(هَـذَا بَلاَغٌ لِّلنَّاسِ وَلِيُنذَرُواْ بِهِ وَلِيَعْلَمُواْ أَنَّمَا هُوَ إِلَـهٌ وَاحِدٌ وَلِيَذَّكَّرَ أُوْلُواْ الأَلْبَابِ)ابراهیم/٥۲ واته: ئه‌مه مژده‌یه‌و ڕوون كرنهوهیهكه بۆ خه‌ڵكی، تا پێی ئاگادار بكه‌نه‌وه‌و بزانن كه خوا تاك و ته‌نهایه تا خاوه‌ن ژیره‌كان له یادیان بێت.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م مژده‌و ئاگاداركردنه‌وه‌و ڕوون كردنه‌وه‌یه، ئه‌وه‌یه كه هه‌موو خه‌ڵكی بزانن كه أَنَّمَا هُوَ إِلَـهٌ وَاحِدٌ: خوا تاك و ته‌نهایه. ئه‌مه‌ش ئه‌و بناغه‌یه كه ئیسلام پڕۆگرامی خۆی له ژیانێكی واقیعدا له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێنێت. بێ گومان مه‌به‌ست له‌مه ته‌نها زانین نییە. به‌ڵكو بریتییە له دامه‌زراندنی ژیانیان به گوێره‌ی ئه‌و زانینه. مه‌به‌ست له‌مه: راپه‌ڕاندن و جێ به‌جێ كردنی دینه‌كه‌ی خوایه. مادام هیچ كه‌س و هیچ شتێك نییە شایانی په‌رستن بێت جگه له خوای په‌روه‌ردگار، كه‌وا بوو هه‌ر ده‌بێت ئه‌و بپه‌رسترێت و هه‌ر ئه‌ویش حاكم و سه‌رۆك و سه‌روه‌رو هه‌ڵسوڕێنه‌رو یاسادانهرو رێنیشانده‌ر بێت. ئه‌وجا دامه‌زراندنی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیش له‌سه‌ر ئه‌م بناغه بێت. ئه‌مه‌ش جیاوازیه‌كی سه‌ره‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌موو جۆره كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تری مرۆڤایه‌تیدا، كه له سه‌ر بناغه‌ی خوایه‌تی مرۆڤ دامه‌زرا بێت واته له‌سه‌ر حاكمێتی مرۆڤ و په‌رستنی مرۆڤ. ئه‌م جیاوازیه‌ش له هه‌موو شتێكدایه: لهباوهڕو بیروهۆش. له‌دروشمی په‌رستن. لهخووڕهوشت و نه‌ریت، له ره‌سم و عاده‌ت.. هه‌روه‌ها له كاروباری ئابوری و کۆمەڵایه‌تی و هه‌موو لایه‌نه‌كانی تری ژیانی تاك و كۆمه‌ڵدا هه‌یه.
باوه‌ڕهێنان به‌خوایه‌تی و دەسەڵاتدارێتی خوای گه‌وره. وه‌نه‌بێت بریتی بێت له ئایدیۆلۆژییه‌كی ڕووتیی وا كه ته‌نها له بیر‌و هۆشدا بچه‌سپێت. به‌ڵكو خوایه‌تی خوای گه‌وره پڕۆگرامێكی سه‌ربه‌خۆیه و هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت.. سنوری عه‌قیده ئه‌وه‌نده به‌رفراوانه كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان ده‌گرێته‌وه. كێشه‌ی حاكمێتی له ئیسلامدا - به‌هه‌موو لق و پهلهكانییەوه- كێشه‌یه‌كی عه‌قیده‌یه. مه‌سه‌له سه‌ره‌كی یه‌كانی خووڕهوشتیش هه‌رهه‌موویان مه‌سه‌له‌ی عه‌قیده‌ن. ئه‌و پڕۆگرامه به‌رفراوانه‌ی ژیانیش، كه خووڕه‌وشت وعاده‌ت نه‌ریت ده‌گرێته‌وه، هه‌ر له عه‌قیده‌و ئایدیولۆژیهوه وه‌رده‌گیرێت. هه‌روه‌ها هه‌موو بارودۆخ و هه‌ڵس و كه‌وتێكی تری ژیان هه‌ر عهقیدهیین. ئێمه ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی عه‌قیده‌ی ئه‌م دینه‌مان نه‌ناسی و شاره‌زای نه‌بووین و به ته‌واوی له شایهتمانهكهمان (لا إِلهَ إِلا الله، مُحَمَّداً رَسُولُ الله) نه‌گه‌یشتین، ئه‌وه له مه‌به‌ستی قورئانه‌كه تێناگه‌ین. كه‌وابوو پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت له واتای (په‌رستن ته‌نها بۆ خوایه) تێ بگه‌ین و دیندارێتی -به‌هه‌موو لایهنهكانییەوه- بیگێڕینه‌وه بۆ خوای گه‌وره، نه‌ك هه‌ر له‌ساته‌كانی نوێژدا به‌ڵكو له هه‌موو گۆشه‌و كه‌نارێكی ژیاندا..
ئه‌و بتپه‌رستییه‌ی كه سیدنا ئیبراهیم سه‌لامی خوای لێ بێت داوای له خوای گه‌وره كرد كه خۆی و كوڕ‌و نه‌وه‌كانی لێ لابدات، وه‌نه‌بێت هه‌رله شێوه ساده‌كه‌ی بتپه‌رستی عه‌ره‌به‌كاندا بوو بێت كه له جاهیلییه‌تی پێش ئیسلامدا ده‌یان كرد، یان له جاهیلییهتهكانی تردا كه له به‌ردو دار په‌رستی، یان ئاژه‌ڵ و باڵنده په‌رستیدا ده‌رده‌كه‌وت. ئه‌م شێوانه‌ش هه‌موو جۆره بتپه‌رستیه‌كان ناگرێته‌وه هه‌موو شێواز‌و جۆره‌كانی شیرك ناگرێته خۆ.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده ساده بین و وابزانین كه ته‌نها ئه‌مانه شیركن ئه‌وا په‌رده‌یه‌ك دێنین به‌سه‌ر بینایی خۆمانداو ناهێڵین حه‌قیقه‌تی جاهیلییه‌ت و وێنه‌و جۆره جیاوازه‌كانی شیرك بناسن. كه‌وا بوو ده‌بێت زۆر به قووڵی به لێكۆڵینه‌وه‌دا رۆچین. سروشتی شیرك و مانای بت و په‌یوه‌ندی نێوان بت و شیرك شاره‌زا بین و جۆره نوێكانی جاهیلییه‌تی سه‌رده‌م بزانین و بزانین شیرك له‌چی لایه‌نێكدا هه‌یه. له‌و شیركه‌ی پێچه‌وانه‌ی لا إِلهَ إِلا الله یه. كه بریتییە له هه‌موو جۆره بارودۆخ و ره‌وتێك كه به‌گوێره‌ی دینی خوا دانه‌ڕێژرا بێت. حه‌قیقه‌تی شیرك له‌مه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سێك له لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانی ژیاندا خۆی به‌گوێره‌ی دینی خوا ساز دابێت بەڵام لایه‌نه‌كانی تری ژیانی به‌گوێره‌ی رێبازێكی تر داڕشتبێت! زه‌قترین نموونه‌ش ژیانی ئه‌مڕۆی مرۆڤایه‌تییه. كه جۆره‌كانی شیرك له زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی ژیانیدا ده‌رده‌كه‌وێت.