لێ بگرێته‌وه.
كردای چاك شوێنكار له باوكه‌وه بۆ نه‌وه‌كانی پاش خۆی به‌جێ ده‌هێڵێت.. بۆ نموونه كاتێك سه‌یدنا مو‌سا عَلَيْهِ السَّلَام له‌گه‌ڵ پیاوه چاكهكهدا ده‌چنه لای دێیهكهوهو ده‌یانه‌وێت دیواره رووخاوه‌كه چاك بكه‌نه‌وه ـ كه هی دوو هه‌تیو بوو ـ خوای گه‌وره له باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێ: (وَأَمَّا الْجِدَارُ فَكَانَ لِغُلامَيْنِ يَتِيمَيْنِ فِي الْمَدِينَةِ وَكَانَ تَحْتَهُ كَنزٌ لَّهُمَا وَكَانَ أَبُوهُمَا صَالِحًا) الكهف/٨٢ واته: بەڵام دیواره‌كه له دێیه‌كه‌دا هی دوو بێباوك بوو، گه‌نجینه‌یه‌ك له ژێریدا حه‌شار درابوو، باوكیشیان پیاوچاكبوو. ئیبن کثير ده‌فه‌رموێ: ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وه‌ی تێدایه كه باشیی و چاكیی باوك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر منداڵه‌كانی له دنیا‌و قیامه‌تدا هه‌یه‌و ده‌توانێت شه‌فاعه‌تیان بۆ بكات.[2]
كرداری چاك له قیامه‌تیشدا هاوڕێی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (إذَا مَاتَ ابْنُ آدَمَ تَبِعَهُ ثَلاثٌ: أهْلُهُ وَمَالُهُ وَ عَمَلُهُ، فَيَرْجَعُ اثْنَانُ وَيَبْقَى وَاحِدٌ فَيَرْجَعُ أهْلُهُ وَمَالُهُ، وَيَبْقَى عَمَلُهُ) متفق علیه .[3]
كاتێك مرۆڤێك ده‌مرێت كه‌س و كار‌و سامانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه دواوه‌و ته‌نها كرده‌وه‌كانی له‌گه‌ڵیدا ده‌ڕۆن.
له یه‌كێك له پیاو چاكانیان پرسی بۆ چاكهخوازیت هه‌ڵبژارد؟ فه‌رمووی دۆست و خۆشه‌ویستان ده‌بینم یا خیانه‌ت له یه‌كتر ده‌كه‌ن یان یه‌كتر جێ دێڵن! ئه‌گه‌ر وهفاشیان بۆ یه‌ك هه‌بێت ناچنه ناو گۆڕی یه‌كتره‌وه‌و فریای یه‌كتر ناكه‌ون، منیش چاكهكارییم كرده دۆست و خۆشه‌ویست تا هه‌رگیز لێم جودا نه‌بێته‌وه. [4]
جارێك عبداللەی كوڕی عومه‌ر خوای گه‌وره لێی رازی بێت كۆمه‌ڵێكی بینی سێبه‌ریان بۆ گۆڕێك دروست ده‌كرد، پێی فه‌رموون: واز له‌وه بێنن، كرده‌وه سێبه‌ری گۆڕه. [5]
٢- كرده‌وه‌ی باش له قیامه‌تدا زۆر پێویسته، چونكه لێپرسینه‌وه‌و دادگه‌ریی خودایی زۆر ووردو سه‌خته. خوای گه‌وره له وه‌سفی ئه‌و رۆژه‌دا ده‌فه‌رموێ: (فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ * وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ) الزلزلة/٧-٨ واته: هه‌ر كه‌سێك هێنده‌ی تۆزه گه‌ردێك چاكه‌ی كردبێت له رۆژی قیامه‌تدا ده‌یبینێته‌وه.
له فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری خوادا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هاتووه كه هه‌ر كه‌س له ئێوه كه خوای گه‌وره له قیامه‌تدا قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، وه‌رگێڕ له نێوانیاندا نابێت. كه سه‌یری لای راست ده‌كات ته‌نها كرده‌وه‌كانی ده‌بینێت، كه سه‌یری لای چه‌پ ده‌كات ته‌نها كرده‌وه‌كانی ده‌بینێت، كه سه‌یری پێش خۆی ده‌كات ئاگرێك ده‌بینێت به‌ره‌و رووی دێت.. ئه‌گه‌ر به خێری له‌ته خورمایه‌كیش بێت، خۆتان له‌و ئاگره بپارێزن.. متفق علیه.[6]
موترهفی كوڕی عه‌بدوالله‌ی جهرشی ده‌گێڕێته‌وه: شوێن جه‌نازه‌یه‌ك كه‌وتم بۆ گۆڕستان، كه گه‌ڕاینه‌وه دوو ركات نوێژی كورتم كرد، پاشان نووستم، له خه‌ومدا مردووهكهم بینی پێی ووتم: دوو ركات نوێژت كرد‌و نه‌تویست درێژی كه‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر منیش دوو ركاتی له‌و جۆره‌م بكردایه له هه‌موو دنیا بۆم باشتر ده‌بوو .[7]
٣- پله‌و ئاستی خه‌ڵكی له قیامه‌تدا به‌پێی كرده‌وه‌كانیانه:
أ- یه‌كه‌م ده‌سته موسوڵمان كه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه ره‌نگ وروویان وه‌ك مانگی چوارده ده‌دره‌وشێته‌وه، ئه‌وانه‌ی پاش ئه‌وان وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگداری ئاسمان ده‌بن.. بخاری مسلم گێڕاویانه‌ته‌وه. [8]
ب- له ئاستی رێزگرتندا له جه‌نگی موئته‌دا ژماره‌ی موسوڵمانه‌كان سێ هه‌زار كه‌س بوون، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پێی فه‌رموون: فهرماندهتان زه‌یدی كوڕی حاریسه بێت، ئه‌گه‌ر پێكرا ئه‌وا جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بوتالیب بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش پێكرا با عبداللەی كوڕی ره‌واحه ببێته فه‌رمانده‌یی موسوڵمانان و ئاڵاکە بگرێته ده‌ست.. بەڵام كه موسوڵمانان گه‌یشتنه مه‌یدانی جه‌نگ بینیان رۆمه‌كان سه‌د هه‌زار كه‌س بوون و گاوره یارمه‌تی دهرهكانیشیان سه‌د هه‌زاری تر، ئه‌مانیش هه‌ر سێ هه‌زار!! شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد. زه‌یدی كوڕی حاریسه پێكراو شه‌هیدبوو، پاشانیش جه‌عفه‌ر! كه عبداللەی كوڕی ره‌واحه ئاڵاكه‌ی گرته ده‌ست زانی كه شه‌هید ده‌كرێت، نه‌فسی هه‌ڵوێسته‌یه‌كی پێكرد، بەڵام خێرا خۆی كۆكرده‌وه‌و به نه‌فسی خۆی فه‌رموو: خۆ لێره‌ش نه‌بێت هه‌ر ده‌بێت بمریت، ئیتر بۆچی به ده‌م ئه‌م شههیدییهوه ناچیت؟ ئینجا ئه‌میش شه‌هید بوو، خوای گه‌وره لێان رازی بێت.. پاشان خالیدی كوڕی وه‌لید سوپاكه‌ی كۆكرده‌وه‌و به نهخشهكی وورد پاشه‌كشه‌ی كرد‌و سوپاكه‌ی رزگار كرد.. فقه السیره غزالی.
پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خه‌وی پێوه بینینن و بۆ هاوەڵانی گێڕایه‌وه: زه‌یدو جه‌عفه‌ر عبداللە هه‌رسێكیان له‌سه‌ر ته‌ختی ئاڵتون به‌رزكرانه‌وه بۆ به‌هه‌شت بەڵام ته‌خته‌كه‌ی عبداللە كه‌مێك له هی ئه‌وان نزمتر بوو پرسیم: ئه‌وه بۆ وایه؟ پێیان ووتم: ئه‌وان بێ راڕایی چوونه پێشه‌وه، بەڵام ئه‌م كه‌مێك دواكه‌وت ئه‌وجا چووه پێشێ .[9]
بیر له‌م جۆره ووردهكاریانهی هه‌ڵوێست بكه‌ینه‌وه كه له دڵسوزیی و راستگۆیی كرداره‌كاندا ده‌گیرێنه‌به‌ر، كه چۆن لای خوای گه‌وره حساباتیان بۆ ده‌كرێت.
ئاماده‌كردنی: لیژنه‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی
پێداچوونه‌وه و توێژینه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی: مامۆستا كرێكار
[1] به‌ڵێ ترمزی گێڕاوێتیه‌وه(٣/١٥٢)، بڕوانه (تحفة الاحوذی شرح سنن الترمذی ٢٠٢٢) هه‌ر ئیمامی ترمزی خۆی ده‌رباره‌ی فه‌رموویه‌تی ( حدیث غریب). ئه‌مما شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی له (سلسلة الاحادیث الضعیفة١/٣٠٤)دا ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێ: مونكه‌ره. مونكه‌ر جۆرێكه له جۆره‌كانی فه‌رمووده‌ی زه‌عیف.
[2] ابن كثير: تفسير القرآ‌ن العظيم ٣/٩٤.
[3] ئه‌وه‌ی نوسه‌رانی به‌ڕێز هێناوێتیانهوه له‌فزی جیاوازی موسلیمه، ژماره (٥٢٦٠)ە، بەڵام له‌فزی هاوبه‌شی بوخاری (٦٥١٤)، موسلیم (٢٩٦٠) ئاوا ده‌فه‌رموێ: (يَتْبَعُ الْمَيِّتَ ثَلاَثَةٌ فَيَرْجِعُ اثْنَانِ وَيَبْقَى وَاحِدٌ يَتْبَعُهُ أَهْلُهُ وَمَالُهُ وَعَمَلُهُ فَيَرْجِعُ أَهْلُهُ وَمَالُهُ وَيَبْقَى عَمَلُهُ). نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی نوسه‌رانی به‌ڕێز له سه‌ره‌وه‌دا بێ سه‌نه‌دو پله هێناویانه‌ته‌وه!
[4] له كوێوهو له چ لایه‌نێكه‌وه بگه‌ڕێیت بۆ سه‌نه‌دی وا مه‌جهوول؟! له یه‌كێك له پیاوچاكانیان پرسی!! پیاوچاكه‌كه كێیه؟ كێ لێی پرسی؟ كه‌ی بوو، له كوێ بوون؟ له كوێوه زانیتان ئه‌م ریوایه‌ته راسته؟! ئاخر نوسه‌ری ئیسلامی چۆن ده‌بێت ریوایه‌تی مێژوویی ئاوا بخاته به‌ر ده‌ست؟! ئه‌یهاوار.. ئه‌مه له قسه‌ی مه‌لایه‌كی لادێی كورده‌واریی زه‌مانی عوسمانلی ده‌چێت وه‌ك له ریوایهتێكی ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی..
[5] زۆریش به‌دوای ئه‌م چیرۆك و ریوایه‌ته‌دا گه‌ڕام چاوم به‌ر هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك نه‌كه‌وت.. به داخه‌وه.
[6] به‌ڵێ فه‌رمووده‌كه متفق علیه یه، لای بوخاری ژماره (٦٥٣٩) یه‌و لای موسلیم ژماره (١٠١٦) یه‌و ئه‌مه‌ش لهفزهكهیهتی: (مَا مِنْكُمْ مِنْ رَجُلٍ إِلَّا سَيُكَلِّمُهُ رَبُّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَيْسَ بَيْنَهُ وَبَيْنَهُ تُرْجُمَانٌ فَيَنْظُرُ أَيْمَنَ مِنْهُ فَلَا يَرَى شَيْئًا إِلَّا شَيْئًا قَدَّمَهُ ثُمَّ يَنْظُرُ أَشْأَمَ مِنْهُ فَلَا يَرَى شَيْئًا إِلَّا شَيْئًا قَدَّمَهُ ثُمَّ يَنْظُرُ تِلْقَاءَ وَجْهِهِ فَتَسْتَقْبِلُهُ النَّارُ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَنْ اسْتَطَاعَ مِنْكُمْ أَنْ يَقِيَ وَجْهَهُ حَرَّ النَّارِ وَلَوْ بِشِقِّ تَمْرَةٍ فَلْيَفْعَلْ).
[7] زۆرم له‌سه‌ر ئه‌م پیاوچاكهی تابعین له سه‌رچاوه سهرهكیهكانیهوه خوێنده‌وه به داخه‌وه ئه‌م به‌سه‌رهاته‌م نه‌دۆزیه‌وه..
[8] نوسه‌رانی به‌ڕێز وه‌كو دیاره هه‌ر به مانا ئه‌م فه‌رمووده‌یان گێڕاوه‌ته‌وه‌و نوسیویانه بوخاری موسلیم.. ئه‌م باسه چه‌ندین ریوایه‌تی سه‌حیحی له‌سه‌ره، له فتح الباری شه‌رح سه‌حیحی بوخاری له (٦/٣١٨ )یه‌و له موسلیمدا ژماره (٢٨٣٤)یه‌و ئه‌مه لهفزهكهیهتی: (أَوَّلُ زُمْرَةٍ تَلِجُ الْجَنَّةَ صُورَتُهُمْ عَلَى صُورَةِ الْقَمَرِ لَيْلَةَ الْبَدْرِ) زیاده‌كه‌ش كه ده‌فه‌رموێ: (والزُّمْرَةُ الثَّانِيةُ عَلَى مِثْلِ أحْسَنِ كَوْكَبٍ دُرِّيٍ فِي السَّمَاءِ) لای ترمزی (ژماره ٢٥٣٤) كه شێخی ئه‌لبانی له توێژینه‌وه‌یدا له (صحیح سنن الترمذي ٢٥٣٥)دا ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه..
[9] ئه‌م ریوایه‌ته له كتێبی (فقه السیره)ی محمد غه‌زالی رهحمهتیدا وا له لاپه‌ڕه (٣٩٩) ، غه‌زالی ره‌حمه‌تی ئه‌مه‌ی له (سیره ابن هشام ١/٢٥٨)ە وه هێناوه كه شێخی ئه‌لبانی له توێژینه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی (فقه السیرة)دا ده‌فه‌رموێ: ضعیف الاسناد..واته فه‌رمووده‌یه‌كی زه‌عیفه.