هه‌موو جارێك و له هه‌موو جێیه‌ك باتڵ وا له‌خه‌ڵكی ده‌گه‌ێنیێت كه گوایه ئه‌م بانگه‌وازه دینییه ، تازه‌یه‌و مه‌به‌ستی تری له ژێر سه‌ره‌وه‌یه !! ئامانجی تری له پشته‌وه‌یه .. ئه‌هلی ئه‌م بانگه‌وازه خواوویستیه ( تازه ) یه دینه‌كه بۆ ئامانجی سیاسی خۆیان به‌كار ده‌هێنن .. ئه‌مه‌ش هه‌موو كه‌س په‌ی پێ نابات .. ته‌نها ئه‌مانی تاغووت ودارو ده‌سته وسیحیربازانی فیرعه‌ون، ئه‌مانی گه‌وره پیاوو ئاقڵ و ماقوڵ ده‌ركی پێ ده‌كه‌ن .. چونكه ئه‌مان سیاسه‌تمه‌دارن و ده‌زانن له شت بكۆڵنه‌وه .. ده‌زانن له پشت بانگه‌وازی دینی ئاواوه چ مه‌به‌ستێكی تری شاراوه هه‌یه!! (وَانطَلَقَ الْمَلَأُ مِنْهُمْ أَنِ امْشُوا وَاصْبِرُوا عَلَى آلِهَتِكُمْ إِنَّ هَذَا لَشَيْءٌ يُرَادُ) سورة ص/٦ واته : ده‌مڕاست و حاشیه‌كان ده‌یان ووت : له سه‌ر رێبازی خۆتان به‌رده‌وام بن و ئارام له سه‌ر خواپه‌رستیه‌كه‌ی خۆتان بگرن و خوای خۆتان - گه‌رچی بتیش بن- بوێت !! ئه‌م بانگه‌وازه نوێیه شتی تری له ژێر ئاڵادایه .. ئه‌م بانگه‌وازه‌یان بۆ ئامانجی تری شاراوه ده‌وێت .. لاوه‌كیش به‌خه‌ڵكیان ده‌ووت : با جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی چاره‌سه‌رو به‌رگری و راگرتنی ئه‌م جۆره بانگه‌وازه نوێیه‌و كه‌شف كردنی ئامانجه شاراوه‌كانی لێ گه‌ڕێن بۆ ئه‌مانی تاغووت .. بۆ ئه‌مانی پسپۆر ! چونكه ئه‌مان ژیرن ، په‌ی به‌و ئامانجه په‌نهانانه هه‌مووی ده‌به‌ن كه ئه‌م بانگه‌وازه نوێیه له خۆی گرتوون .. لێی گه‌ڕێن !! جه‌ماوه‌ریش ده‌چێته‌وه سه‌ر عاده‌تی كۆن وخوا بێ ده‌سەڵاته‌كه‌ی خۆی ! ئیتر هه‌قی به‌سه‌ر ئه‌م جۆره مناوه‌رانه‌وه نییه .. ته‌واو .. كه‌شف كردنی ئه‌م بانگه‌وازو رێبازه نوێیه‌و ئه‌و تاقمه‌ی له پشتییه‌وه‌ن ، ئه‌مه ئیتر ئه‌هلی تایبه‌تمه‌ندی خۆی بۆی چوونه‌ته پێش .. گه‌وره پیاوان و سیاسه‌تمه‌دارانی ووڵات چوونه‌ته مه‌یدان بۆیان .. دڵسۆزانی گه‌ل له شه‌ونخویدان و هه‌میشه په‌رۆشی به‌رژه‌وه‌ندی دین و دینداری جه‌ماوه‌رن !! ئه‌م شێوازانه‌ی فریوو دان . ئه‌م جۆره ره‌فتارانه .. ئه‌م دوو سێ رووییه .. بۆته پلانێكی عاده‌تی و له گه‌ڵ زه‌مه‌ندا دوپات و سێ پات ده‌بنه‌وه !! به‌م نه‌خشانه‌یه كه تاغووتان نایه‌ڵن گه‌ل بایه‌خ به كاروباره گشتیه‌كانی ژیانی بدات ناهێڵن گه‌ل چاوی بكرێته‌وه‌و به سۆراغی حه‌قیقه‌تی هه‌ڵوێسته‌كاندا بچێته‌وه‌و ره‌فتاره‌كان هه‌ڵسه‌نگێنێت و ناوه‌رۆكیان - وه‌كو حه‌قیقه‌تیان- بۆ ده‌ربكه‌وێت چونكه ئاشكرایه ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ری هه‌ر میلله‌تێك خۆی به‌دووی حه‌قیقه‌تی شته‌كاندا چوو، خۆی چووه بنج و بناوانی مه‌سه‌له‌كان ، خۆی سه‌ری له كێشه‌كان ده‌ركرد؛ دژواریه‌كی گه‌وره بۆ تاغووتان ده‌خوڵقێنێت.. دژواری له‌سه‌ر رێباز‌و سیاسه‌تمه‌داركان، چونكه درۆ‌و ده‌له‌سه‌كان ئاشكرا ده‌بن.. ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م تاغووتانه میلله‌ته‌كه‌یان نوقمی ده‌ریای وه‌هم و خه‌یاڵ پڵاو كرد بوو .. ئه‌م خه‌ڵكه‌یان له ئه‌ڵقه‌یه‌كی بۆشدا هه‌ڵده‌سوڕاند !جا كه تاغووتان هه‌ست ده‌كه‌ن وا زه‌مینه‌ی ژێر پێیان ده‌جمێت، كورسیه‌كان واده‌له‌قێت،كه ده‌بینن جه‌ماوه‌ر رابووه وهۆشی هاتوه‌ته‌وه، له‌ترسی بوون و قه‌واره‌و ده‌سه‌ڵاته فشه‌ڵەكه‌ی خۆیان قسه‌ی نه‌رم و نیانیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن : به‌ڵێ ئه‌و كێشانه هه‌ن .. به‌ڵام با بزانین رای گه‌له‌كه‌مان چیه‌و چی به‌چاره‌سه‌ر ده‌زانن ؟!! (قَالَ لِلْمَلَإِ حَوْلَهُ إِنَّ هَذَا لَسَاحِرٌ عَلِيمٌ يُرِيدُ أَن يُخْرِجَكُم مِّنْ أَرْضِكُم بِسِحْرِهِ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ)الشعرا‌ء/۳٤ واته: فیرعەو‌ن به‌حاشیه‌و ده‌ست و پێوه‌نده‌كه‌ی ده‌وروپشتی خۆی ووت : ئه‌م كابرایه ( سیدنا موسی ) جادوگه‌رێكی زۆر شاره‌زایه‌و ده‌یه‌وێت به سیحره‌كه‌ی خۆی ئێوه له ووڵاتی خۆتان وه‌ده‌رنێت ! جا ئێوه فه‌رمانتان به‌چيیه ؟!!
ئه‌وه له‌چ زه‌مانێكه‌وه تاغووت وای لێ هاتووه فه‌رمان له شوێن كه‌وتووه‌كانی وه‌ربگرێت؟ ئه‌وشوێنكه‌وتووه گه‌لۆرو گه‌مبۆڵانه‌ی كڕنووشی په‌رستن بۆ ئه‌و ده‌به‌ن؟ ئه‌مه مه‌كری سیاسه‌تمه‌دارانی جاهیلیه .. كه هه‌ر كات هه‌ستیان به ته‌وژمی دژواری كرد، په‌نا ده‌به‌نه‌وه به‌ر گه‌ل! ئه‌و گه‌له‌ی تا دوێنێ له ژێر پۆستاڵی خۆیان داده‌نا، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ خۆ وانیشان ده‌ده‌ن كه نه‌ك پرس و رای پێده‌كه‌ن، داوای فه‌رمان كردنیشی لێ ده‌كه‌ن، با گه‌ل فه‌رمان بدات جه‌نابی تاغووتیش جێبه‌جێی ده‌كات !! ئایا ئه‌مه وایه؟! ئه‌مه ماقوڵه؟! تاغووت وازی له رای دیكتاتۆریه‌تی خۆی هێناوه‌و چاوه‌ڕوانی مه‌شوره‌تی (پیاوماقوڵ) انی جه‌ماوه‌ره !!
ئه‌وه‌ش تاماوه‌یه‌كه .. تا ئه‌و زه‌مانه‌ی له‌كات و شوێنه دژواره كه ده‌رده‌چن . .تا ئه‌و زه‌مانه‌ی ره‌شه‌بای قینی مه‌حرومان كپ ده‌بێته‌وه .. ئه‌وجا دیسان ده‌كه‌ونه‌وه وێزه‌ی خه‌ڵكی !! چونكه ئه‌م تاغووتانه هه‌ر هه‌مان دیكتاتۆری دڕنده‌و ئاغای رقن و ده‌سه‌ڵاتداره سپڵه‌كه‌ی پێشوون !
نوسینی : سەید قطب رحمە اللە