لقه‌كه‌ی تری ئه‌و خێزانه به‌ڕێزه (لقی سه‌ییدنا ئیسماعیلی كوڕی) شی هه‌ر كه‌وته ژێر كاریگه‌ری ئاسه‌وارو بارودۆخی سه‌حراو بیابان و ناوچه‌ی چۆڵه‌وانی.. ئه‌وانیش له (ئوممه‌تی په‌یام و په‌روه‌رده)ـه‌وه كه گیان و ماڵیانه‌و، خۆیان به قوربانی په‌روه‌رده كردنی ئه‌و كه‌سانه ده‌كرد، كه ڕوی تێ ده‌كردن، ئه‌مانیش له‌م ئه‌ركه پیرۆزه‌یانه‌وه، بون به كۆمه‌ڵێك زێوان (سه‌ده‌نه)ی كه‌عبه‌و بت و بتخانه! په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مانیش بوه پاره‌به‌رهه‌م هێنانی سیاحی! بوه پێشوازی كردنی گه‌شتیارانی ماڵی خوا‌و بته داتاشراوه‌كان، كه به‌راستی بۆیان بوه مایه‌ی پله‌ی به‌رزو پاره‌ی زۆر..
پاش ئه‌مه گه‌شانه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه‌ی عه‌مه‌لی دوه‌م هاته‌وه كایه‌وه، كه محمدصلی الله علیه وسلم پێی هه‌ستا، محمدی سه‌رقافڵه‌ی لقی به‌ره‌باب و خێوانی پیرۆزی سه‌ییدنا ئیبراهیم، كه له ده‌ورو به‌روی مزگه‌وتی حه‌رام (كه‌عبه) نیشته‌جێ بون. له بانگه‌وازه‌كه‌ی ئه‌مه‌وه زاراوه‌ی (ئوممه‌ت) هاته‌وه دی، ئه‌مجاره‌یان زاراوه‌كه بوه دروشمی په‌یامه‌كه و به وشه‌یه‌كی قورئانی وا داڕێژرا، كه قابیلی وه‌رگیڕان نه‌بێت بۆ هیچ زمانێكی تر. زاراوه‌ی ئوممه‌ت له په‌یامی محمددا صلى الله عليه وسلم مانای تری به‌خشی وه‌ك (الامامة) و (الامام) ی نوێژ‌و سیاسه‌ت وحوكم. یان ئیقتیدا كردن : (آ‌مِّینَ البیتَ الحرام) واته ئیقتیدا كردنی حه‌ج له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، كه نابێت ئه‌م زاراوه‌یه له ئه‌سڵه عه‌ربییه‌كه‌ی خۆیه‌وه بۆ هیچ زاراوه‌و وشه‌یه‌كی تری عه‌ره‌بی، یان غه‌یری عه‌ره‌بی بگۆڕرێت.
جه‌وهه‌ری په‌یامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بریتی بو له ڕاست كردنه‌وه‌و دروست كردنه‌وه‌ی ئه‌و خوارو خێچی و نوقسانیانه‌ی كه‌وتبونه ناو ئه‌و به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌ی، كه سه‌ییدنا ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر ڕه‌نگی ڕشت و، سه‌ییدنا موسا‌و عیسا (علیهم الصلاة و السلام)ده‌ستیان پێ كرد. ئینجا به‌رده‌وام بونه‌وه‌ی كاروانی خواویستی ئوممه‌ته‌كه له‌سه‌ر ئه‌و رێباز‌و به‌رنامه نوێیه‌ی بۆی داده‌ڕێژرێت، تا ئه‌و زه‌مانه‌ی ئامانجه گه‌وره‌كانی دێته دی. بۆیه ئاڕاسته‌ی په‌یامه نوێكه له چه‌ند خاڵێكدا ده‌رده‌كه‌وت :
1ـ چاك كردنه‌وه‌ی ئه‌و خوارو خێچییه‌ی كه‌وتبوه ناو به‌رنامه‌كه‌ی سه‌ییدنا ئیبراهیمه‌وه : ئه‌مه‌ش به‌وه بو، كه هه‌مو ڕۆڵه‌كانی به‌ره‌باب و تیره‌كانی ڕه‌چه‌ڵه‌كی قوڕه‌یشی بانگ كرد، كه واز له‌و سیفه‌ته نوقسانه بێنن، كه گوایه ئێوه (ئوممه‌تی زێوان) ی بت و بتخانه‌ن! واز له بازرگانی به دین بهێنن، هه‌روه‌ها له‌و شێوازی تیره‌په‌رستی و هۆزخوازیه بهێنن، كه خستونیه‌ته شیرك و بتپه‌رستیه‌وه. ئینجا بانگهێشت كردنی نه‌وه‌كانی ئیسحاقیش (جوله‌كه‌كان) كه ئه‌وانیش با واز له‌و خۆپه‌سه‌ندی و زاراوه ناقۆڵایه (گه‌لی هه‌ڵبژارده‌ی خوا) بهێنن و عه‌قیده‌كه‌یان ڕاست كه‌نه‌وه، با چیدی دینه‌كه‌یان نه‌خه‌نه خزمه‌ت مشه‌خۆری موتریف و ده‌سه‌ڵاتداری موسته‌كبیری خاوه‌ن پله‌و پاره‌وه.. ئینجا بانگ كردنی هه‌ردو لایان، كه وه‌رن با له (ئوممه‌تی په‌یامه‌كه) دا كۆبینه‌وه‌و، ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی سه‌رشانمان ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه، كه فه‌رمان كردنه به‌چاكه‌و به‌رهه‌ڵستی كردنه له خراپه و سه‌لماندنی ئیماندارییه له نێو خه‌ڵكیدا..
2ـ ریشه‌كێش كردنی ئه‌و جوداگه‌ری و ناكۆكییه‌ی له رۆڵه‌ی نه‌وه‌كانی سه‌ییدنا ئیبراهیمدا رویداوه‌و بۆته له‌ت بونی ناوكی (ئوممه‌ته موسوڵمانه‌كه) و كردونی به جوله‌كه‌و دیان، كه له‌وانیشه‌وه دابڕ دابڕ بونی تر داهات و پارت و كۆمه‌ڵی زۆری تر په‌یدا بوه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی هیواو ئاواته‌كه‌ی سه‌ییدنا ئیبراهیمه، كه هه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا هه‌مو مرۆڤایه‌تی له بازنه‌ی (ئوممه‌تی په‌یامه‌كه)دا كۆ بكاته‌وه‌و هه‌مویان بخاته سه‌ر یه‌ك ڕاسته رێباز‌و سه‌ر یه‌ك دیدو فیكر‌و په‌یوه‌ندی نێوانیان بكاته‌وه به په‌یوه‌ندی عه‌قیده‌و دین، تا هه‌مویان وه‌كو جاران ببنه‌وه یه‌ك ئوممه‌ت و یه‌ك خوا په‌رستنه‌وه..
بۆ هێنانه دی ئه‌م مه‌به‌سته‌شه ئه‌وه‌نده ئایه‌تی قورئان ده‌بینین، كه ئه‌هلی كیتاب بانگهێشت ده‌كات بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر په‌یمان و به‌ڵێنێك (الی كلمة سوا‌ء) بۆ به‌رنامه‌یه‌كی پاك و بێ گه‌ردو راست، كه بناغه‌كه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌ییدنا ئیبراهیم بێت : (ملة ابراهیم حنیفا)، وه‌ك ده‌فه‌رموێ : (قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْاْ إِلَى كَلَمَةٍ سَوَاء بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلاَّ نَعْبُدَ إِلاَّ اللّهَ وَلاَ نُشْرِكَ بِهِ شَيْئاً وَلاَ يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضاً أَرْبَاباً مِّن دُونِ اللّهِ فَإِن تَوَلَّوْاْ فَقُولُواْ اشْهَدُواْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ{64} يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تُحَآجُّونَ فِي إِبْرَاهِيمَ وَمَا أُنزِلَتِ التَّورَاةُ وَالإنجِيلُ إِلاَّ مِن بَعْدِهِ أَفَلاَ تَعْقِلُونَ{65} هَاأَنتُمْ هَؤُلاء حَاجَجْتُمْ فِيمَا لَكُم بِهِ عِلمٌ فَلِمَ تُحَآجُّونَ فِيمَا لَيْسَ لَكُم بِهِ عِلْمٌ وَاللّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ{66} مَا كَانَ إِبْرَاهِيمُ يَهُودِيّاً وَلاَ نَصْرَانِيّاً وَلَكِن كَانَ حَنِيفاً مُّسْلِماً وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ{67} إِنَّ أَوْلَى النَّاسِ بِإِبْرَاهِيمَ لَلَّذِينَ اتَّبَعُوهُ وَهَـذَا النَّبِيُّ وَالَّذِينَ آمَنُواْ وَاللّهُ وَلِيُّ الْمُؤْمِنِينَ ) ا‌ل عمران/64ـ- 68واته : ئه‌ی محمد، بڵێ : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی په‌یامی خواییتان بۆ هاتوه، وه‌رن به‌ده‌م بانگهێشتی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه كه له نێوان ئێمه‌و ئێوه‌دا هاوبه‌شه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه جگه له (الله) هیچی تر نه‌په‌رستین، هیچ جۆره شه‌ریكێكی بۆ بڕیار نه‌ده‌ین، هیچ لایه‌كمان لایه‌كه‌ی ترمان ـ له مه‌زنی و پیرۆزی و حاكمێتیدا ـ له جێی خوای گه‌وره‌دانه‌نێت.. جا ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیان كرد‌و به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌ته‌وه نه‌هاتن ئه‌وا پێیان بڵێ : كه ئێوه به شایه‌ت بن ئه‌وا ئێمه موسوڵمانین و ملكه‌چیشمان ته‌نها بۆ خوای په‌روه‌ردگاره.. ئه‌ی خاوه‌ن كتێبه ئاسمانیه‌كان، ئێوه بۆچی وا قسه له‌سه‌ر ئیبراهیم ده‌كه‌ن، كه هه‌ر یه‌كه‌تان ده‌ڵێ هی ئێمه‌یه‌و ئێمه سه‌ر به‌وین؟! خۆ ته‌ورات و ئینجیل دوای ئه‌و هاتونه‌ته خواره‌وه، ئه‌وه بۆ ئه‌قڵتان ناخه‌نه كار‌و بیر ناكه‌نه‌وه؟! ئه‌وا ئێوه باس و موجاده‌له‌و شه‌ڕه قسه‌تان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد، كه زانیاریه‌كتان ده‌رباره‌ی هه‌بو، ئه‌دی بۆچی باس و موناقه‌شه‌ی شتێك ده‌كه‌ن كه هیچ زانیاریه‌كتان ده‌رباره‌ی نییه؟! خۆ ئاشكرایه، كه خوا ده‌زانێت و ئێوه نازانن.. ئیبراهیم نه جوله‌كه بوه، نه دیان، به‌ڵكو هه‌میشه سه‌ر به دینی حه‌ق و موسوڵمانێكی گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌ردار بوه‌و، قه‌ت له ریزی موشریكاندا نه‌بوه.. ئه‌وی شایه‌نی ئه‌وه‌یه له ئیبراهیمه‌وه نزیك بێت و سه‌ر به‌و بێت ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه شوێن كه‌وتوی ئه‌ون، هه‌روه‌ها ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ش خۆی و ئه‌وانه‌ش، كه باوه‌ڕیان هێناوه، بێ گومان خوا یارو یاوه‌رو پشتگیری موسوڵمانانه..
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : (وَقَالُواْ كُونُواْ هُوداً أَوْ نَصَارَى تَهْتَدُواْ قُلْ بَلْ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفاً وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ{135} قُولُواْ آمَنَّا بِاللّهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لاَ نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ{136} فَإِنْ آمَنُواْ بِمِثْلِ مَا آمَنتُم بِهِ فَقَدِ اهْتَدَواْ وَّإِن تَوَلَّوْاْ فَإِنَّمَا هُمْ فِي شِقَاقٍ فَسَيَكْفِيكَهُمُ اللّهُ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ{137} صِبْغَةَ اللّهِ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللّهِ صِبْغَةً وَنَحْنُ لَهُ عَابِدونَ{138} قُلْ أَتُحَآجُّونَنَا فِي اللّهِ وَهُوَ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ وَلَنَا أَعْمَالُنَا وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُخْلِصُونَ{139} أَمْ تَقُولُونَ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأسْبَاطَ كَانُواْ هُوداً أَوْ نَصَارَى قُلْ أَأَنتُمْ أَعْلَمُ أَمِ اللّهُ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَتَمَ شَهَادَةً عِندَهُ مِنَ اللّهِ وَمَا اللّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ{140} تِلْكَ أُمَّةٌ قَدْ خَلَتْ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُم مَّا كَسَبْتُمْ وَلاَ تُسْأَلُونَ عَمَّا كَانُواْ يَعْمَلُونَ) البقره/135- 141 واته : ئه‌وانه ده‌یانوت : وه‌رن ببنه جوله‌كه‌و دیان، تا بكه‌ونه سه‌ر رێنمایی خوایی! ئه‌ی محمد تۆش پێیان بڵێ : نه‌خێر، ئه‌وه ناكه‌ین، چونكه ئێمه خۆمان شوێن دین و به‌رنامه‌ی ئیبراهیم كه‌وتوین، كه پاك و بێ گه‌ردو دروسته، ئه‌ویش هه‌میشه خواویست بوه‌و هه‌رگیزاو هه‌رگیز له ریزی بتپه‌رستاندا نه‌بوه.. ئێوه پێیان بڵێن : ئێمه باوه‌ڕمان به خوا هێناوه‌و به‌و قورئانه‌ش، كه بۆ خۆمان هاتۆته خواره‌وه‌و به‌وانه‌ش، كه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب ونه‌وه‌كانی یه‌عقوب هاتوه، هه‌روه‌ها به‌و په‌یامه‌ی بۆ موسا‌و عیسا هاتوه‌و به هه‌مو ئه‌و په‌یامانه‌ی تریش، كه له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ران به گشتی ره‌وانه كراوه، ئێمه جیاوازی ناخه‌ینه نێوان هیچ یه‌كێك له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌و خۆمان ته‌سلیمی فه‌رمانی خوا كردوه‌و موسوڵمانی ئه‌وین.. جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان ـ به‌و شێوه‌یه‌ی خۆتان ـ باوه‌ڕیان هێنا ئه‌وه مانای وایه رێگای رێنمایی خواییان دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكردو گوێیان نه‌دایێ، ئه‌وه حه‌تمه‌ن ده‌كه‌ونه دوژمنداری ناوخۆ‌و دوبه‌ره‌كی ناو خۆیانه‌وه، خوای تۆ بۆیان به‌سه‌و بۆ ئه‌وی لێ گه‌ڕێ، ئه‌و تۆ له پیلان و فێڵیان ده‌پارێزێت، چونكه خوا بیسه‌رو زانایه.. ئه‌م دین و دیندارییه نه‌خشه‌یه‌كه خوا دایڕشتوه، كێ هه‌یه له خوا چاكتر نه‌خشه بۆ شت داڕێژێت؟! له هه‌مو بارودۆخێكدا ئێمه هه‌ر په‌رستیاری ئه‌وین و رومان هه‌ر له‌وه.. پێیان بڵێ : ئایا ئه‌مه ره‌وایه ئێوه ئاوا ده‌رباره‌ی خوا، موجاده‌له‌و شه‌ڕه قسه‌تانه له‌گه‌ڵمان؟! خۆ ئێوه خۆشتان چاك ده‌زانن، كه ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگاری ئێمه‌ش و ئێوه‌شه، كار‌و كرده‌وه‌ی خۆمان بۆ خۆمان و، كاروكرده‌وه‌ی خۆتان بۆ خۆتان (چونكه نه ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌وه‌یه، كه ئێمه‌ی له‌سه‌رین، نه ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه، كه ئێوه‌ی له‌سه‌رین) ئێمه ته‌نها ملكه‌چی وگوێڕایه‌ڵی خواین وبه‌س، یان ده‌ڵێن: ئیبراهیم وئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و كوڕه‌كانی جوله‌كه‌و دیان بون!! پێیان بڵێ : چما ئێوه چاكتر ده‌زانن یان خوا؟! كێ له‌و كه‌سه سته‌مكارتره، كه شایه‌تییه‌كی خوایی له لایه‌و په‌نهانی ده‌كات؟! خۆ خوای گه‌وره بێ ئاگا نییه له‌وكردارو ره‌فتاره‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئه‌وه ئوممه‌تێك بو، هات و رابورد، ئه‌وی كردوێتی وا له ئه‌ستۆی خۆیدایه‌و ئێوه‌ش ئه‌وی ده‌یكه‌ن هه‌ر وا به ئه‌ستۆی خۆتانه‌وه، خۆ ئێوه له‌سه‌ر كار‌و كرده‌وه‌ی ئه‌وان موحاسه‌به ناكرێن..
3ـ هه‌ڵهێنانه‌وه‌ی هه‌نگاوی عه‌مه‌لی وا، كه ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه ئاسانتر بكات، به‌ڵكو له ناو تاوێره به‌ردی ئیختلافاتی دوای سه‌ییدنا ئیبراهیمدا هیوای كانیاوی یه‌كبونه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵقوڵێت.. بۆ هێنانه‌دی ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بو، یه‌كه‌م جار ئه‌و ماڵه كرایه قیبله، كه سه‌ییدنا ئیبراهیم له ئه‌قسا دروستی كرد بو، كه پێشتر زیاره‌تی ئه‌و ده‌زگا په‌روه‌رده‌یی جیهانیه ده‌كرا.. دیسان روداوی ئیسرا‌و میعراج، كه له كه‌عبه‌وه به‌ره‌و مزگه‌وتی ئه‌قسا كرا، ئینجا له‌وێوه بۆ ئاسمانه‌كان، هه‌ر به‌و ئومێده بو، كه په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردو مزگه‌وته‌كه توند‌و تۆڵ بكرێته‌وه‌و هاریكاری و لێك حاڵی بونه‌وه‌كه هه‌ڵداته‌وه، تا هه‌ردو مزگه‌وته‌كه بكه‌ونه‌وه سه‌ر ئه‌و رۆڵه‌ی بۆی بنیاتنراون، رۆڵی په‌روه‌رده‌و بانگه‌وازو فێركردنه‌وه..
بۆ ره‌سه‌ن كردنه‌وه‌و جێگیر كردنی ئه‌م مانایه بو، كه قورئان له‌سه‌ره‌تای سوڕه‌تی ئیسرائدا ئاوا به دورو درێژییه‌ك باسی ئه‌و ناوچه‌ی مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌كات و حه‌زه‌رێكی زۆر به (ئوممه‌تی په‌یامه‌كه) ده‌دات : كه ئاگادار به، نه‌كه‌ویته ناو ئه‌و سه‌رپێچیانه‌وه، كه پێشتر ئوممه‌ته‌كه‌ی موسای كه‌وتنه ناو ئه‌و زه‌مانه‌ی خۆیان له‌و مه‌به‌سته گه‌وره‌یه گێل كرد، كه له‌به‌ر خاتری ئه‌وه كۆچیان پێ كرا‌و به سه‌لامه‌تی گه‌ێنرانه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بۆیان دیاری و ته‌رخان كرا! به‌ڵام ئه‌وان هه‌وه‌سبازانه كه‌وتنه به‌د به‌كار هێنانی خێر‌و به‌ره‌كه‌تی ناوچه‌كه بۆ رابواردن و كه‌یف و سه‌فای خۆیان، هه‌مو ده‌سكه‌وته‌كانی ناوچه‌كه‌یان به كار هێنا بۆ شه‌ڕو شۆڕو خراپه‌كاری ململانێ! ئیدی موسته‌حه‌قی ئه‌وه بون خوای گه‌وره كه‌سانێكی به‌نده‌ی خۆیان له‌و ئازا‌و به‌جه‌رگانه (عبادا لنا اولی بأس شدید) بۆ بنێرێت، تا وڵاتیان ژێر ده‌سته كه‌ن و خۆیان زه‌لیل و شوێنی سه‌ماو هه‌وه‌سبازیه‌كانیان وێرانه كرێت، كه هۆشی لێ سه‌ند بون و له‌به‌ر خاتری ئه‌م مه‌له‌ززاتانه‌ی خۆیان وازیان له بانگه‌وازی خواویستی و په‌یامی دادی خوایی هێنا بو تا ئه‌و جه‌نگاوه‌ره ئازایانه هاتن و (فجاسوا خلال الدیار)..
بزانه ئه‌بوبه‌كری سددیق ـ خوا لێی رازی بێت ـ چه‌ند چاك له‌م ده‌رسه تێگه‌یشتبو، كه هۆشداری ده‌دایه ئه‌وسوپا ئیسلامییه‌ی، كه بۆ ئه‌و ناوچه‌ی مزگه‌وتی ئه‌قساو ده‌روه‌ربه‌ری ده‌ناردن، پێی ده‌وتن كه ئامانجی په‌یامه ئیسلامیه‌كه نه‌گۆڕن، پێی فه‌رمون : (ئێوه وا رو ده‌كه‌نه شام، شام ناوچه‌یه‌كی به پیت و به‌ره‌كه‌ته، خوای گه‌وره هاوكاریتان ده‌كات و یارمه‌تیتان ده‌دات و ده‌چنه ناوی و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا ده‌گرن، تا مزگه‌وتی تێدا دروست كه‌ن، وا نه‌تان بینێت، كه كه‌وتبنه دروست كردنی جێ رابواردن و خۆ مه‌شغوڵ كردن و بێ ئاگایی، ئاممان ئاگاتان له خراپه‌كاری بێت)
4ـ داڕشتن و ڕون كردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری رێكخستنی (ئوممه‌تی په‌یامه‌كه) به شێوه‌یه‌كی دورو درێژ، به‌دیاری كردن و ئاشكرا كردنی ده‌زگاكانی، به دیاری كردنی سیاسه‌ت وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وئابوری و، هه‌مو چالاكیه‌كانی تری ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه، په‌یوه‌ندی نێوان ئوممه‌ت وخه‌ڵكی دی.