ڕاڤەکردنی سێ زیکری سەرەکی
١- داوای لێخۆشبوو‌ن (الإستغفار)
گومانی تێدا نییه كه مرۆڤ به‌نده‌ی خوایه‌و نازو نیعمه‌تی زۆری به‌سه‌ردا رشتووه. مرۆڤ كاتێك ده‌بینێت كه نیعمه‌ت و سپارده‌كانی خوای گه‌وره‌ی به‌و جۆره به‌كار نه‌هێناوه كه خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت له بواری گه‌شه به‌خۆدان و په‌روه‌رده‌ی ده‌روون (تزكیة النفس)دا‌و به ته‌واوی سوودی لێ وه‌رنه‌گرتووه یا فه‌رمانێكی به‌جێ نه‌هێناوه، یاخود حه‌رامێكی ئه‌نجام داوه، ئه‌و كاته داوا له‌په‌روه‌ردگاری ده‌كات لێی خۆش بێت و شه‌رمه‌زارییه‌كانی بپۆشێت و به په‌شیمانیه‌وه ده‌ڵێت (استغفر الله) واته: داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره ده‌كه‌م.. ئه‌مه یادێكی گشتییه‌و پێویسته هه‌موو ئیمانداران به‌رده‌وام بیڵێنه‌وه چونكه هه‌موو ئیماندارێك پله‌و پایه‌ی ئیمانی هه‌ر چه‌ندێك بێت به‌شی خۆی كه‌مته‌رخه‌می هه‌یه له بواری به‌ندایه‌تیدا.. ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نه‌گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین پله و پایه؟ به‌ڵێ، بێگومان.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌فه‌رموێ: من له رۆژێكدا حه‌فتا جار یاخود سه‌د جار داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره ده‌كه‌م..[1] كه‌واته پێویسته هه‌موو ئیماندارێك داوای لێخۆشبوو‌ن له‌خوای گه‌وره بكات و له هه‌موو شه‌وو رۆژێكدا چه‌ند جار دووباره‌ی بكاته‌وه، به‌مه‌رجێك ره‌چاوی تێگه‌یشتنی ته‌واو له واتای یاده‌كه‌و هۆی داواكردنه‌كه‌ی بكات.
ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌نده‌یه‌كی خوای گه‌وره له شه‌ووڕۆژدا حه‌فتا جار یاخود زیاتر داوای لێخۆشبوونی له خوای گه‌وره كرد‌و مه‌رجه‌كانی یادو داواكه‌ی تێدابوو ئه‌وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیه‌وێت هیچ ئاسه‌واری گوناهی به‌سه‌ره‌وه نامێنێت.
٢- التهلیل (لا الهَ إلّا اللّهُ)
به داوای لێخۆشبوو‌ن (الاستغفار) موسوڵمانی گوناهبار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره‌و واز له هه‌موو په‌رستراوه‌كانی تر ده‌هێنێت، كه حه‌زو ئاره‌زووی خۆی یه‌كێكه له‌وانه! جا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م ئیمانداره بۆ لای خوای تاك و ته‌نیا، وا پێویست ده‌كات هه‌موو بواره‌كانی ژیانی بگرێته‌وه، ئه‌مه‌یه واتای به‌ندایه‌تی بۆ خوای گه‌وره، لێره‌شه‌وه پێویستی دووباره كردنه‌وه‌ی (لا الهَ إلّااللّهُ) ده‌رده‌كه‌وێت كه له واتاكه‌یدا هه‌موو جۆره خوایه‌ك جگه له خوای گه‌وره وه‌لا ده‌نێت و خۆ ته‌سلیم به خوای گه‌وره‌ی تاك و ته‌نها ده‌كات.
(لا الهَ إلّااللّهُ) واته: هیچ فه‌رمانڕه‌واو فریاد ڕه‌سێك نییه جگه له الله. خوزگه كه كه‌سێك ده‌بینین له‌وانه‌ی كه هه‌ڵس و كه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین له‌وانه‌ی ریابازیی ده‌كه‌ن و حه‌زو ئاره‌زووی خۆیان ده‌په‌رستن و ئه‌و له گوێ ڕایه‌ڵی و په‌رستندا ده‌كه‌نه هاوبه‌شی خوای گه‌وره، ئاگادارمان بكردایه‌ته‌وه كه كاری مرۆڤ به ریابازییه‌وه وه‌رناگرێت و حه‌تمه‌ن به ناوچاویدا ده‌درێته‌وه.. هه‌موو كارێكی دینداری و هه‌موو په‌رستنێك ده‌بێ هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌و له‌به‌ر خوای گه‌وره بكرێت. چونكه ته‌نها هه‌ر ئه‌و په‌رستراوی راسته‌قینه‌یه و هیچ هاوبه‌شێكی نییه هه‌روه‌ها پێی بڵێین: ئایا نازانیت كه هاوبه‌شت بۆ خوای گه‌وره داناوه له فڵان كاردا؟! نازانیت كه حه‌زو ئاره‌زووی خۆت یا هی خه‌ڵكی ترت له كاره‌كانتدا كردووه به هاوبه‌شی خوای گه‌وره ئینجا پێی بڵێین ده‌بێت له شه‌وو ڕۆژدا ئه‌وه‌نده جار (لا الهَ إلّااللّهُ) بخوێنیت. ژماره‌ی جاره‌كانیش به گوێره‌ی حاڵی ئه‌و كه‌سه له لایه‌ن په‌روه‌رشكاره‌كه‌یه‌وه دیاری بكرێت. دوای تێگه‌یاندنی له واتا و مه‌به‌ستی ویرده‌كه ئه‌وه‌شی بۆ روون بكرێته‌وه كه هه‌موو كارێك ده‌بێت ته‌نها بۆ خوای گه‌وره ئه‌نجام بدرێت.. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له مه‌به‌سته‌كانی (لا الهَ إلّااللّهُ).
٣- سڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا ( صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ )
كاتێك ئیماندار به‌داواكردنی لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره وازی له هه‌موو خوا قه‌ستینه‌كان هێناو چووه گۆڕه‌پانی به‌ندایه‌تی دڵسۆزانه بۆ خوای گه‌وره‌ی تاك و ته‌نها به تێگه‌یشتن و داننان به ووته‌ی دڵسۆزی (الإخلاص) دا به‌ندایه‌تی له هه‌موو بواره‌كانی ژیانیدا بوو به خه‌سڵه‌تی، ئه‌و كاته ئه‌بێ بیر بكاته‌وه كه چۆن و به هۆی كێوه هاتۆته ناو ئه‌م گۆڕەپانه‌و خوای گه‌وره لای لێ كردۆته‌وه‌و رێزی لێ گرتووه‌و ئه‌م ئایینه‌ی بۆ ناردووه‌و بووه به به‌نده‌ی خوای گه‌وره‌و له‌ده‌ست هه‌موو به‌ناو خواكانی دنیا رزگاری بووه؟ ئه‌بێ بزانێت ئه‌گه‌ر هه‌وڵ و تێكۆشانی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نه‌بوایه ئیمانداران نه‌ده‌گه‌یشتنه پله‌و پایه‌ی به‌ندایه‌تی بۆ خوای گه‌وره، كه‌واته پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ چاكه‌و منه‌تی به‌سه‌ر ئیماندارانه‌وه زۆره.. جودا له هه‌موو نیعمه‌ته‌كانی تری خوای گه‌وره، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به ئیزن و ره‌زای په‌روه‌ردگار بووه هۆی ده‌سكه‌وتنی ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه كه هیدایه‌ت و ئیمانه.. له‌به‌ر ئه‌مه ده‌بێ سوپاسی بكه‌ین و رێزی لێ بگرین وه‌ك گوتراویشه هه‌ر كه‌سێك سوپاسی خه‌ڵك نه‌كات سوپاسی خوای گه‌وره‌ش ناكات..[2] بۆیه ده‌بێ شێوازێكی گونجاوو شیاو بۆ سڵاواتدان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دیاری بكه‌ین كه خۆی بۆ خۆی فێری كردووین..
كه‌سانی تریش هه‌ن كه له گه‌یاندنی ئایین و به‌رنامه‌ی خوای گه‌وره‌دا چاكه‌و منه‌تیان به‌سه‌رمانه‌وه هه‌یه، كه ئه‌وانیش بریتین له ئالی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، واته كه‌سوكاره نزیه‌كانی.. ئه‌گه‌ر به‌هۆی هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌وانه‌وه نه‌بوایه ئه‌م ئایینه به ئێمه نه‌ده‌گه‌یشت..
زۆر باس له ووشه‌ی (ئال) كراوه كه مانای چییه؟! په‌سه‌ندترینیان ئه‌وه‌یه كه (ال) یاره پێشینه‌كان و شوێن كه‌وتوانیانن (وَالسَّابِقُونَ الأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالأَنصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُم بِإِحْسَانٍ)التوبة/١٠٠ واته: پێشینانی یه‌كه‌م له كۆچكه‌ران و یاریده‌ده‌ران و ئه‌وانه‌ی به جوانی و چاكی شوێنیان كه‌وتن.. ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خۆی تێكۆشان و گرنگییان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و له‌كاتی گه‌رمه‌ی جه‌نگی به‌دردا ده‌فه‌رموێ: (اللَّهُمَّ إِنْ تُهْلِك هَذِهِ الْعِصَابَة فَلَنْ تُعْبَد فِي الْأَرْض) [3] واته ئه‌ی خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر ئه‌م تاقمه تیابچێت ئه‌وه ئیتر له‌سه‌ر زه‌ویدا ناپه‌رسترێیت.[4]
ئه‌مه شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر نییه! خوای گه‌وره ویستی وایه كه هه‌موو شتێك هۆكاری ببێت و له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا گه‌یاندنی ئاین و پەیامەکەی داوه به‌سه‌ر شانی پیاوانی چاكدا كه بیگه‌یه‌ننه دوای خۆیان، كه‌واته ئه‌گه‌ر له هه‌موو قۆناغه‌كانی مێژووی ئه‌م ئوممه‌ته‌دا تا ئه‌م سه‌رده‌مه شوێنكه‌وتوانی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نه‌بوونایه، ئێمه هه‌ر له‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه دوور ده‌بووین! بۆیه واجبه له‌سه‌ر ئیمانداران وه‌فای خۆیانیان بۆ ده‌رببڕن و له خوای گه‌وره بپاڕێنه‌وه كه چی شیاوه بۆیان پێیان بدات.
ئه‌و ده‌ربڕینه گونجاوه‌ش كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خۆی دیاری كردووه‌و داوای له ئیمانداران كردووه كه هه‌ر ئه‌وه به‌كاربهێنن ئه‌وه‌یه كه ده‌فه‌رموێ: (اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّد وَعَلَى آلِ مُحَمَّد كَمَا صَلَّيْت عَلَى إِبْرَاهِيم وَعَلَى آل إِبْرَاهِيم وَبَارِكْ عَلَى مُحَمَّد وَعَلَى آلِ مُحَمَّد كَمَا بَارَكْت عَلَى إِبْرَاهِيم وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيم فِي الْعَالَمِينَ إِنَّك حَمِيد مَجِيد).[5]
الصَلاة: واته پاڕانه‌وه‌و داواكردنی نیعه‌تێك كه به‌خشینی نیشانه‌ی رێز‌و پله‌و پایه‌ی به‌رزی پێ به‌خشراوه‌كه‌یه، جا كه ده‌ڵێین (اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّد وَعَلَى آلِ مُحَمَّد) واته: خوای گه‌وره‌ی ئه‌و نیعمه‌تانه بڕێژه به‌سه‌ر محمد دا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه پله‌و پایه‌و گه‌وره‌یی بۆ مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌سه‌ر شوێن كه‌وتوانیشیدا هه‌ر یه‌كه به گوێره‌ی پله و پایه‌ی خۆی (كَمَا صَلَّيْت عَلَى إِبْرَاهِيم وَعَلَى آل إِبْرَاهِيم) هه‌روه‌ك چۆن نیعمه‌تت به‌سه‌ر ئیبراهیمدا رشت خوای گه‌وره تۆ سوپاسكراوو رێز لێگیراوێت. (وَبَارِكْ عَلَى مُحَمَّد وَعَلَى آلِ مُحَمَّد كَمَا بَارَكْت عَلَى إِبْرَاهِيم وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيم فِي الْعَالَمِينَ إِنَّك حَمِيد مَجِيد) وه ئه‌و نیعمه‌ته زۆرتر‌و به‌رده‌وام بكه له‌سه‌ر محمد صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ و شوێنكه‌وتوانی، هه‌روه‌ك چۆن زۆر‌و به‌رده‌وامت كرد به‌سه‌ر شوێنكه‌وتوانی ئیبراهیمدا، تۆ سوپاسكراوو رێز لێ گیراویت.
البركة: زۆركردن و به‌رده‌وام كردنی نیعمه‌ته‌كانه.
ئه‌م داڕشتن و ده‌ربڕینه به‌هێزترین و راستترین سڵاواته كه له پێغه‌مبه‌ری خوا‌وه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ گێڕراوه‌ته‌وه. هه‌موو ده‌زانین كه سڵاوات جۆرێكه له په‌رستن (عبادة) كه‌واته پێویسته ئه‌و داڕشتن و ده‌قه بخوێنین كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمانی پێداوین كه بیخوێنین.
به‌م جۆره ده‌بینین پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ چاكه‌ی زۆری هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێكه‌وه.. به‌ڕاستی گه‌وره‌ترین چاكه گه‌یاندنی نیعمه‌تی ئایینه‌كه‌ی په‌روه‌ردگاره.. بۆیه ده‌بێ باوه‌ڕدار رێزی لێ بگرێت و پله‌و پایه‌ی به گه‌وره سه‌یر بكات و ئه‌مه‌كداری بێت و سوپاسی خۆی بۆ ده‌رببڕێت..
یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ئێمه‌ی بانگخوازی رێگه‌ی خوای گه‌وره ئه‌وه‌یه كاتێك كه ده‌بینین كه‌سێك له رێزی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بێ ئاگایه‌و نازانێت چه‌ندێك چاكه‌و منه‌تی به‌سه‌ریه‌وه هه‌یه، ده‌گونجێ سڵاواتی له‌سه‌ر بدات بەڵام واتا و مه‌به‌ستی سڵاواته‌كه نه‌زانێت و هیچ كاری تێ نه‌كات و ئاسه‌وار له‌سه‌ر دانه‌نێت، ئه‌وه ده‌بێت ئاگادرای بكه‌ینه‌وه‌و واتا‌و مه‌به‌ستی سڵاواتی بۆ روون بكه‌ینه‌وه‌و بۆی باس بكه‌ین كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ زۆری چاكه به‌سه‌رمانه‌وه هه‌یه.
به‌م جۆره بینیمان مرۆڤی ئیماندار به داوای لێخۆشبوو‌ن (الاستغفار) باری ده‌روونی ئاماده ده‌بێت بۆ نزیك بوونه‌وه له خوای گه‌وره به (لا الهَ إلّااللّهُ) ملی رێگه‌ی به‌ندایه‌تی ده‌گرێت و به سڵاواتدان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئه‌رك و ئه‌مه‌كداری و سوپاسی خۆی به‌جێ دێنێت به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ و شوێنكه‌وتوانی.
له كۆتاییدا داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره ده‌كه‌ین و داواكارین له ریزی ده‌سته‌ی دڵسۆزه‌كاندا بمانژمێریت، ئامین ..
ئاماده‌كردنی: لیژنه‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی
پێداچوونه‌وه وتوێژینه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی: مامۆستا كرێكار
[1] نوسه‌رانی به‌ڕێز ئه‌م فه‌رمووده‌یان هه‌ر ئاوا به مانا كوردیه‌كه‌ی هێناوه‌ته‌وه، بێ ئاماژه به سه‌نه‌دو پله‌ی.. ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی حه‌فتاجاری تێدایه یان زیاتر ریوایه‌تێكی بوخاریه (٥٨٦٣) كه ده‌فه‌رموێ: (أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ فِي الْيَوْمِ أَكْثَرَ مِنْ سَبْعِينَ مَرَّةً) ریوایه‌تی تریش هه‌یه ده‌فه‌رموێ: (وَاللهِ إنِّي لَأسْتَغْفِرُ اللهَ، وَأَتُوبُ إلَيهِ فِي الْيَومِ أَكْثَرَ مِنْ سَبْعِينَ مَرَّةً) شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی له (صحیح الجامع ٧٠٩١) دا به سه‌حیحی ناساندووه.. هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی: (اِسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إنِّي أَسْتَغْفِرُ اللهَ وَ أَتُوبُ إلَيهِ كُلَّ يَومٍ مِئَةَ مَرَّةٍ) واته: داوای لێبوردن له خوای خۆتان بكه‌ن، من رۆژانه سه‌د جار داوای لێبوردن و تۆبه قبووڵ كردنمی لێده‌كه‌م.. شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی ده‌رباره‌ی له (صحیح الجامع ٩٤٤) دا ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه.
[2] ئه‌وه فه‌رمووده‌ی سه‌حیحه‌و ریوایاتی جیاوازی هه‌یه له‌وانه: (لا يَشْكُرُ اللهَ مَنْ لَا يَشْكُرُ النَّاسَ) واته: ئه‌وی سوپاسی خه‌ڵكی نه‌كات سوپاسی خواش ناكات.. شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی له (صحیح الادب المفرد ١٦٠)دا ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه..
[3] نوسه‌رانی به‌ڕێز بێ سه‌نه‌دو پله ئه‌مه‌یان به مانا هێناوه‌ته‌وه.. ئه‌مه فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی موسلیمه (ژماره ١٧٦٣) كه ده‌فه‌رموێ: (اللَّهُمَّ أَنْجِزْ لِي مَا وَعَدْتَنِي، اللَّهُمَّ آتِ مَا وَعَدْتَنِي، اللَّهُمَّ إِنْ تُهْلِكْ هَذِهِ الْعِصَابَةَ مِنْ أَهْلِ الإِسْلامِ لا تُعْبَدْ فِي الأَرْضِ) واته: خوایه ئه‌و به‌ڵێنه‌ی پێت دابووم بۆم ببه سه‌ر، خوایه ئه‌و په‌یمانه‌ی پێت دابووم بۆم ببه‌ره سه‌ر، خوایە هاوار، ئه‌گه‌ر ئه‌م تاقمه‌ی ئه‌هلی ئیسلامه‌تی بفه‌وتێنیت ئیتر له‌سه‌ر زه‌ویدا ناپه‌رسترێیت..
[4] نازانم چۆن نوسه‌رانی به‌ڕێز ئه‌مه‌یان كردۆته به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه ووشه‌ی قورئانی (ئال) هه‌موو ئیماندارانی یاوه‌ران و پشتیوانانیان بگرێته‌وه؟! ئه‌دی تایبه‌تمه‌ندێتی خزم و كه‌سی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له كوێدایه؟! ئه‌مه‌ی نوسه‌ران بۆی چوون وا دیاره ئیجتیهادێكی خۆیانه‌و زۆر دووره له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌هلی ته‌فسیرو زمانه‌وانان، چونكه به‌ڵێ راو بۆچوونی زۆری له‌سه‌ره بەڵام هه‌موویان له بازنه‌ی خزم وكه‌سوكاری پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌رناچن.. موناقه‌شه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئایا ژنه‌كانیشی له‌و ئاله هه‌ژمارد ده‌كرێن یان نا؟! ئایا بۆچوونی شیعه راسته كه ده‌ڵێن: ئه‌و ئاله ته‌نها ئه‌ولادی فاتیمه‌ده‌گرێته‌وه؟! یان وه‌كو ئه‌هلی سوننه‌ت ده‌فه‌رموون هه‌موو كه‌سوكاره نزیكه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌گرێته‌وه به مه‌رجی ئیماندارێتی..
[5] نوسه‌رانی به‌ڕێز ئه‌م فه‌رمووده‌شیان بێ سه‌نه‌دو پله‌ی هێناوه‌ته‌وه، ئه‌مه متفق علیه‌یه‌و ئه‌مه‌ش له‌فزی بوخارییه كه ژماره‌كه‌ی له سه‌حیحه‌كه‌یدا (٥٩٩٦)ە.