ئێمه له‌م زه‌مانه‌ی خۆماندا، زۆر جۆر شیرك له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌بینین كه لافی ئیسلامه‌تی و یه‌كخواناسی لێ ده‌ده‌ن. پله به پله‌ی شیرك به‌چاوی خۆمان له هه‌ڵس و كه‌وتیاندا ده‌بینین.. ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی جۆره‌ها خوایان هه‌یه كه ناویان (نه‌ته‌وه) و(نیشتمان) و(گه‌ل) و.. هتد. ئه‌مانه هه‌مووی بتن. بەڵام وه‌كو شێوه ساده‌كه‌ی جاهیلییه‌تی جاران په‌یكه‌ری دار‌و به‌ردی بۆ دانهتاشراوه. بەڵام هه‌ر هه‌موویان سیفاتی خوایه‌تیان بۆ دانراوه. قوربانیان بۆ ده‌كریت و خوین و گیان له پێناویدا ده‌درێت. هه‌ر وه‌كو كه له به‌رده‌م بته‌كانی پێشوودا سه‌ر ده‌بڕران. خه‌ڵكی ئه‌مڕۆش باوه‌ڕیان به بوونی خوا هه‌یه. بەڵام ته‌علیماته‌كانی ده‌خه‌نه پشت گوێ! و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ده‌خه‌نه كه‌نار! له كاتێكدا كه ته‌علیمات و داواكاریه قورسه‌كان ئه‌و بتانه به (پیرۆز) ده‌زانن، گه‌رچی پێچه‌وانه‌ی فه‌رمان و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خواشن! بگره زۆرجار هه‌ر به ته‌واوی واز له شه‌رعی خوا ده‌هێنرێت.. جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه خوایه‌تی نییەو ئه‌مه‌ش شیرك نییەو ئه‌وانه‌ش موشریك نین؟! ئه‌دی فره خوایه‌تی و شیرك و موشریك چین و كێن و چۆنن؟! ئه‌مانه هه‌مووی شیركن و له جاهیلییه‌ته بۆگه‌نه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا بوونه‌ته دیارده‌و رواڵه‌ت و جه‌وهه‌ر.. جاهیلییه‌تی پێشوو زۆر له جاهیلییه‌تی ئه‌مڕۆ به ئهدهبتر بوون چونكه له جاهیلییه‌تی پێشوودا ئه‌و بتانه -له جێی خوا- داده‌نران و قوربانیان بۆ ده‌كرا، وه‌ك شه‌ریكی خوا داده‌نران.. واته هاوبه‌شی بوون و دەسەڵاتی خوا بوون.. له هه‌ست و سۆزی خه‌ڵكه موشریكهكهی پێشوودا، خوای گه‌وره هه‌ر پاك و به‌ڕێزو بێ خه‌وش ده‌ژمێررا.. بەڵام له جاهیلییه‌تی ئه‌مڕۆدا ئه‌و بتانه به به‌رزترو به‌ڕێزتر داده‌نرێن! داواكاری و فه‌رمانه‌كانی ئه‌و بتانه - بێ چه‌ندوچوون و بێ سڵكردنه‌وه- رادهپهڕێنرێن. كه‌چی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خوا وازی لێ ده‌هێنرێت و كار كه‌نار ده‌كرێت! ئێمه خۆمان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنین گه‌ر واحساب بكه‌ین كه بتپه‌رستی ته‌نها له‌و شێوه ساده‌و ساویلكه‌ی بت دانان و په‌رستن و قوربانی بۆ كرنهكهی جارانه!
یان وابزانین ته‌نها ئه‌و جۆره په‌رستن و نه‌زر بۆ كردن و چه‌مانه‌وه كڕنووش بۆ بردنه‌ی جارانه، یان وابزانین هه‌ر به‌و ئیعتباره‌ی جارانن كه گوایه تكاكار (شافع)ی لای خوای په‌روه‌ردگارن!
له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كه گۆڕاوه ته‌نها جۆری بت و شێوه‌ی بتپهرستیهكهیه. چونكه دروشمی په‌رستنه‌كان ئاڵۆزتر بوون، ناونیشانی نوێیان لێنراوه.. ئه‌مما حه‌قیقه‌تی شیركهكه هه‌ر وه‌كو خوی ماوه. ئا ئه‌مه‌یه كه ده‌بێت ئاگادار بین و خه‌ڵکیشی لێ ئاگادار بكه‌ینه‌وه. نه‌هێڵین راستی نه له خۆمان و نه له‌و خه‌ڵكه‌ش بشێوێت، نه‌بادا ئێمه‌و ئه‌وانیش فریوی دوژمنان بخۆین خوای گه‌وره فه‌رمانی به غیره‌ت و پیاوه‌تی و داوێن پاكی و چاكه‌خوازی داوه. بته‌كانی سه‌رده‌میش (پاره) و(به‌رهه‌م) و(نه‌ته‌وه)و (نیشتمان)و هتد.. فه‌رمان ده‌ده‌ن به ڕووتیی ئافره‌ت و له‌ش فرۆشییان و چه‌وسانه‌وه‌و ڕوتانه‌وه‌ی میلله‌تان.. باشه ئه‌و خوایه كامه‌یه كه ده‌بێت فه‌رمان وتهعلیماتی راپه‌ڕێنرێت؟ خوای په‌روه‌ردگاره یان ئه‌م بته نوێیانه‌ی سه‌رده‌م كه له جێی خوا دانراون؟!
خوای گه‌وره فه‌رمانی داوه كه دەبێت ئه‌و عه‌قیده‌یه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێت هه‌ر عه‌قیده بێت وبه‌س. بەڵام بتی نوێ (نه‌ته‌وایه‌تی) یان (نیشتمان) فه‌رمان ده‌ده‌ن كه ده‌بێت په‌یوه‌ندی عه‌قیده له نێو تاكی كۆمه‌ڵگه‌كاندا دوور بخرێته‌وه! ده‌بێت (نه‌ژاد) یان (هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی) ببێته ئاڵقه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵكی!! باشه ئه‌و خوایه كامه‌یه كه ده‌بێت فه‌رمان و ته‌علیماتی راپه‌ڕێنرێت؟ خوای په‌روه‌ردگاره یان ئه‌م بته نوێیانه‌ی سه‌رده‌من كه له جێی خوای گه‌وره دانراون؟!.
ئه‌مانه هه‌مووی نموونه‌ی ئه‌و گۆڕانانه‌ن كه له‌سه‌ر زه‌مینی ئه‌مڕۆدا ڕوویان داوه. كه له ڕاستیدا حه‌قیقه‌ته‌كانی بت په‌رستی ئه‌مڕۆ ده‌رده‌خه‌ن. حه‌قیقه‌تی بته‌كان ده‌رده‌خه‌ن. ئه‌و بته نادیارانه‌ی له جێی بته كۆنه دیاره‌كان دانراون و ده‌په‌رسترێن.. بۆیه ده‌بێت زۆر به حه‌زه‌ر بین هه‌ڵ نه‌خه‌ڵه‌تێین، فریوو نه‌درێین. ده‌بێت چاك بزانین كه شیرك و بتپه‌رستی وه‌كو جارانی نه‌ماوه له شێوەیه‌كی ساده‌و ساویلكه‌دا بێت.. شیرك و بتپه‌رستی هه‌ر به‌رده‌وامه و هه‌ر ماوه. بەڵام شێواز‌و دیارده‌و ڕواڵه‌تی بت و بتپه‌رستیه كه گۆڕاوه.
ئه‌گه‌ر شه‌یتانه‌كانی جن و مرۆڤ له ژیری مرۆڤایه‌تی بگه‌ڕێن تا سه‌ربه‌ستانه ئه‌م واقیعه ببینێت، هه‌رگیز پێی رازی نابێت و نایه‌وێت. بەڵام ئه‌وی رێی لێ ده‌گرێت هه‌واوهه‌وه‌س و ئاره‌زووی سه‌رانی گومڕایی و فریودانن. ئه‌وانه‌ی وایان كردووه كه كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی - دوای چوارده سه‌ده‌ی ته‌واو له هاتنه خواره‌وه‌ی قورئان- ئاوا واز له دین بهێنێت و ههڵگهڕێتهوهو له‌م شێوه نوێیه‌ی جاهیلییه‌تدا بكه‌وێته‌وه شیرك و هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار بدات.. له‌و شه‌ریكه بێ دەسەڵاتانهی هیچیان له‌م گه‌ردوونه‌دا دروست نه‌كردووه، به‌ڵكو خۆیان دروست كراون. كه ناتوانن لایه‌نگری هیچ كه‌سێك ببن و سه‌ری خه‌ن، خۆشیان پێ سه‌ر نا‌خرێت وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (أَيُشْرِكُونَ مَا لاَ يَخْلُقُ شَيْئاً وَهُمْ يُخْلَقُونَ وَلاَ يَسْتَطِيعُونَ لَهُمْ نَصْرًا وَلاَ أَنفُسَهُمْ يَنصُرُونَ)الأعراف/۱۹۲واته: یان هاوبه‌شی وا بۆ خوا بڕیار ده‌ده‌ن كه هیچیان دروست نه‌كردووه، به‌ڵكو خۆیان دروست كراون. هاوبه‌شی وا بۆ خوا بڕیاڕ ده‌ده‌ن كه ناتوانن وه‌ده‌ست بهێنن وخۆشیان هه‌ر سه‌رناكه‌ون..
كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ئه‌مڕۆی هه‌روه‌كو دوێنێی پێویستی به‌وه هه‌یه به‌م قورئانه بدۆزرێته‌وه پێویستی به كه‌سێكه سه‌ركردایه‌تی بكاته‌وه تا جارێكی تر لهجاهیلییهتهوه بیهێنێته‌وه به‌ره‌و ئیسلام. تا له شه‌وه زه‌نگی تاریكی كوفره‌وه بیباته‌وه به‌ره‌و ئاسۆی روناكی باوه‌ڕ.. پێویستی به كه‌سێكه بێته‌وه سه‌رله نوێ به‌م دینه دڵ و ژیری و دیدو بۆچوونی له‌م بتپه‌رستیه نوێیه، له‌م بێ مێشكیه نوێیه‌ی دیسان تێیدا جمه‌ی دێت رزگاری بكات. هه‌ر وه‌كو له یه‌كه‌م جاردا هه‌ر به‌م دینه رزگاری كرد بوو.. تا دڵ و ده‌رونه‌كان به باوه‌ڕهێنان به حه‌قیقه‌تی یه‌كخواپه‌رستی ئاوه‌دان ببێته‌وه‌و هه‌ست و هۆشی پێ بخروشێتهوه. تا نه‌وه‌ی نوێی مرۆڤایه‌تی ئه‌م گه‌شته دووره‌ی سه‌رزه‌مینی له‌به‌ر رۆشنایی رێنمایی خوادا ببڕێت.. بڕوات و چاوی له ته‌نها ئه‌ستێره‌كه‌ی ئاسۆی ژیان بێت و له‌ڕێ لانه‌دات. بڕوات و پشتی به ته‌نها سه‌رچاوه‌كه‌ی بوون ببه‌خشێت له ژیان و هێزو رۆزیدا ته‌نها سه‌رچاوه‌ی سودو زیان.. ته‌نها سه‌رچاوه‌ی دان و نه‌دان.. تا له گه‌شتی درێژ خایه‌نی به‌ره‌و ئه‌و سه‌رچاوه‌یدا رێك و راست بڕوات. بهرهوخوا.. هه‌ر له‌وێشه‌وه وه‌رگرێت و له‌سه‌ر رێبازی ئه‌ویش بڕوات.. لا نه‌كات به‌لای رێچكه‌ی ته‌نگه‌به‌رو بنبه‌ست با ئاڵ و واڵاو رازاوه‌ش كرا بن.. تا دڵنیا تر‌و هێمنتر بێت له گه‌شتی گه‌یشتنه هیواو ئامانج.. بڕوات و به‌حه‌زه‌ر بێت. بزانێت گه‌وره‌كه‌ی چی پێ خۆشه ئه‌نجامی بدات و چی پێ ناخۆشه توخنی نه‌كه‌وێت.. جا ئه‌گه‌ر به‌م رێبازهو به‌ره‌و ئه‌و ئاواته‌ی پشتی به‌و سه‌رچاوه له‌بن نه‌هاتووه به‌ست و كه‌وته رێ، گومانی تێدا نییە كه هه‌موو ووره‌و ووزه‌ی له‌و رێیه‌دا سه‌رف ده‌كات.. چونكه له‌و حاڵه‌ته دابینهدا، پێی له‌سه‌ر زه‌مین قایمه‌و چاویشی له خوای تاك و ته‌نهای زه‌وی و ئاسمانه‌كان بڕیووه.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا رَّجُلًا فِيهِ شُرَكَاء مُتَشَاكِسُونَ وَرَجُلًا سَلَمًا لِّرَجُلٍ هَلْ يَسْتَوِيَانِ مَثَلًا الْحَمْدُ لِلَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ)الزمر/۲۹ واته: خوای گه‌وره نموونه‌ی دوو پیاوی كۆیله ده‌هێنێته‌وه. كه یه‌كێكیان كۆیله‌ی چه‌ند كه‌سێكه، كه هه‌میشه ناكۆكییانه له‌سه‌ری. دووه‌میشیان كۆیله‌ی یه‌ك كه‌سه. ئایا هه‌ردوو كۆیله‌كه وه‌ك یه‌كن؟ سوپاس بۆ خوا. بەڵام زۆریان نازانن.
خوای گه‌وره ئه‌م نموونه ده‌هێنێته‌وه: نموونه‌ی به‌نده‌یه‌كی یه‌كخواپه‌رست و به‌نده‌یه‌كی فره خواپه‌رست. بهندهیهكیان كۆیله‌ی چه‌ند كه‌سێكه، هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌ن حه‌زو ئاڕاسته‌یه‌كه له ناو خۆیاندا ناكۆكییانه له‌سه‌ری و ئه‌ویش سه‌رگه‌ردان ماوه، نازانێت ڕوو له كامیان كات و به قسه‌ی كامیان بكات!! هه‌ر یه‌كه‌یان به‌جۆرێك ئاڕاسته‌ی ده‌كه‌ن و هه‌ر یه‌كه‌یان جۆره فه‌رمانێكی به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن. ئه‌ویش له نێوان ئه‌م هه‌موو فه‌رمان و به‌رهه‌ڵستیه‌ی ئه‌و بكه‌و ئه‌ویان مه‌كه‌دا سه‌رگه‌ردانه‌و نازانێت كامیان ئه‌نجام بدات. واقی وڕماوه.. سه‌ری سوڕماوه. له‌سه‌ر هیچ رایه‌ك خۆی پێ راناگیرێت! ناشتوانێت ئه‌م هه‌موو هه‌واو هه‌وه‌سه دژ به‌یه‌ك و تێكچڕژاوانه لێك هەڵاوێرێت و پێكه‌وه بیان سازێنیێت. ئه‌مه یه‌كێكیانه. ئه‌وی تریشیان: كۆیله‌ی یه‌ك كه‌سه. ده‌زانێت چ فه‌رمانێكی به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن، چی لێ داوا ده‌كه‌ن بۆیه خێرا وه‌ری ده‌گرێت ورای ده‌په‌ڕێنێت، پاشان دڵنیاو هێمنانه ستار ده‌گرێت و ده‌حه‌وێته‌وه. چونكه له‌سه‌ر یه‌ك به‌رنامه‌و یه‌ك پڕۆگرامی رۆشن و به‌ره‌و هیواو ئامانجێكی دیار هه‌نگاو ده‌نێت .