حیكمه‌ته‌كانی ڕۆژوو
١- رۆژوو هۆكارێكی ئیمانی په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌كردنی رۆح و مانه‌وه‌یه‌تی به پاك و بێگه‌ردی، چونكه رۆژووه‌وان به‌رده‌وام له عیباده‌تی خوای گه‌وره‌دایه‌و هه‌ست به زیادبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئیمانییه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاریدا به‌ستوویه‌تی، به‌تایبه‌ت له ره‌مه‌زاندا كه سات به‌سات و رۆژ به‌رۆژ ئه‌و په‌یوه‌ندییه دامه‌زراوتر ده‌بێت.. به‌م دیدو هه‌سته‌وه، به‌م ووره‌و وویستهوه، به‌م ره‌فتاره پارسه‌نگه‌وه، له ژیانی فریشته نزیك ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژوو پارێزكاریی و ته‌قوا له مرۆڤدا دروست ده‌كات و ترسی خوای گه‌وره ده‌خاته دڵ و ده‌روونییه‌وه‌و بواری سه‌رپێچی له فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره له عه‌بد ته‌سك ده‌كاته‌وه، چونكه هه‌ستی چاودێری خوایی له ناخی مرۆڤدا ده‌ڕوێنێت، هه‌ر بۆیه ئه‌مه كراوه به سه‌ره‌كیترین ئامانج و مه‌به‌ستی رۆژووگرتن.. هه‌ر وه‌كو قورئان ئاماژه‌ی بۆ كردووه‌و ده‌فه‌رموێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)البقرة ١٨٣ واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، رۆژووتان له‌سه‌ر فه‌رزه هه‌ر وه‌كو كه له‌سه‌ر ئه‌وانی پێش ئێوه‌ش فه‌رز بووه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه پارێزكاربن..
موسوڵمان له كاتی رۆژووگرتندا چاكتر هه‌ست به نازو نیعهتهكانی خوای په‌روه‌ردگاری ده‌كات و ده‌چێته ئاست و مه‌قامی سوپاسگوزاریی.
٢- له ڕووی جنسییه‌وه: حه‌زی جنسی مه‌ترسیدارترین چه‌كه به‌ده‌ست شه‌یتانه‌وه، كه بۆ سه‌رگه‌ردان كردنی مرۆڤ به كاری دێنێت و ده‌یكاته پاڵنه‌ری راسته‌وخۆی ده‌ستی بۆ هاندانی مرۆڤ له‌سه‌ر خراپه‌كاریی.
- رۆژوو هۆكارێكی گرنگ و كاریگه‌ره بۆ دامركاندنه‌وه‌ی حه‌زو ئاره‌زووه سه‌ركه‌شه‌كانی مرۆڤ به گشتی و بۆ هێدی كردنه‌وه‌و كۆنترۆڵ كردنی دڵ و ده‌روون و هۆشی، به جۆرێك كه ته‌وژمه‌كانی خاو ده‌كاته‌وه‌و چالاكی ئه‌و هۆڕمۆنانه‌ی به‌رپرسی جنسن له خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه.
- رۆژوو وویست و ئیراده‌ی موسوڵمان به‌هێز ده‌كات و له دڵه‌ڕاوكه رزگاری ده‌كات. بیر كردنه‌وه‌ی ناقۆڵاو خه‌یاڵاتی جنسی لێ دوور ده‌خاته‌وه‌و له شه‌ڕی (نه‌فسی ئه‌مماره) رزگاری ده‌بێت.. كاریگه‌ری ئه‌م حیكمه‌ته له گه‌نجه‌كاندا رۆشنتر ده‌رده‌كه‌وێت.. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ روو ده‌كاته لاوه‌كان و ده‌فه‌رموێ: (يَا مَعْشَرَ الشَّبَابِ مَنْ اسْتَطَاعَ مِنْكُمْ الْبَاءَةَ فَلْيَتَزَوَّجْ فَإِنَّهُ أَغَضُّ لِلْبَصَرِ وَأَحْصَنُ لِلْفَرْجِ، وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَعَلَيْهِ بِالصَّوْمِ فَإِنَّهُ لَهُ وِجَاءٌ) متفق علیه[1] واته: ئه‌ی گه‌نجینه، هه‌ركه‌سێكتان توانای هه‌یه با ژن بهێنێت، چونكه ژنهێنان باشتر چاو ده‌گرێته‌وه‌و چاكتر داوێن ده‌پارێزێت، ئه‌وی كه له توانایدا نییه، با به‌ڕۆژوو بێت، چونكه رۆژوو قه‌ڵغانه..
- رۆژوو بۆ پاراستنی موسوڵمان له تاوان و سه‌رپێچی هۆكاری كپبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی جنسییه، به راستی هه‌ر وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمویه‌تی قه‌ڵغانه: (الصِّيامُ جُنَّةٌ مِنْ النَّارِ كَجُنَّةِ أَحَدِكُمْ مِنْ الْقِتَالِ)[2] واته: رۆژوو قهڵغانهو خۆی پێ له ئاگری دۆزه‌خ ده‌پارێزرێت، هه‌ر وه‌كو كه یه‌كێكتان له جه‌نگدا خۆی به قهڵغانهكهی له پێكران ده‌پارێزێت..
- رۆژوو بۆ ئیمانداران قەڵایه، ده‌توانن له كاتی په‌لاماری شه‌یتاندا خۆ بده‌نه پاڵ رۆژوو و خۆیان له تیر‌و گورزی بپارێزن.. پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (الصِّيَامُ جُنَّةٌ وَهوَ حِصْنٌ مِنْ حُصُونِ الْمُؤْمِنِ)[3] واته: رۆژووگرتن قه‌ڵغانه، قەڵایهكه له قەڵاكانی موسوڵمان..
٣- له ڕووی ده‌روونی و كه‌سێتییه‌وه: رۆژوو كه‌سێتی موسوڵمان به‌رز راده‌گرێ، چونكه هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی موسوڵمانه له تاوان وخراپهكاریی.. كه‌م كردنه‌وه‌ی چالاكی نه‌فس و لایه‌نه شهڕخوازیهكهی مرۆڤه كه ده‌ركه‌وتنی هه‌ر ره‌فتارێكی به‌دی، رێز‌و كه‌سێتی موسوڵمان له‌كه‌دار ده‌كات.. چونكه به هۆی رۆژووه‌وه عه‌زم و ئیراده به‌هێز ده‌بێت، خه‌سڵه‌ته ده‌روونییه‌كانی وه‌كو سنگ فراوانی و ئازایه‌تی و خۆڕاگری له مرۆڤدا گه‌شه پێ ده‌دات، ئه‌مانه‌شن رۆڵی كاریگه‌ریان له به‌ئارامیی و خۆگریی و توانای به‌رگه‌گرتنی ئه‌و كه‌سه‌دا له‌به‌رامبه‌ر سه‌ختی و ناڕه‌حه‌تیه‌كانی ژیاندا هه‌یه.
مرۆڤ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ركارێك چاك بێت یان خراپ پێویستی به وویست و ئیراده هه‌یه، دیندارییش خۆڕاهێنانه له‌سه‌ر كرده‌وه‌ی چاكه یاخود خۆگرتنه‌وه‌یه له كرده‌وه‌ی خراپه. رۆژووگرتن هه‌ردوو ئه‌و سهبرگرتنهی تێدایه. هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مانگی ره‌مه‌زانی به مانگی سه‌بر ناوبردووه‌و فه‌رموویه‌تی: (صَوْمُ شَهْرِ الصَّبْرِ وَ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ مِنْ كُلِّ شَهْرٍ صَوْمُ الدَّهْرِ، وَيَذْهَبُ بِوَحْرِ الصَّدْرِ)[4] واته: گرتنی رۆژووی ئارامگریی و سێ رۆژی هه‌ر مانگێك زامنه بۆ لادان و رادانی كینه‌و بوغز‌و (پۆخڵه‌واته‌كانی) ده‌روون..
٤- له ڕووی کۆمەڵایهتییهوه: ڕۆژوو رۆڵێكی گه‌وره‌و به‌رچاوی له زیندووكردنه‌وه و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه کۆمەڵایهتیهكاندا هه‌یه، چونكه هه‌ستی به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌و سۆز‌و خۆشه‌ویستی له ده‌روونی تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵدا زیاتر ده‌كات.. ئیمامی ئیبنولقه‌ییم ره‌حمه‌تی لێ بێت له‌م ڕووه‌وه ده‌فه‌رموێ: ڕۆژوو حاڵ و گوزه‌ران و برسێتی هه‌ژاران به بیرده‌خاته‌وه. [5]
ئیبنولههممام فه‌رموویه‌تی: كه ڕۆژووه‌وان هه‌ست به‌سه‌ختی و ناڕه‌حه‌تی رۆژووه‌كه‌ی ده‌كات، له حاڵی خۆیه‌وه دهفكرێته حاڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تێكڕای رۆژانی ژیانیان به‌و شێوه‌یه به‌سه‌ر ده‌به‌ن، جا به‌زه‌یی به حاڵیاندا دێته‌وه‌و دڵی پێیان ده‌سووتێت. [6]
هه‌ر بۆیه خوای گه‌وره پاداشتی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه داناوه كه نانی ڕۆژووه‌وان ده‌ده‌ن، چ له ماڵیاندا به میواندارێتییان، چ به به‌خشینی پاره‌و خواردن پێیان له شوێنی تر..
له‌به‌ر گرنگی كاریگه‌ریی لایه‌نی کۆمەڵایه‌تی رۆژووه كه هه‌موو رۆژووی ره‌مه‌زانه‌كه به سهرفترهكهوه به‌ستراوه‌ته‌وه، كه ده‌بێت له كۆتایی مانگی ره‌مه‌زاندا كابرای موسوڵمان سه‌رفیتره‌ی خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بدات، ئه‌مه‌ش فه‌رزه، چونكه هاوكارییه‌كی باشی نه‌دارو هه‌ژارانه تا بتوانن پێداویستیه‌كانی جه‌ژنیان مسۆگه‌ر كه‌ن.
٥- له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه: زانستی نوێ و تاقی كردنه‌وه پزیشكییه‌كان سه‌لماندوویانه كه ڕۆژووگرتن سوودی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ زۆره، بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی سوودمه‌نده وه‌كو: نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و تین و فشاری خوێن و شه‌كره‌و قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و زاووزێ و هتد..
هه‌روه‌ها رۆژوو چالاكی ده‌رهاویشته هۆڕمۆنییه‌كان رێك ده‌خات. بەڵام ئه‌وه‌ی له هه‌موان گرنگتر ده‌مێنێت سه‌ركه‌وتنی لایه‌نی رۆح و گیانه به‌سه‌ر لایه‌نه ماددییهكهدا، سه‌ركه‌وتنی عه‌قڵ و ژیریه به‌سه‌ر هه‌واو ئاره‌زووه‌كاندا، ئه‌مه‌ش نهێنی ئه‌و خۆشی وشادیهیه كه هه‌موو ڕۆژووه‌وانێك هه‌ستی پێ ده‌كات، به تایبه‌ت له‌كاتی به‌ربانگ دا وه‌كو كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ باسی فه‌رمووه: (لِلصَّائِمِ فَرْحَتَانِ يَفْرَحُهُمَا إِذَا أَفْطَرَ فَرِحَ وَإِذَا لَقِيَ رَبَّهُ فَرِحَ بِصَوْمِهِ) متفق علیه[7] واته: رۆژوه‌وان دوو خۆشحاڵیی هه‌یه كه دوای رۆژوو شكاندنه‌كه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌ون: یه‌كه‌میان ئه‌و ساته‌ی رۆژووه‌كه‌ی ده‌شكێنێت و دووه‌میان ئه‌و كاته‌ی به رۆژووهكهیهوه به خوای خۆی ده‌گات..
ئاماده‌كردنی: لیژنه‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی
پێداچوونه‌وه و توێژینه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی: مامۆستا كرێكار
[1] بوخاری (٥٠٦٦)، موسلیم (١٤٠٠).
[2] نوسه‌رانی به‌ڕێز نوسیویانه (صحيح الجامع الصغیر/٣٨٨١)، له‌وێدا بۆی نه‌گه‌ڕام بەڵام له سه‌رچاوه‌یه‌كی تر دۆزیمه‌وه كه هه‌ر به توێژینه‌وه‌ی شێخی ئه‌لبانی رهحمهتیه: (صحيح الترغیب والترهیب (٩٨٢/٥)..
[3] ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی له (صحيح الجامع /٣٨٨١) دا ده‌فه‌رموێ: حه‌سه‌نه.
[4] نوسه‌رانی به‌ڕێز نوسیویانه: (صحيح الجامع الصغیر اللالبانی/ ٣٨٠٤) بەڵام من هه‌ر له‌وێدا به ژماره (٣٧١٨) دۆزیمه‌وه، هه‌روه‌ها له (صحيح الترغیب والترهیب) دا ژماره (١٠٣٢)ە.
[5] به داخه‌وه نوسه‌رانی به‌ڕێز هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌كردووه‌و به كوردیش هێناویانه‌ته‌وه، بۆیه زه‌حمه‌ته بتوانین بچینه‌وه سه‌ر سه‌رچاوه‌كه‌ی..
[6]دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌میان والله اعلم سه‌ختتره، چونكه ده‌بێ بزانرێت ئایا مه‌به‌ست له ئهلكهمالی ئیبولهومماموددین(٧٩٠-٨٦١)ی خاوه‌نی كتێبی (التحریر)ە كه توێژه‌ره‌وه‌ی گه‌وره‌ی مه‌زهه‌بی حهنهفییهو وه‌كو ئیمامی نه‌وه‌وی وایه بۆ شافیعێتی، یان ئیبنوته‌یمییه بۆ حهنبهلێتی..یان كه‌سێكی تره، پاشان له چ كتێبێكیدا وای فه‌رمووه؟! كه ئه‌و ده‌یان كتێبی به چه‌ندین به‌رگ نوسیووه.. .
[7] بوخاری (١٩٠٤)، موسلیم (١١٥١).