پارێزكاری ( التقوی)
پێناسه‌ی ته‌قوا:
پارێزكاریی (ته‌قوا) بریتییه له خۆپاراستن له تووڕه‌بوونی خوای گه‌وره‌و سزای سه‌ختی قیامه‌ت. ئه‌مه‌ش به ئه‌نجامدانی هه‌موو كرده‌وه چاكه‌كان و خۆپاراستن له هه‌موو قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان دێته‌دی.
له قورئاندا له هه‌ر دوو حاڵه‌ته‌كه‌دا خوای گه‌وره موسوڵمانان بیر ده‌خاته‌وه‌و داوای ته‌قواو پارێزكارییان لێ ده‌كات، وه‌ك ده‌فه‌رموێ:
- (وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ) الحشر/٧ واته: هه‌رچییه‌ك كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پێی‌دان وه‌ریگرن، به‌رهه‌ڵستی هه‌رچیه‌كیشی لێ‌كردن ده‌ستی لێ هه‌ڵگرن.. له خوای گه‌وره‌ش بترسن (ته‌قوای خوای گه‌وره‌تان هه‌بێت) چونكه به‌راستی سزای خوای گه‌وره به‌ژانه.
- (أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّفَثُ إِلَى نِسَائِكُمْ .... وَلاَ تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلاَ تَقْرَبُوهَا كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ) البقرة/١٨٧ واته: چوونه لای ژنه‌كانتان بۆ سه‌رجێیی كردن له شه‌وانی رۆژوودا حەڵاڵ كرا.. بەڵام ئه‌و كاتانه‌ی له مزگه‌وتن بۆ ئیعتیكاف (كه وه‌كو خهڵوهتكێشانه) توخنی ژنه‌كانتان مه‌كه‌ونه‌وه.. ئه‌وه‌ش سنووری خوای په‌روه‌ردگاره‌و نزیكی مه‌كه‌ونه‌وه.. ئاوا خوای گه‌وره نیشانه‌و ئه‌حكامی خۆی بۆ خه‌ڵكی روون ده‌كاته‌وه تا بگه‌نه ریزی ته‌قواكاریی..
- (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللَّهَ وَذَرُواْ مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ) البقرة/٢٧٨ واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، له خوای گه‌وره بترسن وتهقواتان هه‌بێت، ئه‌و پاشماوه سووهی به‌ده‌ستانه‌وه ماوه تووڕی هه‌ڵده‌ن، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن و موسوڵمانن..
- (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَتَّخِذُواْ الَّذِينَ اتَّخَذُواْ دِينَكُمْ هُزُوًا وَلَعِبًا مِّنَ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ مِن قَبْلِكُمْ وَالْكُفَّارَ أَوْلِيَاء وَاتَّقُواْ اللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ) المائدة/٥٧ واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! ئه‌و كه‌سانه مه‌كه‌ن به دۆست و براده‌رو سه‌رپه‌رشتیاری خۆتان كه دینهكهتانیان كردۆته گاڵتهبازاڕو سووكایه‌تی پێده‌كه‌ن، به تایبه‌تی له‌وانه‌ی كه پێش ئێوه په‌یامی ئاسمانییان بۆ هاتووه، هه‌روه‌ها له كافره‌كانی تر.. له خوای خۆشتان بترسن و ته‌قواتان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر خۆتان به موسوڵمان ده‌زانن..
- (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللَّهَ وَكُونُواْ مَعَ الصَّادِقِينَ) التوبة/١١٩ واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! له خوای گه‌وره بترسن و ته‌قواتان هه‌بێت، بڕۆن له‌گه‌ڵ راستگۆیاندا بن..
- (وَاتَّقُواْ يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللَّهِ) البقرة/٢٨١ واته: ترسی ئه‌و رۆژه‌تان بێت كه تێیدا بۆ لای خوای گه‌وره ده‌گه‌ڕێنه‌وه..
- (فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ) التغابن/١٦ واته: ئه‌وه‌نده‌ی بۆتان ده‌كرێت له‌خوای گه‌وره بترسن و موراعاتی ته‌قواكاریی بكه‌ن.
ئامادەکردنی: لێژنەیەکی یەکگرتووی ئیسلامی
پێداچوونەوەی: مامۆستا کرێکار