دوعا ( نزا و پاڕانەوە )
٤- ئه‌و كاتانه‌ی كه ئومێده دوعای تێدا گیرا بێت
ئه‌گه‌ر له كاتی پاڕانه‌وه‌دا هه‌موو هه‌ست و هۆشێكت ئاماده بوو و دڵت له‌لای ووشه‌ی داواكاریه‌كانت بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ت كه‌وته یه‌كێك له‌م كاتانه‌ی خواره‌وه، ئومێدی زۆر هه‌یه كه خوای گه‌وره داواكانت وه‌رگرێت و به ره‌حمه‌تی خۆی وەڵامت بداته‌وه:
١- سێیه‌كی كۆتایی شه‌و: موسوڵمانی دڵسۆز‌و سه‌رڕاست و هۆگری دینداریی داوای زۆره، چونكه ئه‌ركی زۆری له ئه‌ستۆدایه.. بۆیه ماندوێتی ڕۆژی له شه‌وانیدا به شه‌ونوێژو پاڕانه‌وه‌ی خواناسانه ده‌رده‌كات! موناجات له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاریدا ده‌كات.. ئه‌مه‌ش گوڕ‌و تینێكی زیاتری ده‌داتێ، تا چالاكانه خزمه‌ت به ئیسلام و موسوڵمانان بكات.. ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیدا ده‌فه‌رموێ: (يَنْزِلُ رَبُّنَا كُلَّ لَيْلَةٍ إِلَى سَمَاءِ الدُّنْيَا حِينَ يَبْقَى ثُلُثُ اللَّيْلِ، فَيَقُولُ: مَنْ يَدْعُونِي فَأَسْتَجِيبَ لَهُ؟ مَنْ يَسْأَلُنِي فَأُعْطِيَهُ؟ مَنْ يَسْتَغْفِرُنِي فَأَغْفِرَ لَهُ) رواە البخاري ومسلم[1] واته: هه‌موو شه‌وێك كه سێیه‌كی شه‌و ده‌مێنێت، خوای گه‌وره داده‌به‌زێته ئاسمانی دنیا‌و ده‌فه‌رموێ: كێ لێم ده‌پاڕێته‌وه تا نزاكه‌ی قبووڵ كه‌م، كێ داوام لێ ده‌كات تا بیده‌مێ، كێ داوای لێ‌خۆش بوونم له تاوانه‌كانی لێ ده‌كات با بیبه‌خشم.
٢- كاتی نێوان بانگ و قامه‌ت: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (لَا يُرَدُّ الدُّعَاءُ بَيْنَ الْأَذَانِ وَالْإِقَامَةِ)[2] واته: دوعای نێوان بانگ و قامه‌تی نوێژ ره‌ت ناكرێته‌وه..
٣- ساته وه‌خته‌كه‌ی هه‌ینی: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێ: (سَاعَةٌ لَا يُوَافِقُهَا عَبْدٌ مُسْلِمٌ وَهُوَ يُصَلِّي يَسْأَلُ اللَّهَ شَيْئًا إِلَّا أَعْطَاهُ إِيَّاهُ وَأَشَارَ بِيَدِهِ يُقَلِّلُهَا)متفق عليه[3] واته: له هه‌ینیدا ساته وه‌ختێك بۆ دوعا گیرابوون هه‌یه، هه‌ر به‌نده‌یه‌كی موسوڵمان له‌و ساته‌وه‌خته‌دا هه‌ستێ بۆ نوێژ‌و دوعا بكات، حه‌تمه‌ن خوای گه‌وره لێی قبوڵ ده‌كات.. له‌و كاته‌شدا پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به په‌نجه‌ی پیرۆزیشی نیشانه‌ی كه‌میی كاته‌كه‌ی دیاری كرد.
٤- پاش نوێژه فه‌رزه‌كان: له پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پرسیار كرا كه ئایا كام دوعا زیاتر قبوڵە؟ فه‌رمووی: ئه‌و دوعایانه‌ی كه له كۆتایی ناوه‌ڕاستی شه‌وداو له پاش نوێژه فه‌رزه‌كان ده‌كرێن..[4] ئیمامی ترمذي به سه‌نه‌دی سه‌حیح گێڕاویه‌تیه‌وه .
٥- كاتی سوجده بردن: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (أقْرَبُ مَا يَكُونُ الْعَبْدُ مِنْ رَبِّهِ وَهُوَ سَاجِدٌ فَأكْثِرُوا الدُّعَاءَ) رواه مسلم[5] واته: ئه‌و كاتانه‌ی به‌نده‌یه‌كی خوا له سوجده‌دایه، له هه‌موو كاتێكی تر له خوای په‌روه‌ردگاری نزیكتره، ده‌ی سا له‌و كاتانه‌دا زۆر بپاڕێنه‌وه..
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (وَأَمَّا السُّجُودُ فَاجْتَهِدُوا فِي الدُّعَاءِ، فَقَمِنٌ أَنْ يُسْتَجَابَ لَكُمْ) رواه مسلم[6] ئه‌مما كاتی سوجده بردن، ئه‌وه هه‌لی پاڕانه‌وه‌یه، هه‌وڵده‌ن له‌و كاته‌دا دوعا بكه‌ن، چونكه ئه‌و كاته شایسته‌ی وەڵامدانهوهو گیرابوونی دوعاكانتانه..
٦- كاتی بانگدان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (ثِنْتَانِ لا تُرَدَّانِ أَوْ قَلَّمَا تُرَدَّانِ: الدُّعَاءُ عِنْدَ النِّدَاءِ، وَعِنْدَ الْبَأْسِ حِينَ يُلْحِمُ بَعْضُهُمْ بَعْضًا)[7] واته: له دوو كاتدا دوعا ره‌ت ناكرێته‌وه (حه‌تمه‌ن قبووڵ ده‌بێت): كاتی بانگدان و كاتی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی جه‌نگ، كه هه‌ر دوو به‌ره‌ی جه‌نگ به‌رامبه‌ر یه‌كتری وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و تێك ده‌چڕژێن..
٧- كاتی ڕۆژوو شكاندن: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمویه‌تی (إنَّ لِلصَّائِمِ عِنْدَ فِطْرِهِ لَدَعْوَةٌ مَا تُرَدُّ )[8] واته: كاتی به‌ربانگ كردنه‌وه‌ی رۆژوه‌وان هه‌لی دوعاكردنێتی، حه‌تمه‌ن لێی قبوڵ ده‌كرێت..
ئاماده‌كردنی: لیژنه‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی
پێداچوونه‌وه و توێژینه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی: مامۆستا كرێكار
[1] بوخاری (٦٣٢١)، موسلیم(٨٥٢ ).
[2] نوسه‌رانی به‌ڕێز نوسیویانه: (رواه ابو داود والنسائی وقال حدیث حسن صحیح)، راسته لای ئه‌بو داوود ژماره (٤٥٧)ە و لای ترمزی(٢١٢)یه‌و لای ئیمامی ئه‌حمه‌د (١٢١٧١) بەڵام به له‌فزی (إنَّ الدُّعَاءَ لا يُرَدُّ بَينَ الأذانِ والإقَامَةِ فَادْعُوا)، شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی له (صحیح أبي داود ٤٨٩) دا فه‌رموویه‌تی سه‌حیحه.
[3]بوخاری (٩٣٥)، موسلیم (٨٥٢) ئه‌مەش له‌فزی موسلیمه: (عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ذَكَرَ يَوْمَ الْجُمُعَةِ فَقَالَ فِيهِ سَاعَةٌ لَا يُوَافِقُهَا عَبْدٌ مُسْلِمٌ وَهُوَ يُصَلِّي يَسْأَلُ اللَّهَ شَيْئًا إِلَّا أَعْطَاهُ إِيَّاهُ زَادَ قُتَيْبَةُ فِي رِوَايَتِهِ وَأَشَارَ بِيَدِهِ يُقَلِّلُهَ)..
[4] مشت و مڕێكی زۆر له‌سه‌ر دوعا كردنی دوای نوێژه فه‌رزه‌كان و ده‌ست به‌رز كردنه‌وه تێیاندا هه‌یه.. له‌و كاته‌ی كه زانایانی وه‌كو ئیبنوعوسێمینی ره‌حمه‌تی هیچیان لا نه‌سه‌لمێنراوه، ده‌یان توێژه‌ره‌وه‌ی گه‌وره‌ی وه‌كو ئیمامی ئیبنوحهجهرو زانایانی تر فه‌توایان له‌سه‌رێتی كه ئه‌مه ره‌فتارێك نیه به شێوه‌یه‌كی بنبڕ رێی لێ بگیرێت، چونكه زۆر به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وای كردووه‌و یاوه‌رانیشی فێر كردووه‌و توێژه‌ره‌وه‌كانیش وای لێ تێگه‌یشتوون.. بۆ نموونه له‌م فه‌رمووده‌یه: (يا معاذُ! والله إني لأُحِبّكَ، فقال أوصيك يا معاذ! لا تدعَنَّ في دُبُرِ كل صلاة تقول: اللهم! أَعِنّي على ذِكرِكَ وشُكْرِكَ وحُسْنِ عبادتك) ئه‌بوداوود (١٥٢٢)، شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی له ( صحيح سنن أبي داود ٥/٢٥٣) به سه‌حیحی ناساندووه.
[5] راسته موسلیم گێڕاوێتیه‌وه‌و ژماره‌كه‌ی (٤٨٢)ە.
[6] موسلیم (٤٧٩) له بوخاریشدا ژماره (٧٦١)ە.
[7] نوسه‌رانی به‌ڕێز نوسیویانه: (رواه ابو داود باسناد صحيح) راسته، شێخی ئه‌لبانی له: (صحيح الجامع/٣٠٧٩)دا ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه.
[8] نوسه‌رانی به‌ڕێز نوسیویانه: (رواه ابن ماجه بسند صحيح) راسته ئیبنوماجه له سونهنهكهیدا (ب١/ل٥٥٧ ژماره١٧٥٣) گێڕاوێتیه‌وه، هه‌روه‌ها به‌یهیقی له (شعب الایمان ٣/٤٠٧ ژماره ٣٩٠٤) و ته‌به‌رانی له (كتاب الدعا‌ء ل٣٨٦ ژماره/٩١٩) بەڵام نازانین كێیه سه‌حیحی داناوه‌و نوسه‌رانی به‌ڕێز چۆن نوسیویانه سه‌حیحه!! شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی دوای توێژینه‌وه‌ی سه‌نه‌ده‌كه‌ی له (ارواء الغلیل ژماره ٩٢١)دا فه‌رموویه‌تی زه‌عیفه.