دوعا ( نزا و پاڕانەوە )
٥- ئادابی دوعا كردن
١- هه‌ر دوو ده‌ستی زه‌لیلانه به‌ره‌و باره‌گای خوای گه‌وره به‌رز بكاته‌وه‌و به (الحمد لله والصلاة و السلام على رسول الله) ده‌ست پێ بكات.
٢- ناوه پیرۆز‌و جوانه‌كانی خوای گه‌وره بهێنێت و پێیان بپاڕێته‌وه، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَلِلَّهِ الأَسْمَاء الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا)الأعراف/١٨٠ واته: خوای گه‌وره ناوه جوانه‌كانی هه‌یه، پێی بپاڕێنه‌وه.. ئادابی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه له دوعای لێخۆشبووندا بڵێ: یا غفار، له دوعاكردن له دوژمنانی خوا بڵێ: یا منتقم یا جبار..وه هه‌روه‌ها.
٣- به‌ر له‌وه‌ی بپاڕێیته‌وه ئه‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی تر بخاته‌وه یادی خۆی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوه، پاشان داوای لێخۆشبوو‌ن بكات و په‌شیمانی خۆی له گوناهه‌كانی نیشان بدات، ئینجا داواكانی عه‌رز بكات.
٤- با دوعاكردنی به پاڕانه‌وه‌و لاڵانه‌وه‌وه بێت، به نهێنی و چرپه بێت باشتره وه‌ك له‌وه‌ی به ئاشكرا‌و هاوار هاواركردن بێت.. تا سنووری ئادابی پاڕانه‌وه له خوای گه‌وره بپارێزێت.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (ادْعُواْ رَبَّكُمْ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً) الأعراف/٥٥ واته: دوعاكانتان ملكهچانهو به ده‌نگی نزم بكه‌ن..
له باسی دوعاكه‌ی پێغەمبەر زەكریادا عَلَيْهِ السَّلَام ده‌فه‌رموێ: (إِذْ نَادَى رَبَّهُ نِدَاءً خَفِيًّا) مریم/٣ واته:به ده‌نگێكی نزم و كزۆڵهوه له خوای خۆی پاڕایه‌وه.
٥- زۆر دوباره كردنه‌وه‌و ئیلحاح كردن له دوعاكاندا: چونكه خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ده‌وێ كه له كاتی پاڕانه‌وه‌دا زۆر له په‌روه‌ردگاریان ده‌كه‌ن و كۆڵ ناده‌ن..
٦- ده‌بێ له كاتی پاڕانه‌وه‌دا بایه‌خی زیاتر به لایه‌نی ئیمانی و باری دڵ و ده‌روون بدرێت، به‌وه‌ی خۆی له هه‌ردوو حاڵه‌تی ترس و هیوا (الخوف والرجاء) دا بیهێڵیتهوهو له هیچ كامیاندا بواری زیاد ڕه‌وی به خۆی نه‌دات. خوای گه‌وره له باسی ئه‌وانه‌دا كه شه‌ونوێژ ده‌كه‌ن ده‌فه‌رموێ: (تَتَجَافَى جُنُوبُهُمْ عَنِ الْمَضَاجِعِ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ خَوْفًا وَطَمَعًا وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ) السجدة/١٦ واته: له‌به‌ر شه‌ونوێژ ئه‌و لاته‌نیشت و پهراسووهیان به‌ر پێخه‌ف نه‌ده‌كه‌وت! به‌رده‌وام به هه‌ستی ترس و حه‌زه‌وه ده‌پاڕانه‌وه، و له‌وه‌ی پێمان دابوون ده‌یانبه‌خشی..
له باسی پێغەمبەر زەكریياشدا عَلَيْهِ السَّلَام ده‌فه‌رموێ: (إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَبًا وَرَهَبًا وَكَانُوا لَنَا خَاشِعِينَ)الانبیا‌ء/٩٠ واته: ئه‌وانه ده‌س پێخه‌ری خێرهومهندیی بوون، به ترس و حه‌زه‌وه لێمان ده‌پاڕانه‌وه‌و به راستی ملكه‌چی ئێمه بوون.
٧- با به‌و دوعایانه بپاڕێته‌وه كه له پێغه‌مبه‌ری خواوه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ڕیوایه‌ت كراون، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ناوی مه‌زنی خوای په‌روه‌ردگار (الاسم الأعظم) ی تێدا هێنراوه.. جارێك پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ گوێی له كابرایه‌ك بوو ئه‌م دوعایه‌ی ده‌خوێند: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ بِأَنِّي أَشْهَدُ أَنَّكَ أَنْتَ اللَّهُ لا إِلَهَ إِلا أَنْتَ، الأَحَدُ الصَّمَدُ الَّذِي لَمْ تَلِدْ، وَلَمْ تُولَدْ، ولَمْ يَكُنْ لَكَ كُفُوًا أَحَدٌ، فَقَالَ: لَقَدْ سَأَلْتَ بِاسْمِ اللَّهِ الأَعْظَمِ الَّذِي إِذَا سُئِلَ بِهِ أَعْطَى، وَإِذَا دُعِيَ بِهِ أَجَابَ)[1] واته: ئه‌ی خوای گه‌وره، به‌و شێوه‌یه لێت ده‌پاڕێمه‌وه كه شایه‌تی ده‌ده‌م كه ته‌نهایت و هیچ خوایه‌ك نیه جگه له تۆ شایانی په‌رستن بێت، تۆ تاك و بێ نیازیت، تۆ ئه‌و خوایه‌ی پێویستیت به كه‌س نیه، نه له كه‌س بوویت و نه كه‌ست لێ بووه، كه‌سیش هاوتای تۆ نیه.. پێغه‌مبه‌ری خوایش صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: ئه‌م پیاوه به ناوه گه‌وره‌و مه‌زنه‌كانی خواوه له خوای گه‌وره پاڕایه‌وه كه داوای هه‌رچیه‌كی لێ بكات پێی بدات.
ئاماده‌كردنی: لیژنه‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی
پێداچوونه‌وه و توێژینه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی: مامۆستا كرێكار
[1] نوسه‌رانی به‌ڕێز نوسیویانه: (رواه ابن حبان في صحيحه) بەڵام شێخی ئه‌لبانی له (صحيح سنن أبي داود ١٤٩٣) ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه..