باوه‌ڕ ته‌نها تێڕوانینێكی بێ به‌رهه‌م و ڕاو سه‌رنجێكی سارد‌و سڕ نییه ده‌رباره‌ی ڕاستییه‌كان، چونكه زۆر كه‌س په‌یی به ڕاستییه‌كان بردووه و دڵنیا بوون كه ڕاستن، بەڵام نكوڵیان لێكردوون و سته‌م كاریی و خۆ به‌زل زانی به‌رچاویان تاریك كردووه، خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی فیرعه‌ون و شوێن كه‌وتووانی ده‌فه‌رموێت: (وَجَحَدُوا بِهَا وَاسْتَيْقَنَتْهَا أَنفُسُهُمْ ظُلْمًا وَعُلُوًّا) النمل/١٤ واته: نكۆڵییان له ئایه‌ته‌كان كرد‌و باوەڕیان پێ نه‌هێنان و له ناخیشه‌وه دڵنیابوون كه ڕاستن، به هۆی سته‌مكاریی و لووت به‌رزییه‌وه باوەڕیان نه‌هێنا.
هه‌روه‌ها باوەڕ چه‌ند كرده‌وه‌و دروشمێك نییه كه ئه‌گه‌ر ئه‌نجام بدرێت به‌س بێت، چونكه هه‌موو كه‌سێكی فێڵباز - بۆ ڕووپامایی - ده‌توانێت هه‌مان كرده‌وه ئه‌نجام بدات كه باوەڕدارێكی ڕاسته‌قینه ئه‌نجامی ده‌دات، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ وَإِذَا قَامُواْ إِلَى الصَّلاةِ قَامُواْ كُسَالَى يُرَاؤُونَ النَّاسَ وَلاَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلاَّ قَلِيلاً) النساء/١٤٢ واته: دوو ڕووه‌كان - به‌نیازی خۆیان - خوا ده‌خه‌ڵه‌تێنن، بەڵام خوا هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌ی پیلانی ئه‌وانه، ئه‌وانه كه بۆ نوێژ هه‌ڵده‌ستن به‌ته‌مبه‌ڵی هه‌ڵده‌ستن، ڕووپامایی بۆ خه‌ڵك ده‌كه‌ن و به‌كه‌می نه‌بێت یادی خوا ناكه‌ن.
كه‌واته باوەڕ: ئه‌و هه‌ست و نه‌سته به‌رزو پیرۆزه‌یه كه له ناخی مرۆڤدا جێگیر ده‌بێت و تێكڕایی ده‌روونی داده‌گرێت و هه‌میشه به‌زمانی ده‌ری ده‌بڕێت و تین و ته‌وژم ده‌دات به هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی و وا له مرۆڤ ده‌كات كه‌هه‌ر سه‌رمایه‌یه‌كی به‌نرخی هه‌یه له گیان و ماڵ و كه‌س و كاری له پێناویدا به‌ختیان بكات، چونكه به‌لایه‌وه له هه‌موویان به‌نرختره.