ئا ئه‌مه‌یه ئیسلام به‌و جۆره‌ى، كه خوا ناردوویه‌تیه خوارێ و به‌و شێوه‌یه‌ى، كه سه‌رده‌مێك له‌سه‌ر زه‌ویدا په‌یڕه‌و ده‌كرا، ئه‌و ئیسلامه‌یه، كه ته‌حه‌دداى هه‌موو ئه‌و سیسته‌مانه‌ى پێ ده‌كه‌ین، كه مرۆڤایه‌تى له مێژووه دوور و درێژه‌كه‌ی ناسیویه‌تى.
ئێمه زۆر چاك ده‌زانین، كه ئیسلام -وه‌كو پێشوو- ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر زه‌ویدا نیه، هه‌روه‌ها باش ده‌زانین، كه ئیسلام به شێوه نموونهییهكهى ته‌نها ماوه‌یه‌كى دیاریكراو له سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى له‌سه‌ر زه‌ویدا ژیاوه، بەڵام چه‌ند ڕاستییه‌كى مێژوویى هه‌ن، كه له خه‌ڵكی تێكه‌ڵ بوه‌و پێویستى به ڕونكردنهوه هه‌یه.
نموونه‌یی ئه‌و سه‌رده‌مه، له به‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه نه‌وه‌ى یه‌كه‌مى ئیسلام، به ته‌واوى ئیسلامیان په‌یڕه‌و كردووه، چونكه ئه‌م كاره به‌بێ هەڵاوێر، له‌سه‌ر هه‌موو نه‌وه‌كانى ئوممه‌ت پێویست كراوه، چ به ته‌واوى په‌یڕه‌وى بكات، یان به كه‌م و كوڕییه‌وه (وَمَا أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلَّا لِيُطَاعَ بِإِذْنِ اللَّـهِ) النساء/٦٤ واته: هیچ نێردراوێکمان نه‌ناردوه مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی بكرێت به فرمانی خوا.
نموونه‌یی ماوه‌ی یه‌كه‌م له‌وه‌وه دروست بووه، كه موسوڵمانانى ئه‌و كاته به ته‌نها به ئه‌نجامدانى فەرزهكان نه‌ده‌وه‌ستان، به‌ڵكو كارى خۆبه‌خشانه‌ى زیاده‌یان ده‌كرد -بۆ به ده‌ستهێنانى ڕه‌زامه‌ندى خوا-به‌وه‌ى، كه هه‌وڵی ئه‌نجامدانى كاره سوننه‌ته‌كانیان ده‌دا، هه‌روه‌كو كه له‌سه‌ریان پێویست كرابێت، ئا به‌م شێوه‌یه بۆ ئه‌م ئاسۆیه به‌رز بوونه‌وه، كه هه‌رگیز له مێژوودا دووباره نه‌بوونه‌ته‌وه.