ئه‌و ئیسلامه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌رانی پێشوو هاتبوو بیر چوونه‌وه، لێیان لادراوه یان زیاده‌یان خراوه‌ته سه‌ر، ئاڵ و گۆڕیان به‌سه‌ردا هاتووه، خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی ههقخوازییان لێ سڕراوهتهوهو ناهه‌قییان خراوه‌ته جێ، شوێن كهوتووهكانیشیان له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕاوانه په‌روه‌رده كراون، بۆیه وا وێڵ و گومڕان جا ئیدی ئه‌و گۆڕان و لادانه له باسه‌كانی عه‌قیده‌دا بوو بن، یان له دروشمی خواپه‌رستی، یان له باسه‌كانی ئه‌حكامی شه‌ریعه‌ت و چۆنیه‌تی ره‌فتار.. ئه‌گه‌ر ئێمه زانیمان و له‌وه دڵنیا بووین كه غه‌یری قورئان كتێبێكی تری ئاسمانی به سه‌لامه‌تی نه‌ماوه‌و، فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌رمان بۆ پاك بووه‌وه‌و راسته‌كانی كه‌وتنه به‌ر ده‌ستمان، ئه‌و كاته زیاتر هه‌ست ده‌كه‌ین كه مرۆڤایه‌تی بۆ رزگار بوونی له كێشه‌كانی ده‌بێت رێگای ته‌سلیم به خوا بگرێته به‌ر، پێویسته شوێن محمد صلی اللە علیە وسلم بكه‌وێت. ئه‌گه‌رچی مرۆڤایه‌تی له‌مه‌دا خۆ سه‌رپشك موخه‌ییه‌ر نییه و غه‌یری ئیسلامیش هه‌رچی بیروباوه‌ڕو به‌رنامه‌و ئاینێكی تر بگرێته‌ر به‌ر لێی وه‌رناگیرێت.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (يا أَهْلَ الْكِتَابِ قَدْ جَاءكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ عَلَى فَتْرَةٍ مِّنَ الرُّسُلِ أَن تَقُولُواْ مَا جَاءنَا مِن بَشِيرٍ وَلاَ نَذِيرٍ فَقَدْ جَاءكُم بَشِيرٌ وَنَذِيرٌ وَاللّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) المائدة/١٩ واته: ئه‌ی خاوه‌ن كتێبه ئاسمانیه‌كان وا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان هاته لاتان ، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه وه‌حی خوایی بڕاوه ( نێوان سه‌ییدنا عیسا‌و سه‌ییدنا محمد سه‌لامی خوایان لێ بێت ) دوایی له رۆژی قیامه‌تتدا نه‌ڵێن : مژدهرێك یان ئاگادار دهرێكمان نه‌دی بۆمان بێت! كه‌س نه‌هات تا په‌یامی خوامان پێ بگه‌ێنێت! وا مژده‌ده‌رو ئاگادار كه‌ره‌وه‌مان بۆ ناردن ، خوا به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا به توانایه . شێخ سەعید حەووا *** ئەم کتێبەی ناوی شایەتومانەو شێخ سەعید حەووا نوسیوێتتی، هەڵبەتە یەکێکە لە کتێبە هەرە باشەکان کە لە سەر باسێکی هەرە گرنگی عەقائیدی نوسراوە کە ئەویش شایەتومانە، لەبەر ئەو گرنگی و قەدرەیەتی جەنابی مامۆستا کرێکار وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و کردویەتییە بەرنامەی خوێندن بۆ قۆناغی یەکەمی ئامادەیی ئامەد ، بە ئومێدی ئەوەی خوێندکارانی بەڕێزمان بە دڵێکی زیندووەوە بیخوێننەوەو دیراسەی بکەن ، چونکە هەر دڵی زیندووە وەك ئیمامی ئیبن القەیمی جەوزی ئەفەرموێت : ئەو دڵەیە کە قورئان وەر ئەگرێت و هەزمی ئەکات. باسەکانی ئەم کتێبەش هەموو لە سەر ئەساسی قورئان و سوننەتی پێغەمبەری ئەکرەممان داڕێژراون و چەسپاون، خوای گەورە کار ئاسانی بۆ هەموو لایەکمان بکات.