دوعا ( نزا و پاڕانەوە )
٣- مه‌رجه‌كانی گیرا بوونی دوعا
١- پاڕانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له خوای گه‌وره‌ی خۆی. چونكه قورئان ده‌فه‌رموێ: (وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ..) البقرة/١٨٦ واته: ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به من لێیان پرسیت ئه‌وه من نزیكم، هه‌ر كه‌سێك له من بپاڕێته‌وه وەڵامی ده‌ده‌مه‌وه و داواكانی جێبه‌جێ ده‌كه‌م.
٢- حەڵاڵێتی خواردن و خواردنه‌وه‌و پۆشین: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (... وَذَكَرَ الرَّجُلَ يُطِيلُ السَّفَرَ أَشْعَثَ أَغْبَرَ يَمُدُّ يَدَهُ إِلَى السَّمَاءِ يَا رَبِّ يَا رَبِّ وَمَطْعَمُهُ حَرَامٌ وَمَشْرَبُهُ حَرَامٌ وَمَلْبَسُهُ حَرَامٌ وَغُذِّيَ بِالْحَرَامِ فَأَنَّى يُسْتَجَابُ لِذَلِكَ)[1] واته: كابرا له سه‌فه‌ری توولانیهوه دێته‌وه، قژبژو خۆڵاوی، ده‌ستی بۆ ئاسمان به‌رز كردۆته‌وه‌و خێرا خێرا هاوار ده‌كات: خوایه خوایه! له‌ولاوه‌ش خواردنه‌كه‌ی حه‌رامه، خواردنه‌وه‌كه‌ی حه‌رامه، پۆشاكه‌كه‌ی حه‌رامه!! ئه‌رێ خوای گه‌وره دوعای ئه‌مه چۆن قبووڵ ده‌كات؟!
٣- دوعای خراپی زیاندان له خۆی و ماڵ و منداڵی نه‌كات، نه‌بادا بكه‌وێته ئه‌و كاتهنهوه كه خوای گه‌وره نزای تێدا قبوڵ ده‌كات. پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی: (لَا تَدْعُوا عَلَى أَنْفُسِكُمْ وَلَا تَدْعُوا عَلَى أَوْلَادِكُمْ وَلَا تَدْعُوا عَلَى أَمْوَالِكُمْ لَا تُوَافِقُوا مِنَ اللَّهِ سَاعَةً يُسْأَلُ فِيهَا عَطَاءً فَيَسْتَجِيبَ لَكُمْ) رواه مسلم[2] واته: دوعا له خۆتان مه‌كه‌ن، دوعا له زارۆك و كه‌سوكاری خۆتان مه‌كه‌ن، دوعا له سه‌روه‌ت و سامانی خۆتان مه‌كه‌ن، نه‌بادا بكه‌وێته ئه‌و كاتانه‌وه كه دوعای تێدا گیرا ده‌بێت، و لێتان گیراببێت.
٤- دوعایه‌ك نه‌بێ بۆ تاوان و سه‌رپێچی، یان بۆ پسانی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و سیله‌ی ڕه‌حم، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (لَا يَزَالُ يُسْتَجَابُ لِلْعَبْدِ، مَا لَمْ يَدْعُ بِإِثْمٍ أَوْ قَطِيعَةِ رَحِمٍ) رواە مسلم[3] واته: وەڵامی دوعای به‌نده هه‌ر ده‌درێته‌وه مادام دوعای گوناهباریی و پسانی سیله‌ی روحم نه‌كات و په‌له نه‌كات.. ووتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا په‌له كردن چیه؟! فه‌رمووی: ده‌ڵێ هه‌ر من دوعا ده‌كه‌م و دوعا ده‌كه‌م كه‌چی نابینم قبووڵ ببێت! ئیدی بۆی ده‌بێته مایه‌ی په‌شیمانی تا وای لێ دێت واز له دوعا كردن و پاڕانه‌وه‌كه ده‌هێنێت!!
٥- به نییه‌تی پاك و به دڵێكی به ئاگا‌و به هه‌ست و هۆشی ته‌واوه‌وه له خوا بپاڕێته‌وه‌و دڵنیابێت كه خوای گه‌وره ئیستیجابه‌ی بۆ ده‌بێت و دوعاكه‌ی قبووڵ ده‌كات.. پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی (ادْعُوا اللَّهَ وَأَنْتُمْ مُوقِنُونَ بِالْإِجَابَةِ، فَإِنَّ اللَّهَ لَا يَقْبَلُ دُعَاءً مِنْ قَلْبٍ غَافِلٍ لَاهٍ)[4] واته: ئه‌و كاتانه‌ی ده‌پاڕێنه‌وه با له ناختاندا قه‌ناعه‌تی ته‌واوتان به قبووڵبوونی دوعاكانتان هه‌بێت، چونكه خوای گه‌وره دوعا له دڵێكی غافڵی بێ‌ئاگا وه‌رناگرێت.
ئیبنولقه‌ییم ڕه‌حمه‌تی لێ بێ له كتێبی (الجواب الكافي لمن سأل عن الدوا‌ء الشافي)دا ده‌فه‌رموێ: نزا‌و پاڕانه‌وه له به‌هێزترین هۆكاری لابردنی ناڕه‌حه‌تی و پێشهاته خراپهكانهو ئاسان گه‌یشتنه به خواست و حه‌زه‌كان.
ده‌گونجێ دوعا و پاڕانه‌وه له حاڵهتانێكدا هیچ ڕۆڵێك نه‌بینێت و كاركردنی نه‌بێت، هۆی ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌رج و هۆكانی، وه‌ك ئه‌وه‌ی دوعاكه ده‌رچوون بێت له سنووری شه‌رع، داوای وای تێدا بێت كه خوای گه‌وره پێی ڕازی نه‌بێ، یان به‌ده‌م غه‌فڵه‌ت و بێ ئاگایی دڵه‌وه بپاڕێته‌وه‌و هۆشی له‌وه نه‌بێت چی ده‌ڵێت! دوعای بێهۆشانه وه‌كو تیره‌ی كه‌وانه‌ی خاوه‌و بێ نیشان و ئاڕاسته ده‌رچووه.. ئه‌گه‌ری به‌ربه‌ستی تریش بۆ گیرانه‌بوونی دوعا هه‌یه وه‌ك حه‌رام خواردن و زوڵم و زۆر.
ئاماده‌كردنی: لیژنه‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی
پێداچوونه‌وه و توێژینه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی: مامۆستا كرێكار
[1] موسلیم (١٠١٥) هه‌موو فه‌رمووده‌كه‌ش ئاوایه: (يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّ اللَّهَ طَيِّبٌ لَا يَقْبَلُ إِلَّا طَيِّبًا وَإِنَّ اللَّهَ أَمَرَ الْمُؤْمِنِينَ بِمَا أَمَرَ بِهِ الْمُرْسَلِينَ فَقَالَ يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنْ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ وَقَالَ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ قَالَ وَذَكَرَ الرَّجُلَ يُطِيلُ السَّفَرَ أَشْعَثَ أَغْبَرَ يَمُدُّ يَدَهُ إِلَى السَّمَاءِ يَا رَبِّ يَا رَبِّ وَمَطْعَمُهُ حَرَامٌ وَمَشْرَبُهُ حَرَامٌ وَمَلْبَسُهُ حَرَامٌ وَغُذِّيَ بِالْحَرَامِ فَأَنَّى يُسْتَجَابُ لِذَلِكَ).
[2] راسته لای ئیمامی موسلیم ژماره ( ٣٠٠٩) یه..
[3] به‌ڵێ وایه لای ئیمامی موسلیمه‌و ژماره‌كه‌ی (٢٧٣٥)ە.
[4] نوسه‌رانی به‌ڕێز نوسیویانه: (رواه الترمذي والحاكم وصحيحه الألباني) بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به سه‌رچاوه‌كه‌ی بكه‌ن.. به‌ڵێ لای ترمزی (٣٤٧٩)یه‌و له المستدركی حاكم (١/٤٩٣)یه‌و لای ئیمامی ئه‌حمه‌د (٢/١٧٧)ەو شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی له (سلسلة الاحادیث الصحيحة ٨٩٤)دا ده‌فه‌رموێ: حه‌سه‌نه.