گه‌وره‌ترین بەڵاو موسیبه‌ت كه تووشی ئه‌م ئوممه‌ته موسوڵمانه بووه، ئه‌و دووری و تێنه‌گه‌یشتنه‌ی موسوڵمانانه له ئیسلام و دیندارێتیه‌كه‌ی، كۆسپی هه‌ره گه‌وره‌ی رێمان ئه‌و گه‌ڕه‌لاوژێ فیكریه‌یه كه له مێشكی ئه‌م ئوممه‌ته موسوڵمانه‌ی ئه‌مڕۆدا دروست بووه، به ڕاستی شه‌ڕێكی سه‌خته.. بۆیه ده‌بێت داعیه‌كانی ئه‌مڕۆش مه‌یدانی شه‌ڕو هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كان لێك هەڵاوێرن و به‌ره‌كانی شه‌ڕ - كه له‌گه‌ڵ كوفره - چاك دیاری بكه‌ن. جا له‌و رێیه‌شدا زۆر سوار ده‌گلێن و خه‌ساره‌تی زۆریشمان ده‌بێت و ژماره‌ی قوربانیانمان هه‌ر زیاد ده‌كات.. ده‌بێت داعیه‌كان چاك شاره‌زای رێبازی خۆ‌و رێگای بزاڤی خۆیان بن.. ده‌بێت گورج بكه‌ونه خۆ، تین و ته‌وژمیان كاریگه‌رتر كه‌ن، ووره‌یان به‌رزو متمانه‌یان به‌و په‌یمانه‌ی به خوای خاوه‌نیان داوه زیاتر كه‌ن.. ده‌بێت زانست و كرده‌وه‌ی چاك و دامه‌زراوو ره‌سه‌ن له‌م ئیسلامه‌وه فێر بن.. ئینجا بكه‌ونه وه‌خه‌به‌ر هێنانی خه‌ڵكی، تا ئاگاداریان بكه‌نه‌وه، ده‌بێت هه‌وڵی زۆریان له‌گه‌ڵدا بده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی بێ تاقه‌ت ببن، بێ ئه‌وه‌ی مه‌له‌ل بیانگرێت، بێ ئه‌وه‌ی ره‌شبین ببن.. نابێت گوێ بده‌نه ئه‌و هه‌موو سوارچاكه ئازیزانه‌ی له رێدا ده‌گلێن.. ده‌بێت هه‌میشه ئه‌وه‌یان له‌به‌ر چاو بێت كه ئامانجه‌كه‌یان زۆر گرنگ و گه‌وره‌یه، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هێزی دوژمن - هه‌ر چه‌ند زۆر‌و به‌هێزیش بێت- چاوترسێنیان بكات. نابێت هیچ كۆسپێكی رێ به گه‌وره‌و سه‌خت بزانن. نابێت هیچ ناڕه‌حه‌تیه‌ك به دژوار بزانن. ده‌بێت هه‌میشه ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاو بێت كه مادام داعی ئیسلامن، یه‌عنی له نه‌وه‌ی كه‌ڵه‌پیاوانی مێژوون و له‌م ریش سپێتی زه‌مانه‌دا زیت بوونه‌ته‌وه.. داعی ئیسلامی له كاروانه پیرۆزه‌كه‌ی پیاوانی به‌درو قادسیه‌و یه‌رموك و حطينن، پاشماوه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه دلێرانه‌ن، پاشه‌نگی سه‌ربازانی بانگه‌وازه شیرینه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیزن صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه هه‌تا ئێستاش سالار‌و سه‌رقافڵه‌ی جیهادن.. ده‌بێت داعی ئیسلامی له واقیعدا بیسه‌لمێنێت كه كام جێی پڕ دڕك وداڵ و دژوارییه ئه‌م بێ باكانه خۆی تێ داوێت، سڵ له كه‌ندو كۆسپ و هه‌ڵدێر نەكاته‌وه، ده‌ست و گه‌ردن هه‌ڵده‌بڕێت و به‌رهه‌می سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ئیسلامه له واقیعدا ده‌ڕنێت..
ده‌بێت داعیه ئیسلامیه‌كان ئه‌وه‌یان چاك له‌به‌ر چاو بێت كه ئه‌مانه پیاوی خوان و په‌یامی كۆتایی ئه‌ویان هه‌ڵگرتووه، جارێكی دی ده‌بێت دنیای پێ به‌خته‌وه‌ر كه‌نه‌وه، جارێكی دی خۆ بكه‌نه‌وه به پێشه‌واو سه‌ركرده‌و رێنیشانده‌ری جیهانیان..
ئه‌ی داعیانی ئیسلام تاغووته‌كان ده‌توانن چیتان لێ بكه‌ن؟! ئه‌و په‌ڕی توانایان ئه‌وه‌یه لاشه‌تان بهێننه ژێر باری ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار، گۆشت و ئێسقانتان هه‌نجن هه‌نجن كه‌ن و خوێنتان بڕێژن، ئه‌مما رۆحتان، ئه‌وانه به هیچ شێوه‌یه‌ك دەسەڵاتیان به‌سه‌ریدا ناشكێت، ئێمه‌ش هیوامان به‌و رۆحه دلێره‌یه، هیوامان وایه كه هه‌موو هه‌ست و نه‌ست و ختوره‌یه‌كتان بۆ خوا ته‌رخان بكه‌ن و به‌س.. خۆشه‌ویستی و بوغز‌و تكاو ترس و حه‌زتان هه‌ر له خوا‌و هه‌ر بۆ خوا بێت.. هه‌ر واش بژین تا ئه‌و ساته‌ی گیانتان به خوای گه‌وره ده‌سپێرنه‌وه. هیچ كه‌س و هیچ هێزێك توانای نییه ئه‌جه‌لتان پێش یان دوا بخات، بۆیه ده‌بێت به‌م باوه‌ڕو قه‌ناعه‌ت و به‌و ووره‌و متمانه‌و به‌و رۆحه پاكه‌وه به دیداری خوای په‌روه‌ردگارمان شاد‌و به‌خته‌وه‌ر بین.. ده‌بێت داعی ئیسلامی له هه‌موو كه‌س زۆرتر‌و زووتر هه‌ست به زوڵم و سته‌م بكات و ئازایانه دژی جاهیلییه‌تی سه‌رده‌م راپه‌ڕێت هه‌ر وه‌كو كه باب و باپیرانی دژی جاهیلییه‌تی كۆن راپه‌ڕین. پێویسته ئه‌و پێش هه‌موو كه‌س شه‌ق له ژیانی مادده هه‌ڵداو لێی یاخی بێت، وه‌كو نه‌وه‌كانی یه‌كه‌م كه لێی یاخی ده‌بوون و شه‌قیان تێ هه‌ڵده‌داو لێی یاخی ده‌بوون ده‌بێت هه‌موو خۆشگوزه‌رانی و ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ریه‌كیان بكه‌نه قوربانی رێبازه ئیسلامیه‌كه‌یان. ده‌بێت زوو بچنه ریزی كاروانی سه‌ربازانی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌واوه و خێرا خۆ بخه‌نه ژێر سایه‌ی ئاڵا بڵنده‌كه‌ی خواوویستی، ئه‌و ئاڵایه‌ی خوای گه‌وره بۆی دیاری كردوون و داوای لێ كردوون بچنه ژێر سایه‌یه‌وه. وه‌كو خۆی ده‌فه‌رموێ: (وَجَاهِدُوا فِي اللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِ هُوَ اجْتَبَاكُمْ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ مِّلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَاهِيمَ هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمينَ مِن قَبْلُ وَفِي هَذَا لِيَكُونَ الرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيْكُمْ وَتَكُونُوا شُهَدَاء عَلَى النَّاسِ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَاعْتَصِمُوا بِاللَّهِ هُوَ مَوْلَاكُمْ فَنِعْمَ الْمَوْلَى وَنِعْمَ النَّصِيرُ)الحج/٧٨ واته: له پێناوی خوادا به‌وپه‌ڕی جیددی و سه‌رڕاستیه‌وه جیهاد بكه‌ن، خوا ئێوه‌ی بۆ په‌یامه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبژاردووه، خوا هیچ جۆره گرێ و گۆڵ و ناڕه‌حه‌تییه‌كی له دیندا نه‌هێناوه‌ته رێتان، ئێوه له میلله‌تی ئیبراهیمی باپیره‌ی خۆتانن كه پێشتر ناوی نان: موسوڵمان، بۆیه ده‌بێت پێغه‌مبه‌ر شاهێد بێت له‌سه‌رتان و ئێوه‌ش ببنه شاهێد له‌سه‌ر خه‌ڵكی. نوێژه‌كان بكه‌ن، زه‌كات بده‌ن، ده‌ست به رێبازی خواوه بگرن، چونكه ته‌نها ئه‌و سه‌رپه‌رشتیارتانه، ئه‌ویش باشترین لایه‌نگره.
هۆی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی داعی وه‌نه‌بێت زانایی و زۆرزانی و ره‌وانبێژی بێت، به‌ڵكو پێش ئه‌م جۆره سیفه‌تانه هۆیه‌كی تری زۆر كاریگه‌ر هه‌یه كه ئه‌ویش باوه‌ڕی ئه‌و داعیه‌یه به بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی خۆی، ئه‌وی ئه‌م خه‌ڵكه‌ی بۆ بانگهێشت ده‌كات هه‌روه‌ها راده‌ی هه‌ست كردنێتی به‌و دژواریانه‌ی -گه‌ر ئه‌م كه‌مته‌رخه‌م بوو - دێنه رێی بانگه‌وازه‌كه‌ی.
ده‌بێت داعی به‌بایه‌خ بێت، خه‌مخۆر بێت، به‌مشوور بێت، له‌و مه‌ترسیانه به حه‌زه‌ر بێت كه ڕووه‌و ڕووی بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌بنه‌وه.. پاشان ده‌بێت داعی ئیسلامی واز له هه‌رچی رابوردووی خۆی هه‌یه بهێنێت و به هه‌موو قه‌واره‌و كیانییە‌وه به‌ره‌و خوای گه‌وره هیجره‌ت كات. ده‌بێت كۆڵی دنیای سووك بێت، بارگه‌ی دنیای پێچراوه بێت و واز له هه‌موو شتێكی دنیایی بهێنێت و به‌ره‌و خوای گه‌وره بكه‌وێته رێ، خۆی به ته‌واوی و بێ دوو دڵی و بێ چه‌ندو چوون ته‌سلیم به خوای خاوه‌نی كات، به شێوه‌یه‌كی وا كه هیچ شتێك بۆ غه‌یری خوای میهره‌بان نه‌هێڵێته‌وه. هیجره‌تیش له بار‌و دۆخێكه‌وه ده‌بێت بۆ بار‌و دۆخێكی تر، له حاڵه‌تێكه‌وه بۆ حاڵه‌تێكی تر، له هه‌موو جۆره په‌یوه‌نیده‌كانه‌وه بۆ په‌یوه‌ستی خواوویستی.. هه‌ر كاتێك ئه‌و هیجره‌ته دەروونییە به ته‌واوی دروست بوو، ئه‌و كاته ئه‌و موسوڵمانه كه خه‌ڵكی ده‌دوێنێت ده‌یان هه‌ژێنێت و ئاشكراترین ئه‌سه‌رو ئاسه‌وار له دڵ و دەروونیاندا جێ ده‌هێڵێت، كارێكی زۆر به‌به‌رهه‌م ده‌كاته سه‌ریان، سه‌ر كیان و شه‌خسیه‌تیان با كابرای داعی كه‌ڕو لاڵیش بێت..