به دوادا چوونی مێژوویی ووشه‌ی قورئانی و دۆزینه‌وه‌ی قۆناغه‌كانی داڕشتن و مانا نوێكان وجۆره‌كانی به‌كارهێنانیان تا ئه‌و زه‌مانه‌ی قورئان هاتۆته خواره‌وه‌و له خۆی گرتوون ، كارێكی زۆر گرنگ و به سووده ، له راستیدا وه‌كو دۆزینه‌وه‌ی هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی ئایه‌تی قورئان و هۆی هاتنی حه‌دیس وایه ، بەڵام ئه‌میان گرانتره ، چونكه هه‌ر له زووه‌وه زانایانی ئیسلام رێسایان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی ئایه‌ت و هاتنی حه‌دیس داڕشتووه ، كه‌ڵه پیاوی گه‌وره كتێبیان له‌سه‌ر داناوه ، چونكه هه‌ردووكیان بۆ ته‌فسیر كردنی قورئان و تێگه‌یشتن له سیره‌و وه‌رگرتنی ئه‌حكامی شه‌رعی به زه‌رووری زانراون ، هه‌رچه‌نده زمانه‌وانه‌كان و هه‌ندێك له موفه‌سسیره‌كانیش ئاماژه‌یان به زه‌رووره‌تی زانین و شاره‌زابوونی ووشهناسی ـ به‌م شێوه‌یه‌ی باسی ده‌كه‌ین ـ داوه ، بەڵام تا ئه‌م زه‌مانه‌ی ئێمه‌ش بایهخدانهكه كه‌مه ، مع العلم ووشهناسی و دۆزینه‌وه‌ی قۆناغه‌كانی داڕشتنی ووشه‌ی عه‌ره‌بی تا ئه‌و زه‌مانه‌ی قورئان به كۆنترین ته‌وه‌ره مانا به‌كاری هێناوه ، له دوو توێی كتێبه كۆنه‌كانی زمانه‌وانیدا هه‌یه ، بەڵام هیممه‌تی به‌رزو ره‌نجی زۆری ده‌وێ بۆ كۆكردنه‌وه‌و شی كردنه‌وه‌و پێشكه‌ش كردنی ، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له زانایانی سه‌رده‌م ـ به هۆی به‌رفراوان بوونی دیراساتی زمانه‌وانی وه‌كو ( علم الدلالة) له ناو زمانه‌وانانی رۆژئاوا‌و پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیای خه‌زنی كۆمپیوته‌رو گه‌یاندن و پێوه‌ندی به‌ستنه‌وه‌ی ئینته‌رنێت ، زۆر نوسه‌ری به قه‌دری وه‌كو عائیشه عبدالرحمن ( بنت الشاطئ ) میسری له (تفسیر البیان ) ە كهیداو مساعد بن سلیمان الطیار له زانكۆی مه‌دینه له باسه‌كانی (المفرده القرآنیة ) كانیداو دكتۆر محمد حسین علی الصغیر مامۆستای دیراساتی قورئانی له زانكۆی كوفه‌ی عێراق له كتێبه نایابه‌كه‌یدا : (البحث الدلالی ، دراسه تطبیقیة في القرآ‌ن الكریم ) و ده‌یانی تر به‌رهه‌میان خستۆته به‌رده‌ست و زۆر باسی زانایانی پێشینیان هێناوه‌ته‌وه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه ، بەڵام هێشتا هه‌ر كه‌مه ، هۆی سه‌ره‌كی ئه‌م بایه‌خدانه كه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرژ بوونی رۆشنبیری زمانه‌وانی و نه‌زانینی قه‌دری كارتێكردنی زمانه‌وانی ووشه‌ی قورئانی له ئاڕاسته‌ی موسوڵماناندا ، كاك ناسری سوبحانی ره‌حمه‌تی زۆر زۆر بایه‌خی به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و قۆناغانه‌ی داڕشتنی ووشه‌ی عه‌ره‌بی ده‌دا ، ده‌یفه‌رموو : تا زیاتر له‌مه شاره‌زا بین ، یه‌قینمان زیاد ده‌كات و گه‌وره‌یی قورئان و هه‌یبه‌تی له دڵماندا زیاتر جێگیر ده‌بێت .. به راستی واشه ، دیراسه كردنی ووشه‌ی قورئانی له رووی ( پێكهاته‌ی فه‌رهه‌نگی و گۆڕانكاری سه‌رفی و جێورێی رێزمانی و داڕشتنی ره‌وانبێژیی و گه‌یاندنی فیكره ) وه ، بوار‌و هۆكارو شێوازێكی زۆر كاریگه‌ره له تێگه‌یشتنی قووڵی قورئان و ریشه داكوتانی دینداری و گه‌شه پێدانی گیانی به‌رپرسی له تاكی موسوڵماندا ، له‌و باوه‌ڕه‌شدام كاریگه‌رییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ره‌وتی ئوسوڵیانه‌ی رابوونه ئیسلامیهكهمان ده‌بێت ، ئوسوڵی به زاراوه شه‌رعیه‌كه‌ی خۆمان نه‌ك به مانای فهندهمهنتالیزمهكهی دوژمنان و ناحه‌زان .. با سه‌ر له نوێ بێینه‌وه سه‌ر به دوادا چوونێكی تری ووشه‌ی قورئانی ..
***
دكتۆر مساعد بن سلیمان الطیار له به‌دوادا چوونێكی ووردیدا ده‌ڵێ : ( زۆر به ووردی هه‌موو هۆشم خسته سه‌ر توێژینه‌وه‌ی ووشه‌ی قورئانی ، دوای ره‌نجێكی زۆر دیتم ووشه‌ی قورئانی له پێنج قۆناغ به‌ده‌ر نییه :
یه‌كه‌م : بنه‌ڕه‌تی داتاشینی : واته سه‌ره‌تای په‌یدا بوونی ، یان له چییه‌وه هاتووه ؟! وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئیمامی ته‌به‌ری له ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌ته‌دا : (وَعَلَّمَ آدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا ) البقرة /31 دا ده‌فه‌رموێ كه ئیبنو عه‌بباس خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێ ناوی ئاده‌م له ( أدیم الارض )ە وه هاتووه واته : هه‌موو كه‌ناری زه‌وی ، شیرین و سوێری ، چونكه خوای گه‌وره له دروست كردنی سه‌ییدنا ئاده‌مدا فه‌رمانی به فریشته كرد كه له هه‌ر گۆشه‌و كه‌نارێكی سه‌ر زه‌ویه‌وه مشتێك خۆڵم بۆ بهێنن ، خوای گه‌وره سه‌ییدنا ئاده‌می له‌م مشته خۆڵانه دروست كرد بۆیه سه‌روسیماو په‌یكه‌ری نه‌وه‌كانیشی لێك جودان .
كتێب له‌سه‌ر ئه‌م به‌دوادا چوونانه‌ش زۆره . نوسه‌ری وا هه‌یه له هه‌ندێك بۆچوونیدا پێكاوێتی ، هی واش هه‌یه زۆر خۆی به ماناوه ماندوو كردووه‌و سه‌ركه‌وتووش نه‌بووه !
دووه‌م : به‌كارهێنانی ووشه به‌و مانایه‌ی كه زیاتر بڵاو بۆته‌وه‌و پێوه‌ی ناسراوه ، بۆ نموونه ابن فارس و راغب الاصفهانیش هه‌ردووكیان هه‌ر ده‌ڵێن : ( ثوب ) به مانای گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌سڵ كه به ووردی به‌دوای ماناكانیدا ده‌چیت وایه ، كه‌چی هه‌ر مانای ( پۆشاك ) زاڵترو ناسراوتره ، له كاتێكدا كه ( ثوب له ثابَ ) ە وه هاتووه كه به مانای گه‌ڕانه‌وه‌یه وه‌كو :
- ثاب الى داره : گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی .
- ثاب الى رشده : گه‌ڕایه‌وه سه‌ر خۆی ، وه‌كو كه‌سێك كه دوای تووڕه بوونی یان بورانه‌وه‌ی دێته‌وه سه‌رخۆی .
- ثوب / ثیاب : هه‌ر به‌م مانایه‌یه ، چونكه پۆشاكه‌كه كه له سه‌ره‌تای به‌كارهێنانی مرۆڤایه‌تیدا هه‌ر له پێست وخوری ومووی ئاژه‌ڵ پۆشاكیان دروست ده‌كرد ، كه‌وابوو خوری و مووه‌كه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ئه‌سڵی خۆی كه پێشتر به له‌شه‌وه بووه .
- مانای ثوابیش هه‌ر وایه ..
سێیه‌م : مانای ناو رسته‌كه‌ی : ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه موفه‌سسیره‌كان پێی ده‌ڵێن : (التفسیر بالمعنى ) وه‌كو مانای ووشه‌ی ( إفك وتأفكنا ، المٶتفكات ) ئیبنو فارس ده‌ڵێ : (الهمزة والفاء والكاف أصل واحد يدلُّ على قلب الشيء وصرفه عن وجهه) مقاییس اللغة / مادة : أفك . واته : هه‌مزه‌و فاء و كاف ئه‌سڵین ( وهه‌ر ووشهیهكیان لێ پێك بێت ) مانای گۆڕین ده‌به‌خشن له ئه‌سڵی خۆیه‌وه بۆ شتێكی تری پێچه‌وانه‌ی خۆی . ئه‌مه‌ش وایه ، چونكه سه‌یر كه دامهغانی له كتێبی (الوجوه والنظائر للدامغانی / تحقیق : فاطمة یوسف / لا : 72 ـ 74 ) ده‌ڵێ : له هه‌ر جێیه‌كی قورئان ئه‌م ووشه‌یه به‌كار هاتبێت به یه‌كێك له‌م مانایانه‌یه : (الكذب . عبادة الأصنام .ادعاء الولد لله تعالى . قذف المحصنات . الصرف . التقليب . السحر)[1] . بڕوانه ئه‌م ووشانه‌ش هه‌ریه‌كه‌یان ده‌بینیت بریتین له ئاوه‌ژوو كردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت ..
چواره‌م : زاراوه‌ی شه‌رعی : وه‌كو ئه‌و ووشانه‌ی كه عه‌ره‌ب بۆ مانایه‌ك به‌كاری ده‌هێنا بەڵام كه قورئان هات و كردیه زاراوه‌ی شه‌رعی ، هه‌م مانا زمانه‌وانیه كۆنه‌كه‌ی به‌خشیه‌وه هه‌م مانا زاراوه‌ییه شه‌رعیه‌كه‌ی ، وه‌كو ووشه‌ی نوێژ (الصلاة) كه خۆی هه‌ر به مانای پاڕانه‌وه بووه ، بەڵام نوێژ كه زاراوه‌یه‌كی شه‌رعییه ، مانا زمانه‌وانیه كۆنه‌كه‌شی له خۆ گرتووه‌و بۆ هی تریشی به‌كار هێناوه .. له هه‌ر زاراوه‌یه‌كی شه‌رعیدا ئه‌گه‌ر مانا زمانهوانیهكهو زاراوه شه‌رعیه‌كه تێكه‌ڵ بوون ، زاراوه شه‌رعیه‌كه پێش ده‌خرێت و ئه‌و ده‌كرێت به ئه‌سڵ چونكه له كات و جێی خۆیدا مانا زمانهوانیهكهشی له خۆ گرتووه ، بۆ نموونه كه خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له دووڕووه‌كان ده‌فه‌رموێ : (وَلا تُصَلِّ عَلَى أَحَدٍ مِنْهُمْ مَاتَ أَبَداً وَلا تَقُمْ عَلَى قَبْرِهِ) التوبه / 84 واته :هه‌ر كه‌سیان لێ مرد نوێژی له‌سه‌ر مه‌كه‌و له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌شی مه‌وه‌سته ، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ێنێت كه بۆیان مه‌پاڕێره‌وه‌و دوعایان بۆ مه‌كه ، بەڵام چونكه ( صلاة ) بۆته زاراوه‌یه‌كی شه‌رعی ده‌بێت ئه‌میان پێش خرێت . له‌مه‌شه‌وه هه‌ڵه‌ی مورجیئه‌كان زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت كه پێناسه‌ی باوه‌ڕیان ته‌نها به ( تصدیق : به‌ڕاستگۆ زانین ) داناوه تا بڵَێن هه‌ر كه‌س ته‌سدیقی پێغه‌مبه‌ری صلی اللە علیە وسلم كرد ئیتر موسوڵمانه با هیچ كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی موسوڵمانانه‌ش نه‌كات ، یان با هه‌رچی كار‌و كرده‌وه‌ی كافرانیش هه‌یه بیكات ، به‌مه‌ش زاراوه شهرعیهكهیان پشت گوێ خستووه ، چونكه كرده‌وه‌ش ده‌كاته به‌شێك له خودی باوه‌ڕ ..
پێنجه‌م : زاراوه‌ی قورئانی : ئه‌مه‌ش یان كۆكراوه‌ی هه‌موو ماناكانی ووشهكهیه ، یان ته‌وه‌ره‌ی هه‌موویانه ، بۆ نموونه ووشه‌ی ( وصف ) بۆ باس كردنه ، جا حه‌ق بێت چ ناهه‌ق ، واته چ له‌گه‌ڵ جهوههرو رواڵه‌تی باس كراوه‌كه‌دا جووت بن چ پێچه‌وانه‌ی بن ، چونكه ئه‌گه‌ر وه‌سف، باس كردنی شتێك بێت به‌و سیفه‌ته‌ی به‌خۆیه‌وه‌یه‌تی ، وه‌سفه‌كه راسته مادام وه‌سف كراوه‌كه به ته‌واوی ناسراوه .. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی نه‌ناس شووشه‌یه‌كی پڕ شه‌ربه‌تی مێوژی نیشان داین و ووتی ئه‌مه شه‌راب (خه‌مر) ە ، ئێمه تا حه‌قیقه‌تی سیفه‌ته‌كانی ئه‌و شله‌یه نه‌زانین ناتوانین شاهێدی ئه‌وه بده‌ین كه شه‌رابه یان شه‌ربه‌ته ، چونكه كابراش ناناسین ، تا متمانه‌ی ته‌واومان به راستگۆیی و شاره‌زایی كابرا هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر كابرا ـ كه نایناسین ـ بڵێ : ئه‌مه شه‌ربه‌تی مێوژه ، به چی ده‌توانین ئه‌م شایه‌تییه‌ی بهێنینه گه‌ردنی خۆمان و له‌گه‌ڵیدا بڵێینه‌وه به‌ڵێ شه‌ربه‌تی مێوژه . له‌م روانگه‌وه‌یه كه قورئانی پیرۆز له هه‌موو به‌كار هێنانه‌كانی ووشه‌ی ( وصف ) دا ، بۆ باسی ناهه‌ق وئه‌هلی ناهه‌قی باس كردووه ! وه‌كو ئه‌وه‌ی كه براكانی سه‌ییدنا یوسف ئێواره هاتنه‌وه لای باوكیان ده‌گریان و ووتیان یوسف گورگ خواردوێتی و خوێنی درۆیان به كراسه‌كه‌یه‌وه كردبوو ، باوكی سه‌ییدنا یوسف بینی ئه‌م وه‌سفه له واقیعی یوسف وگورگ خواردنه‌وه نه‌هاتووه ، چونكه نه سووری سه‌ر كراسه‌كه خوێنه‌و نه كراسهكهش دڕاوه‌و نه ئاواش رێی تێ ده‌چێت كه له نێوانی ئه‌م هه‌موو كوڕانه‌دا ئه‌م گورگه هاتبێت و به ته‌نها په‌لاماری سه‌ییدنا یوسفی داوه ، دیاره ئه‌مه هه‌ر هه‌ڵبه‌سته چونكه ئه‌م پێشتر پێی ووتن : ئاگادار بن گورگ نه‌یخوات ! بۆیه زانی كه ئه‌مه وه‌سفێكه له مێشكی ئه‌مان خۆیانه‌وه هه‌ڵبه‌ستراوه ، بۆیه فه‌رمووی : (فَصَبْرٌ جَمِيلٌ وَاللَّهُ الْمُسْتَعَانُ عَلَى مَا تَصِفُونَ) یوسف/18 . به هه‌مان شێوه خوای گه‌وره كه باسی هه‌ڵه‌ی خواناسی وخواپه‌رستی كافره‌كان ده‌كات ، ده‌فه‌رموێ : (وَيَجْعَلُونَ لِلَّهِ مَا يَكْرَهُونَ وَتَصِفُ أَلْسِنَتُهُمُ الْكَذِبَ) النحل/62 واته ئه‌وه‌ی كه خۆیان ده‌یبوغزێنن (كه كچه) بۆ خوای داده‌نێن و زمانیان هه‌ر به درۆ وه‌سف ده‌كات ، چونكه ئه‌وانه نه فریشته‌یان دیووه ، نه ئاگایان له دروست كردنیان هه‌یه ، نه خواش ده‌ناسن و شاره‌زاییان له سیفه‌تی هه‌یه !
زاراوه‌ی قورئانی ئاوا دهڕێژراوه ، كه شتێك ده‌ناسێنێت له حه‌قیقه‌تی ماهییه‌تی ئه‌و شته‌وه وه‌سفی ده‌كات ، تا كه‌س نه‌توانێت به‌رهه‌ڵستی وه‌سفه‌كه‌ی بكات ، یان ره‌خنه‌یه‌كی لێ بگرێت ، ئینجا ووشهیهكیشی بۆ پێك ده‌هێنێت كه ته‌عبیری ته‌واوی لێ بكات ، ئینجا ده‌یخاته ناو رسته‌وه تا فیكره‌كه‌ی پێ داڕێژێت ..
ئه‌م ووشانه‌ی بوونه‌ته زاراوه‌ی قورئانی كه‌مترن له هه‌موو ئه‌وانی تر ، بەڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه بزانین كه هه‌ر زاراوه‌یه‌كی قورئانی ، ئه‌گه‌ر به سێ ته‌وه‌ره مانا به‌كار هات ، حه‌تمه‌ن یه‌كیان بناغه مانایه‌و یه‌كێكی تریان ( یان زیاتر ) دیواره‌و ، سێیه‌میان ( یان زیاتر ) سه‌ربانه ، ئینجا ده‌بێته زاراوه‌ی قورئانی ..
[1] هه‌رچه‌نده حه‌زم ده‌كرد ئه‌و شوێنانه دیاری بكه‌م و به‌راووردیان بكه‌م ، بەڵام ئه‌م كورته باسه‌ی ئێره شوێنی ئه‌و ته‌فسیلاته نییه .