جوێ كردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت له‌دین
مرۆڤه نادینییهكان هه‌ر له سه‌ره‌تای مێـژووهوه كه له دیدو پێناسه‌ی دین بۆ سێگۆشه‌ی (گه‌ردوون و ژیان و مرۆڤ) دوور ده‌كه‌وتنه‌وه، خۆیان له ته‌نگژه‌و قه‌یرانی هزرییدا ده‌بینییه‌وه، چونكه پرسیاره سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤایه‌تییان هه‌ر به‌دوادا ده‌چوو ده‌رباره‌ی ده‌سپێك و ماهییه‌ت و چۆنێتی وكارو كارتێكردن و چاره‌نووسی موفرهداتهكانی ئه‌و سێگۆشهیهو به‌رده‌وام داوای وه‌ڵامی لێده‌كردن و پـێی ده‌ووتن.! مادام ئێوه به وه‌ڵامی دین ڕازی نین ئه‌دی وه‌ڵامتان بۆ (كه‌ی و چۆن و بۆچی..؟!) درووستبوونی گه‌ردوون و ژیان مرۆڤ چییه.؟
پێی ده‌ووتن: دینداره‌كان وه‌ڵامی خۆیان له‌سه‌ر زمانی (نێرراوانی خوا) ڕاشكاوانه ئاشكرا كردووه، ده‌ڵێن ئه‌وه‌یه (خالق)و ئه‌مه‌شه (مه‌خلوق)، ئاوا درووستبوون و په‌یوه‌ندییان به گه‌ردوون و ژیانه‌وه ئاوایه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای بوون و ئه‌وه‌ش باسی چاره‌نووسی هه‌موویان.. نادینییهكان كه له‌م پێناسه‌و وه‌سفانه هه‌ڵده‌هاتن هه‌وڵیان ده‌دا پێناسه‌و وه‌سفی (هزریانه)ی خۆیان بكه‌نه وه‌ڵامی به‌ڵگه‌نه‌وویست.. ئه‌و سه‌ره‌تایه چۆن بوو ئێستاش هه‌روایه.. ئێستاش به‌ره‌ی (وه‌حی) ئاشكرا‌و ڕاشكاوانه پێناسه‌و وه‌سفی خۆیان ده‌كه‌ن و به‌ره‌ی نادینییهكان شپرزانه جارێك (هزرو ژیریی) ده‌كه‌نه بهرگریوان، جارێكی تر (زانست)، كه دادیان نادات دێنه‌وه سه‌ر سیاسه‌ت و تاكأهویی حوكمدان.!
وه‌ڵامی نادینییه كۆنه‌كانیش ده‌ركه‌وت كه زۆریان (هه‌ر له خۆوه) بوون، هه‌ر وه‌كو كه ئێستا ده‌ركه‌وتووه كه وه‌ڵامه‌كانی داروینیش (هه‌ر له خۆوه)بوون.. ئه‌مما (بیركردنه‌وه‌و سه‌رنجدان و تێفكرینه‌كانی كۆن و نوێ (له سوقراته‌وه بۆ هێگڵ) هه‌ر وه‌ڵامی كاتی (موه‌قه‌ت)یان پێ‌بوو، (وه‌حی)یش هه‌ر له مه‌یدانه‌كه‌دا بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ و زۆرانبازیی وه‌ستاوه‌و چاوهأێی (پاڵه‌وان)ی تری نادینییهكانه.
ـ (بیركردنه‌وه‌و سه‌رنجدان و شیكاریی هزرییانه) قۆناغ به قۆناغی مرۆڤایه‌تی گه‌شه‌ی دهكردو كۆمه‌ڵێك زانیاریی و پێناسه‌و ڕێسای له میسر‌و چین و هنیدستان و ئه‌مازۆن و پاشان له یۆنان و ڕۆمان له چه‌ند هه‌زار یان ده‌یان ساڵه‌ی پێش زایین‌دا خستهأوو كه هه‌موویان به‌ناوی (فه‌لسه‌فه)وه پێناسه كران.
(فه‌لسه‌فه) له ئه‌سڵی درووستبوونییدا پێناسه‌یه‌كی ژیرێبژیی هزره، بۆ هه‌موو موفرهداتهكانی (وجود).. دواتر له‌سه‌رده‌می 600 ساڵ پێش زایین له (تالیس)ـه‌وه بۆ (سوكرات) گه‌شه‌ی زیاتری كرد‌و له‌ناو یۆنانییه‌كاندا بوو به مه‌دره‌سه‌یه‌ك (یان چه‌ند مه‌دره‌سه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی) كه پێیان ده‌ووت (كۆسمۆلۆگی) واته: ئه‌و دانایانه‌ی بایه‌خ به زانینی ده‌سپێكی درووستبوون و پێكهاته‌و توخمه‌كانی ژیان ده‌ده‌ن. دوای ئه‌وانیش مه‌دره‌سه‌ی (ئه‌فلاتون و ئه‌رستۆ (سه‌ده‌ی پێجه‌م و چواره‌می پێش زانین) كه به‌شێكی دیده فهلسهفیهكهیان بوو به (ماوهرائی) واته جیهانی نادیاری ئه‌و دیوو مادده. پاش ئه‌وانیش ئیفلاتونیزمی نوێ و مه‌دره‌سه‌كانی تری دوایی هاتن.
هه‌موو دیده (فه‌لسه‌فه)كان جه‌ختیان له‌سه‌ره‌تادا له‌وه ده‌كرده‌وه كه له لایه‌كه‌وه ده‌خوازن بگه‌نه هۆگاری یه‌كه‌م (گه‌یشتن به ماهییه‌تی بوون و كردگاری بوونه‌وه‌ر) له لایه‌كی تریشه‌وه (به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تاك و كۆی مرۆڤ بۆ ڕاقیـترین ئاستی نموونه‌یی)ی.
بێگومان له‌و سه‌ره‌تایه‌وه تا ئێستا ده‌یان و ڕه‌نگه سه‌دان مه‌دره‌سه‌ی فه‌لسه‌فی درووستبووبن، بۆیه ئێستا فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی شتێكه‌و فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌وشت شتێكی تر‌و فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌و لق و چڵه جیاوازه‌كانیان شتێكی تر.
ـ شان به‌شانی فه‌لسه‌فه‌و به‌هاندان و بێ هاندانی ئه‌و، زانیاری ده‌رباره‌ی هه‌ستپێكراوه‌كان (المحسوسات)یش زیادی ده‌كرد، ئه‌مه‌ش ده‌سپێكی (زانست) بوو كه بریتییه له (زانینی ئه‌و شته‌ی كه هه‌یه وه‌كو كه هه‌یه) تا ئه‌ویش بۆ (به‌خته‌وه‌ریی تاكوكۆی مرۆڤایه‌تی) به‌كار بێته‌وه، هه‌ڵكه‌وتووانی ئه‌م بواره‌ش كه (زانا)كانن كه‌وتنه مه‌یدانه جیاوازه‌كانی زانسته‌وه، ئه‌وانیش ده‌یان و سه‌دان لق و چڵ‌یان له زانست جیاكرده‌وه.
ـ قسه‌كردن و بیركردنه‌وه‌و نه‌خشه دانان و ده‌یان چالاكی تری هزرو ژیریی وای ده‌خواست كه هه‌ڵكه‌وته‌كانی كۆمه‌ڵگه له فه‌یله‌سووف و سیاسهتمهدارو دانا‌و شاعیر‌و ووتاربێژهكان نموونه‌یی ده‌ركه‌ون و قسه‌و ڕه‌فتاریان لاسایی بكرێته‌وه، نموونهێتی ڕه‌فتاری پارسه‌نگی ده‌خواست، ڕه‌فتاریش (گوفتارو كردار) دوو مه‌یدان بوو، ده‌بوو له گوفتاردا جگه له (ڕه‌وانبێژیی: بهلاغة) كه قسه‌و ڕسته‌ی ڕێك و جوانه، ده‌بوو به پێی ڕێسای پارسه‌نگی كات و شوێن و یاسا فیكریییهكانی مرۆڤ بێت، له‌مه‌شه‌وه زانستییه‌كی تر خۆی گرت كه (لۆژیك: منطق)ـه.
ـ له بواری پارسه‌نگی كرداریشدا، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵسوكه‌وتی پارسه‌نگانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ندین ڕێسا داأێژرا كه ته‌حه‌ككوم له چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كرداردا بكات تا (وه‌زیفه‌ی جه‌سته) به شێوه‌یه‌ك بنوێنێت كه عه‌كس كردنه‌وه‌ی هزری دامه‌زراو و ویژدانی پارسه‌نگ و ڕاقێتی ئاأاسته‌ی ژیریی بێت.. ئه‌مانه‌ش بوونه زانستی (ڕه‌وشتسازیی: علم الاخلاق).
ـ پابه‌ندبوونی تاك تاكی خێزان و خانه‌واده‌و تیره‌و هۆزه‌كان به ڕێساكانی ڕه‌وشتی په‌سه‌نده‌وه (دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی) داهێنا، كه تا ده‌هات دامه‌زراوتر ده‌بوو، ڕێسا‌و یاسای تایبه‌ت به هه‌ر گه‌لێك داهات، سیما‌و كرۆكی كۆمه‌ڵگه‌كانی لێك جودا ده‌كرده‌وه تا سه‌ره‌نجام ئه‌میش بوو به (كلتور).
ـ پێچه‌وانه‌كاریی داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری گه‌له‌كه له لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه به ناپه‌سه‌ندیی و به‌ره‌ڵایی ده‌ناسێنرا، به‌مه‌ش (عه‌یبه) وه‌كو لادانی داب و نه‌ریت هاته كایه‌وه، پێشبردی ئه‌م ڕێسایانهو به‌رفراوانكردن و ته‌سككردنه‌وه‌ی (پابه‌ندیی)یان (ئازادی) جۆره پێوه‌رێكی تری له كۆمه‌ڵگه‌دا داأشت كه بوون به (به‌ها: قییه‌م) تا تاك تاكی خه‌ڵكه‌كه بزانن چی له‌گه‌ڵ به‌هاكانیاندا ده‌گونجێت و په‌سه‌نده، چیش عه‌یبه‌یه‌و لارییهو ناپه‌سه‌نده.
ـ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی كۆمه‌ڵگه‌كان له خێزانه‌وه بۆ هۆزو له‌ویشه‌وه بۆ (قه‌وم)و بۆ (گه‌ل)و بۆ ئوممه‌ت (هــێز)یش گه‌وره‌تر ده‌بوو، له هێزی بازوو ئامێره‌كانی جه‌نگه‌وه بۆ هێزی ئینتیمای كۆمه‌ڵكاریی خوێن و چین و ئایدیۆلۆژیا.. به‌كارهێنانی هێزو كارگێأیی، لێزانی و به خاوه‌نبوونی فه‌رمانده‌یی ده‌خواست، ئه‌مه كه له سه‌ره‌تادا فه‌لسه‌فه ئاأاسته‌ی ده‌كرد، دواتر خۆی بوو به كۆمه‌ڵێك زانیاریی ڕێكخراو و ڕێسای ئیداره‌و ئاأاستهو بوو به زانستی و موماره‌سه‌ی (سیاسه‌ت).
هه‌ریه‌كێك له‌م زاراوانه (فه‌لسه‌فه، زانست، لۆژیك (منطق)، ڕه‌وشتسازیی، كلتور، به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسه‌ت) چه‌نده‌ها لق و چڵی تری لێبۆوه. بۆیه ده‌بینیت فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌م ده‌یان مه‌دره‌سه‌ی هه‌یه كه ڕه‌نگه هیچیان نه‌چنه‌وه سه‌ر باسه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی پێش زایین و دواتریش چ (ڕۆحانیه‌تی ڕۆژهه‌ڵات) بێت وه‌كو دیدو تێڕوانینه فیساگۆرسییهكانی میسر‌و بابلییه‌كانی عێراق و كۆنفۆشیوسێتی چین (550 پێش زاین) یان فه‌لسه‌فه هیندستانییه كۆنه‌كه‌ی كه ده‌یووت مرۆڤ (جه‌سته‌و ڕۆحه)، یان بۆ باسه‌كانی سوكرات و باركلیس ده‌رباره‌ی گه‌ردوون و ژیان و مرۆڤ.
فه‌لسه‌فه‌ی ئیغریق و ڕۆمان له‌دوای ساڵی (335ز)ه‌وه وه‌كو خۆی نه‌ما.. چونكه مه‌سیحێتی به‌ناوی (وه‌حی)و مهسیحێتیهوه چووه هه‌موو مه‌یدانه‌كانی ململانێی فه‌لسه‌فی و فیكریی و سیاسی و قیه‌می و له هه‌موو بواره‌كاندا جه‌نگ و جیدالی (وه‌حی)و (هزر)ی دامه‌زراند (هه‌رچه‌نده نه مهسیحێتییهكهی ڕۆژئاوا مه‌سیحێتی سه‌یدنا عیسا بوو سه‌لامی خوای لێ بێت نه مهسیحیتیهكهش (وه‌حی)بوو، به‌ڵام چونكه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی‌دا ڕێكه‌وت و ئه‌وروپا هه‌مووی بتپه‌رست بوو، ئاسان ته‌شه‌نه‌ی كرد، به‌ڵام دوای جێگیربوون، گیری خوارد به‌ده‌ست فه‌لسه‌فه‌و دیدی فیكرییه‌وه). چونكه (وه‌حی)یه‌كه‌ی كڵێسای ڕۆژئاوا ته‌زویر بوو، نه‌یتوانی وه‌كو ئیسلام مه‌دره‌سه‌یه‌كی (موعته‌زیله) به‌رهه‌م بهێنێت و عه‌قڵیات له‌خۆ بگرێت و به لێكۆڵینه‌وه‌ی (دیارده گه‌ردوونییه‌كان) به‌ره‌و وه‌حی ڕاسته‌قینه‌ی بهێنیت.
له سه‌ره‌تادا مه‌سیحێتی ڕۆژئاوا هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه (موشریك)ـهكهدا بگونجێت، یان له خۆی بگرێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه كلێسا كه‌وته ژێر كاریگه‌ریی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌رستۆوه.! ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌ی پیاوانی كڵێسا هه‌ر دژی ژیریی و هزر وه‌ستانه‌وه‌و هه‌موو به‌رهه‌مێكی فیكریی و هزرییان به (هه‌رته‌قه) دهناساندو خاوه‌نه‌كه‌شی به (كافر). ئه‌م دیدو هه‌ڵوێسته به ڕاده‌ی جیاواز له دوژمندارێتی (هزر)دا ده‌رده‌كه‌وت.. ته‌نانه‌ت یه‌كێكی وه‌كو (مارتن لۆسه‌ر) كه دامه‌زرێنه‌ری مه‌زهه‌بی پرۆتستانییه (له1517دا ڕایگه‌یاند) به‌رامبه‌ر به ژیریی ده‌ڵێ (پیسایی پێدابكه).!! له كاتێكدا كه قورئان (24) جار ده‌فه‌رموێ (لعلكم تعقلون) و (24) جاریش (لعلهم یعقلون). جگه له چه‌ندین ئایه‌تی تر كه هزرو زانست به وه‌حیه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و به أێزهوه هانی هه‌ردووكیان ده‌دات، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ وَمَا يَعْقِلُهَا إِلَّا الْعَالِمُونَ) العنكبوت/43 : ئه‌م نموونانه بۆ خه‌ڵكی ده‌هێنیینه‌وه به‌ڵام غه‌یری زاناكان په‌ی پێ نابه‌ن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته فه‌لسه‌فی و فیكرییه دوژمنكارییه‌ی كلێسا بۆ هزرو ئازادی بیر وایكرد كه ئه‌و بزاوته عهلهمانیهته مێژووییه‌ی زیاتر له پێنجسه‌د ساڵی خایاند (دانتی له 1200 داهات) ببێته ئه‌و بزاوته گۆأانكارییه به گوأهی له‌ساڵی 1789دا پاشایه‌تی و كلێسا و بیردۆزه‌كانی به یه‌كجاری خسته كه‌ناره‌وه‌و زۆر ڕقنانه كه‌وته ڕیشه‌كێشكردنی هه‌موو سیما‌و مۆركێكی دینی.
ئه‌وه‌ی كه به‌ڵگه نه‌وویسته به‌ڵام تۆیژینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌یناسێنێت ئه‌وه‌یه كه ڕۆژئاوا (دینی) خوای نه‌ناسی، ته‌نانه‌ت مه‌سیحێتی سه‌یدنا عیساشی سه‌لامی خوای لێ بێت نه‌ناسی، تهنانهتتر مه‌سیحێتی ڕۆژهه‌ڵاتیشی نه‌ناسی.. به‌ڵكو خۆی دینێكی تری ئاوێته‌كرد.. له (ئینحراف)ی مه‌سیحێتی و (شیركیات)ی ئیغریق و ڕۆمان پاشان ئه‌م دیده (دینییه) بوو به ده‌سه‌ڵاتی ره‌سمی كلێسای سه‌رده‌مانی ئیمپراتۆر قوسته‌نتینی زۆڵ ـ وه‌كو مه‌سیحییه‌كان ده‌ڵێن ـ دین و سیاسه‌ت لێك جودا بوونه‌وه، كلێسا (پاشان پاپا) ده‌سه‌ڵاتی دینی گرته ده‌ست و ئیمپراتۆریش ده‌سه‌ڵاتی سیاسه‌تی دنیا (ئیمپراتۆرێتی ڕۆمان چواركه‌س ده‌یانبرد بهأێوه بهدوانیان ده‌ووترا ئیمپراتۆر (وه‌كو نازناوی سه‌رۆكایه‌تی)و هه‌روه‌ها پێشیان ده‌وترا (ئۆگستۆس) دوانه‌كه‌ی تریش كه وه‌كو سه‌رۆك حكومه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه بوون پێیان ده‌وترا (قه‌یسه‌ر). ئیمپراتۆره‌كان ده‌بوو ماوه‌ی بیست ساڵ حوكم بكه‌ن و پاشان قه‌یسه‌ره‌كان ده‌بوونه ئیمپراتۆرو ئه‌مانیش دوو قه‌یسه‌ری تریان ده‌بوو، تا بیست ساڵی تر، ئینجا ئه‌وانیش ده‌بوونه ئیمپراتۆرو دوو قه‌یسه‌ری تریان ده‌بوو.. وه هه‌روه‌ها، ئه‌م سیستمه له ساڵی (285ز)یه‌وه‌یه پهیأهوی ده‌كرا، له ساڵی 305دا دوو ئیمپراتۆر (دیوكلیزیانوس) و (ماكسمیانۆس) خانه‌نشین بوون و دوو قه‌یسه‌ره‌كانیان هاتنه شوێنیان به‌ڵام له ناكاو یه‌كێكیان مرد كه (كۆستانزوس) بوو، كه ده‌بوو قه‌یسه‌رێك بێته شوێنی، به‌ڵام سه‌ربازانی به‌ریتانی كوأی مردووه‌كه‌یان هێنا كه ناوی (قوسته‌نتینۆس) بوو كردیان به ئیمپراتۆر.. ئه‌مه كێشه‌و ناكۆكی و شهأو شۆأی زۆری نایه‌وه چونكه جگه له‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی سیستمه سیاسییه‌كه بوو قوسته‌نتینۆس ژنه‌كه‌ی خۆی و خه‌سوو خهزوورو سێ زاوا‌و كوأه گه‌وره‌كه‌ی خۆی كوشتبوو، گومانی (زۆڵێتی)یشی له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام قوسته‌نتین له 312دا توانی هه‌موو ڕۆژئاوای ئه‌وروپا بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و به‌ره‌و ئیتالیا بێت و ڕۆمای پایته‌ختیش بگرێت. ئاوا بوو به ئیمپراتۆری ئیتالیا‌و به‌ره‌ی ڕۆژئاوای ئه‌وروپا، به‌ڵام (لیسینێۆس)كه ئیمپراتۆری (شه‌رعی) بوو به پێی سیستمی سیاسیان ڕۆژهه‌ڵاتی ئیتالیای له ئه‌وروپا به‌ركه‌وت.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوسته‌نتین سیاسی‌تر بوو، پێویستیشی به مه‌سیحیه‌كان بوو، خۆشی موشریكێكی سینه فراوان بوو، بواری زۆری به مه‌سیحییه‌كاندا، له‌و به‌ریشه‌وه مه‌سیحییه‌كانی ئیمپراتۆری ڕۆژهه‌ڵات قه‌ڵاچۆده‌كران و به‌ناوی خیانه‌ته‌وه خرانه ژێر چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی زۆر، ئه‌مه وایكرد قوسته‌نتین بگاته ئه‌و ڕێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ ئیكلیرۆس (پیاوانی كلێسا)دا كه ده‌سه‌ڵاتی دین بۆ ئێوه‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش بۆمن). ئاوا له ڕۆژئاوا دین و دنیا لێك جودا بوونه‌وه.. ئه‌مه‌ی كه ئیسلام شتی وای نه‌ناسی.. چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه قورئانی پێیرۆز له زیاتر له 500 ئایه‌تدا باسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ده‌كات كه یاساداڕشتن (التشریع) و حوكمڕانی (الحكم) و داوه‌ریی بردنه‌وه لای شه‌رعه (القضا‌و)ه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له مه‌دینه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌وڵه‌تییانه‌ی دامهزراندو دوای جه‌نابیشی چوار یاوه‌ری به‌ڕێزو ئینجا ئه‌مه‌ویه‌كان و عه‌بباسیه‌كان و مه‌مالیك و عوسمانییه‌كان كه به ره‌مزییش تا ساڵی 1925ز مایه‌وه.. به درێژایی مێژووی موسوڵمانان ئیسلام سه‌ركه‌وتووانه بۆ هه‌موو ده‌رچه‌كانی هزرو ژیریی مرۆڤ چووه‌ته مه‌یدان و به‌سه‌ر هه‌مووشیاندا زاڵبوو.. هه‌موو لق و چڵه‌كانی (فه‌لسه‌فه، زانست، لۆژیك (منطق)، ڕه‌وشتسازیی، كلتور، به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسه‌ت)و تا ئێستاش توانای ئه‌و ململانێیه‌ی به‌و په‌ڕی تواناوه پێماوه، به‌رامبه‌ر به هه‌موو به‌رهه‌مێكی فیكریی مرۆڤ.. والحمدلله.
نوسينى: مامۆستا كرێكار