نوسینی: ابو سعد الأثري
وەرگێڕانی: م.کرێکار(خوای گەورە ئازادی کات)
بڵاوکردنەوە: نوسینگەی تەفسیر ـ هەولێر
ژمارەی لاپەڕە: ٨٨ لاپەڕە
بۆ قۆناغی: ناوەندی
پۆلی: دووەم
پێشەکیی کتێبەکە:
الحمدلله رب العالمین، وأفضل الصلوات والبرکات علی سیدنا محمد وعلی آله وأصحابه أجمعین. پەیوەندیی برایەتیی دینی، هەستێکی ناسکی لوتفی خواییە، ئەو پەیوەستیەیە، کە دڵەکان بەیەکەوە ڕیزبەند دەکات، ئەو نوورەیە کە بە ساف و ڕوونی ڕۆحە پاکەکاندا گوزەر دەکات و پێکیانەوە دەبەستێتەوە... با لەبەر ڕۆشنایی دەقە پیرۆزەکانی وەحیی خوادا کۆڕێك بۆ برایەتیی دینیمان بگرین، تا قەدری ئەو یەکبوون و ئاوێتەییە بزانین کە لەبەر خاتری خوا دەکرێت، تا ماف و ئەرکەکانی برایەتیی دینی بۆ هەموو لایەك ڕوون بێتەوە، تا بزانین چۆن ڕەفتار لەگەڵ هاودینانی خۆماندا بکەین...