ڕۆژوو .. سنووری پارسه‌نگی
پێشه‌كی:
له زمانی عه‌ره‌بیدا به رۆژوو ده‌وترێت: (صَوم) واته: خۆگرتنه‌وه. له زاراوه‌ی شه‌رعدا، رۆژوو: بریتیه له خۆگرتنه‌وه‌و وازهێنان له خواردن و خواردنه‌وه‌و حه‌زه جنسیه‌كان، به مه‌به‌ستی گوێڕایه‌ڵی له فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌و نزیك بوونه‌وه لێی، هه‌ر له بانگی به‌یانییه‌وه تا رۆژئاوابوون. [1]
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (فَالآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُواْ مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّواْ الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ) البقرة/١٨٧ واته: ئێستا ده‌توانن له‌گه‌ڵ ژنه‌كانتاندا كاری سه‌رجێی بكه‌ن و ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره رێی پێداوه (له ئومێدی منداڵ خستنه‌وه‌و چێژ له یه‌كتری وه‌رگرتن) بكه‌ن و بخۆن و بخۆنه‌وه تا ئه‌و ساته‌ی ده‌زووی سپێتی به‌یان له ده‌زووی ره‌شی شه‌وتان بۆ جوێ ده‌كرێته‌وه، واته تا سپێده‌تان لێ هه‌ڵدێت، ئینجا رۆژووه‌كه تا شه‌و بگرن.[2]
خوای گه‌وره بایه‌خی تایبه‌تی به‌م خواپه‌رستیه داوه‌و خستویه‌تیه ریزی پایه سه‌ره‌كییه‌كانی ئیسلام و به چاكترین جۆری رۆژووی ناو هه‌موو ئایینه‌كانی تری هه‌ژمارد كردووه.
خێر‌و پاداشتی ڕۆژوو
ڕۆژوو خێر‌و به‌ره‌كه‌ت و پاداشتی گه‌وره‌ی لای خوای گه‌وره هه‌یه، قورئانی پیرۆز له ریزی هه‌ندێك كرده‌وه‌ی چاكی تردا باسی ده‌كات ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ الْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَالْقَانِتِينَ وَالْقَانِتَاتِ وَالصَّادِقِينَ وَالصَّادِقَاتِ وَالصَّابِرِينَ وَالصَّابِرَاتِ وَالْخَاشِعِينَ وَالْخَاشِعَاتِ وَالْمُتَصَدِّقِينَ وَالْمُتَصَدِّقَاتِ وَالصَّائِمِينَ وَالصَّائِمَاتِ وَالْحَافِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَالْحَافِظَاتِ وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا) الاحزاب/٣٥ واته: خوای په‌روه‌ردگار لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی زۆر گه‌وره‌ی بۆ رۆژووه‌وانان ـ له پیاوان و ئافره‌تان ـ ئاماده‌كردووه.
پاداشتی ڕۆژوو لای خوای گه‌وره بێ ئه‌ندازه‌یه، خوای گه‌وره له فهرمووهیهكی قودسیدا فه‌رموویه‌تی: (كُلُّ عَمَلِ ابْنِ آدَمَ يُضَاعَفُ الْحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا إِلَى سَبْعِ مِائَةِ ضِعْفٍ مَا شَاءَ اللَّهُ يَقُولُ اللَّهُ إِلَّا الصَّوْمَ فَإِنَّهُ لِي وَأَنَا أَجْزِي بِهِ يَدَعُ شَهْوَتَهُ وَطَعَامَهُ مِنْ أَجْلِي) رواە مسلم[3] واته: هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی چاكی مرۆڤ چه‌ند قات پاداشتی له‌سه‌ر ده‌درێته‌وه، له ده به‌رابه‌ره‌وه هه‌تا حه‌وت سه‌د به‌رابه‌ر، ته‌نها ڕۆژوو نه‌بێت، ڕۆژوو بۆ منه‌و خۆیشم پاداشتی له‌سه‌ر ده‌ده‌مه‌وه، چونكه له‌به‌ر من واز له ئاره‌زوو حه‌زو خواردن و خواردنه‌وه‌كانی ده‌هێنێت.
بۆنی ده‌می ڕۆژووه‌وان لای خوای گه‌وره له بۆنی میسك خۆشتره! وه‌ك له كۆتایی ئه‌و فه‌رمووده قودسییه‌ی پێشوودا ده‌فه‌رموێ: (لَخَلُوفُ فَمِ الصَّائِمِ أَطْيَبُ عِنْدَ اللَّهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنْ رِيحِ الْمِسْكِ) رواه مسلم. [4]
پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌رباره‌ی خێر‌و پاداشتی ڕۆژوو ده‌فه‌رموێ: (لَا يَصُومُ عَبْدٌ يَوْمًا فِي سَبِيلِ اللَّهِ إلَّا بَاعَدَ اللَّهُ بِذَلِكَ الْيَوْمِ عَنْ وَجْهِهِ النَّارَ سَبْعِينَ خَرِيفًا)متفق علیه[5] واته: هه‌ركه‌سێك له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره ڕۆژێك به ڕۆژوو بێت، ئه‌وه خوای گه‌وره به‌و ڕۆژه حه‌فتا پایزه ڕێ رووخساری له ئاگری دۆزه‌خ دوور ده‌خاته‌وه. واته حه‌فتا ساڵ ڕێ!!
له رۆژی قیامه‌تدا
ڕۆژووه‌وانان رێز‌و پله‌و پایه‌ی تایبه‌تییان هه‌یه
چوونه به‌هه‌شت له یه‌كێك له ده‌رگاكانی به‌هه‌شته‌وه - كه ناوی رهییانه - تایبه‌ت كراوه به رۆژووه‌وانان كراوه! وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ فِي الْجَنَّةِ بَابًا يُقَالُ لَهُ الرَّيَّانُ يَدْخُلُ مِنْهُ الصَّائِمُونَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ لَا يَدْخُلُ مِنْهُ أَحَدٌ غَيْرُهُمْ يُقَالُ أَيْنَ الصَّائِمُونَ فَيَقُومُونَ لَا يَدْخُلُ مِنْهُ أَحَدٌ غَيْرُهُمْ فَإِذَا دَخَلُوا أُغْلِقَ فَلَمْ يَدْخُلْ مِنْهُ أَحَدٌ) متفق علیه[6] واته: به‌هه‌شت ده‌رگایه‌كی هه‌یه پێی ده‌وترێ ره‌ییان (واته: تێرئاو).. له رۆژی دواییدا ڕۆژووه‌وانان لێیه‌وه ده‌چنه ژووره‌وه، كه‌س جگه له‌وان له‌وێوه ناچێته ژووره‌وه، كه رۆژوه‌وانان چوونه ژووره‌وه ئیتر داده‌خرێ و كه‌سی تری پێدا ناچێته ژووره‌وه.
ڕۆژوو گرتن له مانگی ره‌مه‌زاندا زیاتر له‌و خێر‌و پاداشتانه‌ی سه‌ره‌وه، پاداشتی زۆر گه‌وره‌ی تری هه‌یه.. مانگی ره‌مه‌زان بۆ خۆی مانگێكی پیرۆزه چونكه قورئانی تێدا هاتۆته خوای گهورهرهوه: (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ)البقرة/١٨٥ واته: مانگی ره‌مه‌زانه كه قورئانی تێدا هاتۆته خواره‌وه.
ره‌مه‌زان شه‌وی قه‌دری تێدایه له هه‌زار مانگ چاكتره! وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ * وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ * لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ)القدر/١-٣ ئێمه له شه‌وی قه‌در (شه‌وی به فه‌ڕو به‌ره‌كه‌ت)دا ئه‌م قورئانه‌مان دابه‌زاندۆته خواره‌وه. تۆ چوزانیت شه‌وی قه‌در چیه؟ شه‌وی قه‌در له هه‌زار مانگ باشتره!!
پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌رباره‌ی خێر‌و پاداشت و گه‌وره‌یی رۆژووی ره‌مه‌زان ده‌فه‌رموێ: (مَنْ قَامَ لَيْلَةَ الْقَدْرِ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ وَمَنْ صَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ) متفق علیه[7] واته: هه‌ر كه‌سێك به‌دڵنیایی باوهڕهوهو له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره رۆژووی ره‌مه‌زانه‌كه بگرێت، ئه‌وه خوای گه‌وره له‌و گوناهانه‌ی خۆش ده‌بێت كه پێشتر كردوونی.
پێویسته موسوڵمان له ڕه‌مه‌زاندا - به ئومێدی ده‌ستخستنی ئه‌و هه‌موو پاداشتانه‌ی كه خوای گه‌وره بۆ رۆژووه‌وانی دیاری كردووه - له جاران زیاتر خۆی به خواپه‌رستی و پاڕانه‌وه‌و یادی خوای گه‌وره‌و قورئان خوێندن و داوای لێخۆشبوو‌ن و خێر‌و چاكهكردنهوه خه‌ریك بكات..
یه‌كێكی تر له قه‌درو ڕێزی ڕۆژووه‌وان ئه‌وه‌یه كه ئومێدی زۆره دوعا و نزاكانی وه‌ربگیرێت و خوای گه‌وره به هانایه‌وه بێت و وەڵامی بداته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌كاتی به‌ربانگدا.. خوای گه‌وره له نێوان دوو ئایه‌تدا كه هه‌ردووكیان باسی رۆژوو و مانگی ره‌مه‌زان ده‌كه‌ن ئه‌م ئایه‌ته‌ی داناوه كه ده‌فه‌رموێ: (وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ) البقرة/١٨٦ واته: ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به من لێیان پرسیت ئه‌وه من نزیكم، هه‌ر كه‌سێك له من بپاڕێته‌وه وەڵامی ده‌ده‌مه‌وه و داواكانی جێبه‌جێ ده‌كه‌م.
پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ لِلصَّائِمِ عِنْدَ فِطْرِهِ دَعْوَةً مَا تُرَدُّ) رواه ابن ماجه[8] واته: رۆژووه‌وان له كاتی رۆژوو شكاندندا، دوعاكانی گیرا ده‌بێت.
مه‌رجه‌كانی پاداشتی ڕۆژوو
بۆ ئه‌وه‌ی رۆژووه‌وان له خیرو پاداشتی قیامه‌ت مه‌حرووم نه‌بێت، پێویسته ره‌چاوی ئه‌م دوو خاڵه بكات:
١- خۆ پاراستن له تاوان:
رۆژووه‌وان پێویسته خۆی به ره‌وشته به‌رزه‌كانی ئیسلام بڕازێنێته‌وه‌و هه‌وڵ بدات خۆی له هه‌موو جۆره تاوان و خراپه‌یه‌ك به دوور بگرێت.
پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (وَإِذَا كَانَ يَوْمُ صَوْمِ أَحَدِكُمْ فَلَا يَرْفُثْ وَلَا يَصْخَبْ فَإِنْ سَابَّهُ أَحَدٌ أَوْ قَاتَلَهُ فَلْيَقُلْ إِنِّي صَائِمٌ) متفق علیه[9] واته: ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان به‌ڕۆژوو بوو با نه‌چێته لای خێزانی و تووڕهنهبێت و بۆڵه‌بۆڵ به‌سه‌ر كه‌سدا نه‌كات وه ئه‌گه‌ر یه‌كێك جنێوی پێدا یا شه‌ڕی پێ فرۆشت با پێی بڵێت من به ڕۆژووم.
ئه‌و رۆژووهوانهی كه خۆی له گوناهو تاوان ناپارێزێت ئه‌گه‌ر رۆژووهكهشی به‌تاڵ نه‌بێته‌وه ئه‌وا خێرێكی ئه‌وتۆی نامێنێته‌وه. ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (مَنْ لَمْ يَدَعْ قَوْلَ الزُّورِ وَالْعَمَلَ بِهِ فَلَيْسَ لِلَّهِ حَاجَةٌ فِي أَنْ يَدَعَ طَعَامَهُ وَشَرَابَهُ) رواه البخاری[10] واته: خوای گه‌وره هیچ پێویستی به كه‌سێك نییه كه واز له خواردن و خواردنه‌وه بهێنێت بەڵام واز له قسه‌ی درۆ‌و ده‌له‌سه و كارپێ كردنی نه‌هێنێت..
له فه‌رموده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێ: (رُبَّ صَائِمٍ لَيْسَ لَهُ مِنْ صِيَامِهِ إِلَّا الْجُوعُ وَرُبَّ قَائِمٍ لَيْسَ لَهُ مِنْ قِيَامِهِ إِلَّا السَّهَرُ) رواه البیهقی[11] واته: چه‌ند له رۆژووه‌وان هه‌یه كه له برسێتی به‌ولاوه هیچی تری بۆ نامێنێته‌وه!
٢- دڵسۆزی (الإخلاص).
دڵسۆزی مه‌رجێكه بۆ دروستی و په‌سه‌ندی رۆژوو لای خوای گه‌وره، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له فه‌رمووده‌كه‌دا ده‌فه‌رموێ (واحتسابا) واته: ئه‌و رۆژووه په‌سه‌نده‌و پاداشتی لای خوای گه‌وره مسۆگه‌ره كه له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره ئه‌نجام بدرێت، چونكه نه‌مانی ئه‌م مه‌رجه موسوڵمان ده‌خاته ریزی دووڕووان (منافقین)ە وه.
ئاماده‌كردنی: لیژنه‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی
پێداچوونه‌وه و توێژینه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی: مامۆستا كرێكار
[1] ئيمامی نەوەوی: المجموع (٦/٢٤٨)، ئيبنوقودامەی مەقديسي: (المغني ٣/٨٤).
[2]پێشه‌وایانی ته‌فسیر ده‌فه‌رموون: له سه‌ره‌تای فه‌رزبوونی رۆژوودا موسوڵمانان بۆیان نه‌بوو شه‌وانیش بخۆن و بخۆنه‌وه‌و كاری سه‌رجێیی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا بكه‌ن، ته‌نها رۆژووه‌كه‌یان له ئێواره‌دا دهشكاندو هیچی تر، بەڵام دوای ئه‌وه‌ی به گشتی له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ركه راهاتن و به گرنگیه‌وه روانیانه رۆژووه‌كه، هه‌ندێكیان خۆیان پێ نه‌ده‌گیرا، ئیتر خوای گه‌وره بۆی ئاسانتر كردن و شه‌وان رێیدان كه بخۆن و بخۆنه‌وه‌و بشچنه لای ژنه‌كانیان.. ئه‌مه‌ش هه‌موو ئایه‌ته‌كه‌یه: (أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّفَثُ إِلَى نِسَائِكُمْ هُنَّ لِبَاسٌ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌ لَّهُنَّ عَلِمَ اللَّهُ أَنَّكُمْ كُنتُمْ تَخْتَانُونَ أَنفُسَكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ وَعَفَا عَنكُمْ فَالآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُواْ مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّواْ الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ وَلاَ تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلاَ تَقْرَبُوهَا كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ).
[3] فه‌رموده‌ی متفق علیهیه، لای بوخاری (١٩٠٤)و لای موسلیم (١١٥١).
[4] به‌شێكه له فه‌رمووده‌ی پێشوو.
[5] ئه‌میشیان متفق علیهیه، لای بوخاری (٢٨٤٠)ە و لای موسلیم (١١٥٣)یه.
[6] بوخاری (١٨٩٦)، موسليم (١١٥٢).
[7] بوخاری (٢٠١٤)، لاي موسليم (٧٥٩).
[8] ئه‌م فه‌رمووده ریوایاتی زۆره‌و هه‌مووی لای فهرمودهوانان زه‌عیفه‌و ته‌نانه‌ت به كۆی هه‌موانیش نابێت به حه‌سه‌ن.. ئیبنوعهساكیرو مونزیری و ئیبنولمولهققین و ئیبنوحه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی و ئه‌حمه‌د شاكر‌و ئه‌لبانی له (ارواء الغلیل ٩٣١)دا فه‌رموویانه زه‌عیفه.. بەڵام له شوێنی ئه‌و ده‌توانرێت ئه‌م فه‌رمووده سه‌حیحه (الألباني: سلسلة الاحادیث الصحیحة ٤/١٧٩٧) دابنرێت، كه ده‌فه‌رموێ: (ثَلاثُ دَعَوَاتٍ لا تُرَدُّ: دَعوةُ الْوَالِدِ، وَدَعْوَةُ الصَّائِمِ، وَدَعوةُ الْمُسَافِرِ) واته: دوعای سێ پۆل خه‌ڵكی ناگه‌ڕێندرێته‌وه (گیرایه): دوعای باوك، دوعای رۆژوه‌وان، دوعای موسافیر.
[9] بوخاری (١٩٠٤)، موسلیم (١١٥١).
[11] ئيبنوماجە (١/٥٣٩ ژمارە ١٦٩٠)، نەسائي (٢/٢٣٩ ژمارە ٣٢٤٩) شێخی ئەلبانیش لە (صحيح الترغيب والترهيب ١/٤٥٣)دا دەفەرموێ: سەحيحە.