دوعــا
(نزا‌و پاڕانه‌وه)
دوعا له گرنگترین هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی په‌یوه‌ستبوون و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان خوای گه‌وره و عهبدهكانییهتی.. پاڕانه‌وه یه‌كێكه له باشترین هۆكاره‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیمانیانه‌ی موسوڵمان. چونكه موسوڵمان ڕاسته‌وخۆ له‌م ڕێگه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌ی خۆیدا ده‌كه‌وێته گفتوگۆ‌و موناجاتهوه. ڕاز‌و نیازی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت و داواكانی ده‌خاته به‌ر ڕه‌حمه‌تی. ئه‌مه‌ش سه‌لماندن و به‌رجه‌سته‌كردنی مانای عه‌بدایه‌تییه بۆ خوای گه‌وره.. چونكه له‌لایه‌كه‌وه زه‌بوونی و بێ دەسەڵاتیی به‌نده‌كان ده‌رده‌خات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هێزو دەسەڵاتی په‌روه‌ردگارو ئاشنابوون و تێفكران له سیفه‌ته به‌رزو ناوه پیرۆزه‌كانی نیشان ده‌دات.
پاڕانه‌وه خۆی له خۆیدا عیباده‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه، هه‌ر وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌موویه‌تی: (الدُّعَاءُ هُوَ الْعِبَادَةُ)..[1] هه‌ر وه‌ك له لیسته‌ی ره‌فتاره كاریگهرو گرنگه‌كان ریز به‌ندی ده‌كرێت.. پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (لَيْسَ شَيءٌ أَكْرَمُ عَلَى اللهِ تَعَالَى مِنْ الدُّعَاءِ)[2] واته: هیچ شتێك وه‌كو دوعا‌و پاڕانه‌وه لای خوای گه‌وره به‌ڕێز نیه..
ئه‌و كه‌سه كه له خوای میهره‌بان و به دەسەڵات ناپاڕێته‌وه‌و داوای جێبه‌جێ بوونی كاره‌كانی له‌و زاته به‌رزه ناكات، خوای گه‌وره لێی توڕه ده‌بێ و خه‌شمی لێدەگرێ، وه‌كو له فه‌رمووده‌دا هاتووه:(مَنْ لَمْ يَسْألْ اللهَ يَغْضَبْ عَلَيه)[3]
دوعا ( نزا و پاڕانەوە )
١- پێناسه‌ی دوعا
دوعا بریتییه له‌و خواست و داواكاریانه‌ی كه به شێوه‌ی پاڕانه‌وه له خوای گه‌وره داوا ده‌كرێت. ( تفسیر القاسمی م٢/٩٣).
هه‌ندێك زانای تر فه‌رموویانه: بریتییه له‌و نزا‌و پاڕانه‌وانه‌ی كه له ناخ و قووڵایی دڵه‌وه‌و به هه‌موو هه‌ست و نهستێكهوه، به‌دڵێكی پڕ یه‌قینه‌وه له باره‌گای خوای په‌روه‌ردگاردا - به مه‌به‌ستی قبووڵ بوون و جێبه‌جێ بوونی ڕاز‌و نیازه‌كان- ده‌خرێته ڕوو.. (المدخل الی التصور الاسلامی/ توفیق الهاشمی ل١٤٦).
خوای گه‌وره گرنگی زۆری به‌م عیباده‌ته داوه‌و له زۆر جێگای قورئانی پیرۆزدا ئاماژه به‌و دوعایانه ده‌دات كه باشتر وایه هه‌ر یه‌كه‌یان له كات و شوێنی تایبه‌تیدا بخوێنرێن و بۆ مه‌به‌ستی دیاریكراو دوعایان پێ بكرێت.. بۆ نموونه ئه‌و دوعایانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان لێ بێت كردوویانه یا خود ئه‌وانه‌ی كه خوای گه‌وره به مه‌به‌ستی فێربوونی موسوڵمان ئاماژه‌ی پێكردوون.
دوعا دوو جۆره: جۆرێكیان ئه‌و خێر‌و چاكانه‌یه كه ده‌ته‌وێ له ئێستا و داهاتوودا ده‌ستگیرت ببێت، جۆرێكی تریان ئه‌و زه‌ره‌رو ناڕهحهتییانهیه كه ئێستا پێوه‌ی ده‌ناڵێنی و ده‌ته‌وێ له‌سه‌رتی لابه‌رێت، یاخود ده‌ترسی له داهاتوودا دوچارت ببێت.. هه‌ر بۆیه ئه‌نه‌س ڕه‌زای خوای لێ بێت فه‌رموویه‌تی: زۆرترین دوعای پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئه‌مه بوو: (اللَّهُمَّ آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ )[4]
ئاماده‌كردنی: لیژنه‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی
پێداچوونه‌وه و توێژینه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی: مامۆستا كرێكار
[1] نوسه‌رانی به‌ڕێز نوسیویانه: (رواه ابن ماجة والنسائی وأبي داود والترمذي وهو حدیث حسن صحيح)، راسته بڕوانه: ئیمامی ئه‌حمه‌د (٤/٢٦٧)، ترمزی (٢٩٦٩)، ئه‌بوداوود (١٤٧٩)، ئیبنوماجه (٣٨٢٩) ترمزی (٢٩٦٩) شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تیش له (صحيح الجامع ٣٤٠٧) دا ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه.. ئه‌مه‌ش هه‌موو فه‌رمووده‌كه‌یه: (وعن النعمان بن بشیر قال: قال النبیُّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (الدُّعَاءُ هُوَ الْعِبَادَةُ)، ثم قرأ: وَقَالَ رَبُّكُـمْ ٱدْعُونِى أَسْتَجِبْ لَكُمْ..).
[2] نوسه‌رانی به‌ڕێز نوسیویانه: (رواه الترمذي وابن ماجة)،راسته لای ترمزی ژماره (٣٣٧٠)یه‌و لای ئیبنوماجه (٣٨٢٩)یه‌و شێخی ئه‌لبانی له (صحيح الادب المفرد/٥٤٩) به حه‌سه‌نی ناساندووه.
[3] نوسه‌رانی به‌ڕێز نوسیویانه: (رواه احمد)، راسته لای ئیمامی ئه‌حمه‌د وا له (٢/٤٤٢)و لای ترمزی ژماره (٣٣٧٣)یه‌و لای ئیبنوماجه (٣٨٢٧)ە و شێخی ئه‌لبانیش له (صحيح الادب المفرد/٥١٢)به حه‌سه‌نی ناساندووه.
[4] نوسه‌رانی به‌ڕێز نوسیویانه: (رواه مسلم).. راسته لای ئیمامی موسلیم به شه‌رحی ئیمامی نه‌وه‌وی ره‌حمه‌تی ژماره (٢٦٩٠)ه و ته‌واوی له‌فزی فه‌رمووده‌كه ئه‌مه‌یه كه قه‌تاده له سه‌یدنا ئه‌نه‌سی پرسیووه كه پێغه‌مبه‌ری خوات ێلى الله علیه وسلم چ دوعایه‌كی زیاتر ده‌خوێند؟! ئه‌ویش فه‌رموویه‌تی: ئه‌م دوعایه: (اللَّهُمَّ آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ) بۆیه سه‌یدنا ئه‌نه‌سیش له دوعاكردنی خۆیدا یان به‌وه ده‌ستی پێ ده‌كرد یان هه‌ر تێهه‌ڵكێشی دوعاكه‌ی ده‌كرد. ئه‌مه‌ش فه‌رمووده‌كه‌یه: (سألَ قَتَادَةُ أَنَسًا أَيُّ دَعْوَةٍ كَانَ يَدْعُو بِهَا النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَكْثَرَ قَالَ كَانَ أَكْثَرُ دَعْوَةٍ يَدْعُو بِهَا يَقُولُ اللَّهُمَّ آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ قَالَ وَكَانَ أَنَسٌ إِذَا أَرَادَ أَنْ يَدْعُوَ بِدَعْوَةٍ دَعَا بِهَا فَإِذَا أَرَادَ أَنْ يَدْعُوَ بِدُعَاءٍ دَعَا بِهَا فِيهِ.