كتاب: مختصر العربية بين يديك _ كتاب الطالب الأول _ الجزء الثاني
ناوی ئەم کتێبەی بەردەستت نراوە (مختصر العربیة بین یدیك) لە کاتێکدا خۆی ناوی (العربیة بین یدیك)ـە، چونکە هەموو بەشەکانی کتێبەکە نییە؛ بەڵکوو ئەوەندەمان لێ جوداکردۆتەوە کە م.مەروان کوردی شیکردنەوەی بۆ کردووە بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی، دەکرێت بڵێین بەشی زمانە دوور لە ڕێزمان، چون دواتر بە کتێبی تری سەربەخۆ بەشی ڕیزمان دەخوێنرێت ان شاء اللە. گرنگە فێرخوازان بزانن کە ئێمە لەسەر چاپی دووەمی کتێبەکە دەڕۆین، تکایە دڵنیابنەوە لەوەی هەمان کتێب بێت کە دەیکڕن، کتێبەکەش لە هەموو کتێبخانەکان بەردەستە؛ لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان.
بەڕیوەبەرایەتیی زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی)