کردەوەی چاک
٥- ئه‌و شتانه‌ی كرده‌وه پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه
١- منه‌ت كردن به‌سه‌ر خوای گه‌وره‌دا به هۆی ئه‌و په‌رستن و كارانه‌ی گوایه بۆ ئه‌و ئه‌نجام ده‌درێت.. خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ره نازداره‌كه‌ی صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (وَلا تَمْنُن تَسْتَكْثِرُ) المدثر/٦ واته: منه‌ت مه‌كه، كه‌م پێشكه‌ش كه‌یت و به‌زۆری بزانیت.
كاتێك خێڵی ئه‌سه‌د هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وه‌كو منه‌ت به‌سه‌ردا كردن ووتیان: هه‌موو عه‌ره‌ب شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا كردیت ئێمه نه‌مان كرد.. له‌م كاته‌دا ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه (يَمُنُّونَ عَلَيْكَ أَنْ أَسْلَمُوا قُل لّا تَمُنُّوا عَلَيَّ إِسْلامَكُم بَلِ اللَّهُ يَمُنُّ عَلَيْكُمْ أَنْ هَدَاكُمْ لِلإِيمَانِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ)الحجرات/١٧ واته: منه‌تی موسوڵمان بوونی خۆیانت به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن! پێیان بڵێ: منه‌تی موسوڵمان بوونتانم به‌سه‌ردا مه‌كه‌ن، ئێوه منه‌تباری خوای گه‌وره‌ن كه رێنمویی باوه‌ڕهێنانی پێ به‌خشیون، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن و باوهڕهێنانتان لا مه‌به‌سته. [1]
٢- منه‌ت كردن به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا كرده‌وه پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (لاَ تُبْطِلُواْ صَدَقَاتِكُم بِالْمَنِّ وَالأَذَى)البقرة/٢٦٤ واته: چاكه‌كانتان به منه‌تباریی و ئازاردانی خه‌ڵكی به‌تاڵ مه‌كه‌نه‌وه..
له فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری خوادا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هاتووه: (لَا يَدْخُلُ الْجَنَّةَ عَاقٌّ وَلَا مُدْمِنُ خَمْرٍ وَلَا مَنَّانٌ)[2] واته: ئه‌م كه‌سانه ناچنه به‌هه‌شته‌وه: ئه‌وی ئازاری دڵی دایك و باوكی دابێت، و ئه‌و كه‌سه‌ی ئالووده‌ی شهرابهو ئه‌وی منهتكاره.
٣ـ ریاكردن وهه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ناوبانگ و شۆره‌ت.. له كاتێكدا كه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی (مَن جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا) الا‌نعام/١٦٠ واته: هه‌ر كه‌سێ چاكه‌یه‌ك بكات پاداشتی ده قات ده‌درێته‌وه. ئیتر كێ هه‌یه بتوانێت پاداشتی به‌و شێوه‌یه ببه‌خشێت؟
بزانین كه ئه‌و چاكانه‌ی بۆ ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره ئه‌نجام ده‌درێن و به پاكی و پوختی پێشكه‌ش ده‌كرێن، ئه‌وانه ده قات پاداشتیان هه‌یه و له قیامه‌تدا خاوه‌نه‌كانیان به‌خته‌وه‌ر ده‌بن. كێ هه‌یه له قیامه‌تدا پێویستی به كرده‌وه‌ی چاك نه‌بێت؟ كێ هه‌یه نه‌یه‌وێت له دۆزه‌خی بڵێسه‌دار رزگاری بێت؟ كێ هه‌یه حه‌زی له به‌هه‌شتی پڕ نازو نیعمه‌ت نه‌بێت؟ ده‌ی ئه‌وی حه‌زی له‌وانه‌یه با كرده‌وه‌ی پاك و راست پێشكه‌ش بكات.
ئاماده‌كردنی: لیژنه‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی
پێداچوونه‌وه و توێژینه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی: مامۆستا كرێكار
[1]راسته بڕوانه (ابن كثیر: تفسیر القرا‌ن العظیم ٤/١٢٦)
[2] نوسه‌رانی به‌ڕێز نوسیویانه: (ئیبن ماجه گێڕاویه‌تیه‌وه) راسته، لای ئیبنوماجه (ژماره٣٣٧٦)ە و لای نه‌سائی (٥/٨٠) و لای ئیبنوحیببان (٧٣٤٠)ە. شێخ ئه‌حمه‌د شاكری میسری ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت كه فهرموودهوانێكی ده‌گمه‌نی وه‌كو شێخی ئهلبانیهو به سی‌ودوو ساڵ شه‌رحی مه‌سنه‌دی ئیمامی ئه‌حمه‌دی كردووه كه په‌نجاو دوو هه‌زار فه‌رمووده‌یه، له‌وێدا ده‌فه‌رموێ: ئیمامی ئه‌حمه‌د ریوایه‌تی كردووه ( ١٥/٢٣٢)و سه‌حیحه.