کردەوەی چاک
٣- به‌رهه‌می كرداری چاک
١- رزگاربوون له تووڕه‌یی و سزای خوای گه‌وره له قیامه‌تدا: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لا تَفْعَلُونَ. كَبُرَ مَقْتًا عِندَ اللَّهِ أَن تَقُولُوا مَا لا تَفْعَلُونَ)الصف/٢-٣ واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! ئه‌رێ بۆچی ئه‌و قسه‌ی به‌زار ده‌یكه‌ن به‌كردار نایسه‌لمێنن؟! خوای گه‌وره رقی زۆر به‌وه هه‌ڵده‌ستێت كه قسه بكه‌ن و به‌كردار نه‌یكه‌ن.. كه‌وابوو كه گوفتارو كردار پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر ئه‌نجام ده‌درێن مایه‌ی قبووڵ نین و ئه‌مه ده‌بێته هۆی رق هه‌ستانی خوای گه‌وره، خوا لاماندا .. ناشێت یه‌كێكی ده‌م هه‌راش هه‌ر ئامۆژگاریی چاكه بكات و كرده‌وه‌یه‌كی چاكیش ئه‌نجام نه‌دات.
له یه‌كێك له فه‌رمووده‌كاندا كه (متفق علیه)یه به‌م جۆره وه‌سفی كابرایه‌ك ده‌كات: له رۆژی دواییدا كابرا ده‌هێنن و فڕێی ده‌ده‌نه دۆزه‌خه‌وه، وورگی لێك واڵا ده‌بێته‌وه‌و ریخۆڵه‌كانی دێنه ده‌ره‌وه: ئیتر وه‌كو گوێدرێژی سه‌ر ئاوی ئاش هه‌ر به ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه! دۆزه‌خییه‌كان كه ده‌یبینن لێی كۆده‌بنه‌وه، ده‌یناسنه‌وه پێی ده‌ڵێن: ئه‌وه تۆ فڵان كه‌س نیت؟! ئه‌دی تۆ نه‌بوویت فه‌رمانت به چاكه پێ ده‌كردین و له خراپه به دوورت ده‌گرتین؟! ئه‌وه بۆچی لێره‌یت؟ چیت لێ قه‌وماوه؟! ئه‌ویش ده‌ڵێ: به‌ڵێ منم.. بەڵام من فه‌رمانی چاكه‌م به‌ئێوه دهكردو خۆم نه‌مده‌كرد، رێی خراپه‌م له ئێوه ده‌گرت بەڵام خۆم ده‌مكرد..[1]
سه‌رنج بده بۆچی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كابرا به گوێدرێژ ده‌چوێنێت؟! چونكه هیچ له‌و كاره‌ی حاڵی نابێت كه بۆچی ئه‌و هه‌موو باره به پشتی راده‌كێشن؟! ئه‌م كابرایه‌ش هیچ سوودێكی له‌و زانست و بانگه‌وازه‌ی وه‌رنه‌گرتووه كه شه‌ووڕۆژی بۆ خستبووه سه‌ر یه‌ك و به حسابی خۆی و هاوبیرانی (ده‌عوه)ی ده‌كرد! خولانهوهكهشی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه مادام گوفتارو كردار پێچه‌وانه‌ی یه‌كتریی بوون، ئه‌وه‌تا لێره‌ش بێ هووده ده‌خولێته‌وه! هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ریخۆڵهكانیشی به‌و دیمه‌نه ترسناكه نیشانه‌ی ئه‌و بوغز‌و كینه‌و فیتنهسازییهیه كه له‌ناخیدا هه‌ڵی گرتبوو.
٢- پیت و به‌ره‌كه‌ت له‌و قسه‌و ووتانهدایه كه كرداریان به دوادا دێت. ده‌گێڕنه‌وه چه‌ند كۆیله‌یه‌ك ده‌چنه خزمه‌ت شێخ حه‌سه‌نی به‌سری ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت و داوای ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ن له ووتاری هه‌ینیدا باسی ئازادكردنی كۆیله بكات، به‌ڵكو رزگاریان ببێت. ئه‌ویش به‌ڵێنیان پێ ده‌دات.. بەڵام سێ هه‌ینی تێده‌په‌ڕێت و هیچ باسێك ناكات! له چواره‌مدا له ووتاره‌كه‌یدا باسی ده‌كات و موسوڵمانان هان ده‌دات بۆ ئازادكردنی كۆیله‌و باس له پاداشت و پله‌وپایه‌ی قیامه‌تی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه كۆیله ئازاد ده‌كه‌ن.. به هۆی ئه‌م وتاره‌وه زۆر كۆیله ئازاد كرا. زۆریان هاتنه خزمه‌ت حه‌سه‌نی به‌سری و له‌سه‌ر ئه‌و وتاره هه‌ست بزوێنه سوپاسیان كرد.. داواكارهكانیش هاتن، دوای سوپاس كردنی پرسییان كه بۆچی سێ هه‌فته‌ی دواخست؟! ئه‌ویش فه‌رمووی: له ڕاستیدا له‌و كاته‌دا خۆم كۆیله‌م نه‌بوو، پاره‌شم نه‌بوو كۆیله‌یه‌ك بكڕم، بۆیه ئه‌و سێ هه‌فته‌یه چاوه‌ڕێم كرد تا خوای گه‌وره پاره‌ی پێ به‌خشیم كۆیله‌یه‌كم كڕی و ئازادم كرد ئه‌وجا هاتم له‌سه‌ر میمبه‌ر باسی پاداشتی ئازادكردنی كۆیله‌م بۆ موسوڵمانان كرد، خوای گه‌وره‌ش به‌ره‌كه‌تی خسته ناو قسهكانمهوهو ئێوه ئازادبوون. [2]
ئه‌م پیاوچاكه چونكه خۆی ئه‌و كاره خێره‌ی هێشتا نه‌كردووه، نه‌یوویستووه خه‌ڵكی بۆ هان بدات، له‌وه ترساوه خوای گه‌وره لێی قبووڵ نه‌كات.. له‌وه ترساوه خه‌ڵكه‌كه به‌قسه‌ی نه‌كه‌ن.. له‌وه ترساوه خه‌ڵكه‌كه پێی بڵێن خۆی كۆیله‌ی نییه‌و به خه‌ڵكی ده‌ڵێت ئازادیان كه‌ن.. یان ده‌یان قسه‌ی بێ جێی تر..
خوای گه‌وره وه‌سف و كاریگه‌ری قسه‌ی جوان (كه به پێی شهرعهو كاری پێكراوه) له تابلۆیه‌كی قورئانیدا ده‌نه‌خشێنێت و ده‌فه‌رموێ: (أَلَمْ تَرَ كَيْفَ ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلاً كَلِمَةً طَيِّبَةً كَشَجَرَةٍ طَيِّبَةٍ أَصْلُهَا ثَابِتٌ وَفَرْعُهَا فِي السَّمَاء. تُؤْتِي أُكُلَهَا كُلَّ حِينٍ بِإِذْنِ رَبِّهَا) ابراهیم/٢٤-٢٥ واته: نا‌بینیت كه خوای گه‌وره نموونه‌ی ووته‌ی پاك وچاك به دره‌ختێكی باش ده‌هێنێته‌وه كه ره‌گ و ریشاڵی به ناخی زه‌ویدا رۆچووهو چه‌سپاوه‌و لقه‌كانیشی به ئاسماندا په‌رش و بڵاو بۆته‌وه‌و هه‌ر كاتێك بخوازرێت به فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ی په‌روه‌ردگاری به‌رهه‌می خۆی ده‌به‌خشێت.
ئاماده‌كردنی: لیژنه‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی
پێداچوونه‌وه و توێژینه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی: مامۆستا كرێكار
[1] بوخاری (٣٢٦٧)، موسليم ( ٢٩٨٩) ئەمەش لەفزی فەرموودەكەيە: (عَنْ أُسَامَةَ بْنِ زَيْدٍ، قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، يَقُولُ: يُجَاءُ بِالرَّجُلِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَيُلْقَى فِي النَّارِ، فَتَنْدَلِقُ أَقْتَابُهُ، فَيَدُورُ بِهَا كَمَا يَدُورُ الْحِمَارُ بِرَحَاهُ، فَيَفْزَعُ لَهُ أَهْلُ النَّارِ فَيَجْتَمِعُونَ لَهُ فَيَقُولُونَ لَهُ: يَا فُلانُ، مَا لَقِيتَ؟ أَلَمْ تَكُنْ تَأْمُرُ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَى عَنِ الْمُنْكَرِ؟، قَالَ : بَلَى، كُنْتُ آمُرُ بِالْمَعْرُوفِ وَلا آتِيهِ، وَأَنْهَى عَنِ الْمُنْكَرِ وَلا أَنْتَهِي..)
[2] زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی مێژووی ژیانی شێخ حه‌سه‌نی بهسرییان باس كردووه، ئاماژه‌یان به‌م روداوه داوه، بەڵام به داخه‌وه منیش كه له زیاتر له بیست كتێب و سایتدا ئه‌مه‌م خوێنده‌وه، بەڵام له شوێنێكدا نه‌مبینیی ناوی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی سه‌رده‌می شێخی به‌سری ره‌حمه‌تی ببه‌ن..دیاره نوسه‌رانی به‌ڕێزیش له‌به‌ر هه‌مان هۆ ئاماژه‌یان به سه‌رچاوه نه‌كردووه.