خوای گەورە هەر وەكو كە باسی نیعمەتەكانی خۆی دەفەرموێ كە بەسەر پێغەمبەرانیدا رشتووە، كە یەكێك لەوانە زانستیە، ئاواش باسی ئەو نیعمەتانە دەكاتەوە كە بەسەر پیاوچاكانی شوێنكەوتووی ئەو پێشەوا مەزنانەیدا ڕشتووە كە ئەوانیشی فێری شت كردووە، وەك دەفەرموێ: (لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولاً مِّنْ أَنفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِن كَانُواْ مِن قَبْلُ لَفِي ضَلالٍ مُّبِينٍ) ال عمران/١٦٤ واتە: بە راستی خوای گەورە نیعمەتی زۆری بە موسوڵمانان بەخشی كە لە ناو خۆیاندا پێغەمبەرێكی لێ هەڵبژاردن تا ئایەتەكانی خوایان بەسەردا بخوێنێتەوەو پەروەردەی راست و رەسەنیان كات و قورئان و سوننەتیان فێركات، كە پێشتر لە گومڕاییەكی تەواو ئاشكرادا بوون.
..
بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە کرتە
لەسەر وێنەکە بکە