کتێبخانە

شایه‌تمان

ئه‌و ئیسلامه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌رانی پێشوو هاتبوو بیر چوونه‌وه، لێیان لادراوه‌ یان زیاده‌یان خراوه‌ته‌ سه‌ر، ئاڵ و گۆڕیان به‌سه‌ردا هاتووه‌، خاڵه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌قخوازییان لێ سڕراوه‌ته‌وه‌و ناهه‌قییان خراوه‌ته‌ جێ، شوێن كه‌وتووه‌كانیشیان له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕاوانه‌ په‌روه‌رده‌ كراون، بۆیه‌ وا وێڵ و گومڕان جا ئیدی ئه‌و گۆڕان و لادانه‌ له‌ باسه‌كانی عه‌قیده‌دا بوو بن، یان له‌ دروشمی خواپه‌رستی، یان له‌ باسه‌كانی ئه‌حكامی شه‌ریعه‌ت و چۆنیه‌تی ره‌فتار..

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ زانیمان و له‌وه‌ دڵنیا بووین كه‌ غه‌یری قورئان كتێبێكی تری ئاسمانی به‌ سه‌لامه‌تی نه‌ماوه‌و، فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌رمان بۆ پاك بووه‌وه‌و راسته‌كانی كه‌وتنه‌ به‌ر ده‌ستمان، ئه‌و كاته‌ زیاتر هه‌ست ده‌كه‌ین كه‌ مرۆڤایه‌تی بۆ رزگار بوونی له‌ كێشه‌كانی ده‌بێت رێگای ته‌سلیم به‌ خوا بگرێته‌ به‌ر، پێویسته‌ شوێن محمد صلی اللە علیە وسلم بكه‌وێت. ئه‌گه‌رچی مرۆڤایه‌تی له‌مه‌دا خۆ سه‌رپشك موخه‌ییه‌ر  نییه ‌و غه‌یری ئیسلامیش هه‌رچی بیروباوه‌ڕو به‌رنامه‌و ئاینێكی تر بگرێته‌ر به‌ر لێی وه‌رناگیرێت.. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: (يا أَهْلَ الْكِتَابِ قَدْ جَاءكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ عَلَى فَتْرَةٍ مِّنَ الرُّسُلِ أَن تَقُولُواْ مَا جَاءنَا مِن بَشِيرٍ وَلاَ نَذِيرٍ فَقَدْ جَاءكُم بَشِيرٌ وَنَذِيرٌ وَاللّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) المائدة‌/١٩ واته‌: ئه‌ی خاوه‌ن كتێبه‌ ئاسمانیه‌كان وا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان هاته‌ لاتان ، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه‌ وه‌حی خوایی بڕاوه‌ ( نێوان سه‌ییدنا عیساو سه‌ییدنا محمد سه‌لامی خوایان لێ بێت ) دوایی له‌ رۆژی قیامه‌تتدا نه‌ڵێن : مژده‌رێك یان ئاگادار ده‌رێكمان نه‌دی بۆمان بێت! كه‌س نه‌هات تا په‌یامی خوامان پێ بگه‌ێنێت! وا مژده‌ده‌رو ئاگادار كه‌ره‌وه‌مان بۆ ناردن ، خوا به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا به ‌توانایه‌ .

ئەم کتێبەی ناوی شایەتومانەو شێخ سەعید حەووا نوسیوێتتی، هەڵبەتە یەکێکە لە کتێبە هەرە باشەکان کە لە سەر باسێکی هەرە گرنگی عەقائیدی نوسراوە کە ئەویش شایەتومانە، لەبەر ئەو گرنگی و قەدرەیەتی جەنابی مامۆستا کرێکار وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و کردویەتییە بەرنامەی خوێندن بۆ قۆناغی یەکەمی ئامادەیی ئامەد ، بە ئومێدی ئەوەی خوێندکارانی بەڕێزمان بە دڵێکی زیندووەوە بیخوێننەوەو دیراسەی بکەن ، چونکە هەر دڵی زیندووە وەك ئیمامی ئیبن القەیمی جەوزی ئەفەرموێت : ئەو دڵەیە کە قورئان وەر ئەگرێت و هەزمی ئەکات. باسەکانی ئەم کتێبەش هەموو لە سەر ئەساسی قورئان و سوننەتی پێغەمبەری ئەکرەممان داڕێژراون و چەسپاون، خوای گەورە کار ئاسانی بۆ هەموو لایەکمان بکات



بینین:  3428
6/12/2018 6:27:56 PM
احزاب اسلامی کردستان عراق اخوان المسلمین انواع آبها اهمیت جایگاه امام جماعت اهمیت طهارت بابەتەکانی ماڵپەڕ بانگ بانگ و قامەت بانگەواز باوەڕ باوەڕ هێنان به‌ فریشته‌كان بنەما عەقائیدییەکان پارێزكاری په‌یوه‌ندی فریشته‌كان به‌ مرۆڤه‌وه‌ پیسی پێناسەی دوعا پەرستن تاریخ تاقیكردنه‌وه‌ تاقیکردنەوە تفسیر سوره الممتحنه ته‌سبیحات تۆبەکردن تەقوا جاهیلییه‌ت جۆر و یاساکانی ئاو جۆره‌كانی هاوبه‌ش دانان جۆرەکانی ئاو چەند توێژینەوەیەک حیكمه‌ت و سووده‌كانی دوعا حیكمه‌ته‌كانی ڕۆژوو حەج و عومرە خانواده خشتەی تاقیکردنەوەکان خودا خولع دموکراسی دنیاخواهی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ره‌مه‌زان ڕۆژوو زادی زادی فارسی زانستی شه‌رعی زانكۆی زادی زیکر زەکات سلفیت سنتهای فطری سه‌یید قوتب سوره‌تی (المجادلة) سوننه‌ت سیفات و ئاکارەکانی فریشتە شارستانییه‌ت شەرمکردن شەوی قەدر طاغوت طهارت عبدالقادری ته‌وحیدی غه‌یب فریشته‌ فقه فکر اسلامی فورات قضای حاجت قورئان كتێبه‌كانی خوا کاتی دوعا گیرابوون کردەوەی چاک گومان لەسەر دوعا لە خۆپرسینەوە مامۆستا كرێكار محمد عبدالله دراز مقدسات اسلام مه‌بده‌ء مه‌تنی جه‌زه‌ری مه‌رجه‌كانی گیرا بوونی دوعا مەعازەی کچی عبدالله ناسین ناوه‌ جوانه‌كانی خوای گه‌وره‌ ناوەكانی خوای گەورە ناوەکانی خودا نجاست نووری ڕێ نوێژ هاوبه‌ش دانان هجرت وضو یاد ئادابی دوعا كردن ئادابی قورئان خوێندن یادی خوا ئاسمان ئامادەیی ئامەد ئامادەیی ئامەدی ئیسلامی ئامەد یه‌كتاپه‌رستی ئیسلام یەکتاپەرستی
نشر مطالب با ذکر منبع بلا مانع می‌ّباشد.