پله وپایه‌و گرنگی ته‌قوا
١- خوای په‌روه‌دگار ده‌فه‌رموێ: (وَلَقَدْ وَصَّيْنَا الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ مِن قَبْلِكُمْ وَإِيَّاكُمْ أَنِ اتَّقُواْ اللَّهَ) النساء/١٣١ واته: ئێمه ئامۆژگاری ئه‌وانه‌مان كردووه كه په‌یامیان له پێش ئێوه‌دا بۆ هاتبوو، ئامۆژگاری ئێوه‌شمان كردووه كه له خوای گه‌وره بترسن و خۆتان له نافه‌رمانی بپارێزن.
كه‌واته خواناسیی ودینداریی و ته‌قواكاریی ئامۆژگاری خوای گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوایان بۆ نێرراوه:
- (وَإِذْ نَادَى رَبُّكَ مُوسَى أَنِ ائْتِ الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ* قَوْمَ فِرْعَوْنَ أَلا يَتَّقُونَ) الشعرا‌ء/١٠-١١ واته: په‌روه‌ردگارت بانگی له مو‌سا كرد سه‌لامی خوای لێ بێت كه بڕۆ بۆ ئه‌و قه‌ومه سته‌مكاره، قه‌ومی فیرعه‌ون.. ئه‌رێ ئه‌وه بۆچی له خوای گه‌وره ناترسن؟
- (إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ نُوحٌ أَلا تَتَّقُونَ) الشعرا‌ء/١٠٦ واته: نووحی برایان[1] سه‌لامی خوای لێ بێت پێی فه‌رموون: ئه‌رێ ئێوه له خوای گه‌وره ناترسن؟
- (إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ هُودٌ أَلا تَتَّقُونَ) الشعرا‌ء/١٢٤ واته: هودی برایان سه‌لامی خوای لێ بێت پێی فه‌رموون: ئه‌رێ ئێوه له خوای گه‌وره ناترسن؟
- (كَذَّبَتْ ثَمُودُ الْمُرْسَلِينَ * إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ صَالِحٌ أَلا تَتَّقُونَ) الشعرا‌ء/١٤١-١٤٢ واته: قه‌ومی سه‌موود نێرراوه‌كانی خوای گه‌وره‌یان به درۆ خسته‌وه، ساڵحی برایان سه‌لامی خوای لێ بێت پێی فه‌رموون: ئه‌رێ ئێوه له خوای گه‌وره ناترسن؟
- (إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ لُوطٌ أَلا تَتَّقُونَ) الشعرا‌ء/١٦١ واته: لووتی برایان سه‌لامی خوای لێ بێت پێی فه‌رموون: ئه‌رێ ئێوه له خوای گه‌وره ناترسن؟
- (إِذْ قَالَ لَهُمْ شُعَيْبٌ أَلا تَتَّقُونَ) الشعرا‌ء/١٧٧ واته: شوعه‌یب سه‌لامی خوای لێ بێت پێی فه‌رموون: ئه‌رێ ئێوه له خوای گه‌وره ناترسن؟
- (وَإِنَّ إِلْيَاسَ لَمِنْ الْمُرْسَلِينَ * إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ أَلا تَتَّقُونَ)الصافات/١٢٣-١٢٤ واته: ئیلیاس سه‌لامی خوای لێ بێت له نێرراوانی خوای گه‌وره‌یه، كه به قه‌ومه‌كه‌ی خۆی فه‌رموو: ئه‌رێ ئێوه له خوای گه‌وره ناترسن؟
پێغەمبەر عیسا سه‌لامی خوای لێ بێت به به‌نی ئیسرائیلی فه‌رموو: (وَجِئْتُكُم بِآيَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ فَاتَّقُواْ اللَّهَ وَأَطِيعُونِ)ال عمران/٥٠ واته: نیشانه‌یه‌كم له لای خوای په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هێناون، تا باوه‌ڕ بكه‌ن كه من پێغه‌مبه‌ری خوام ده‌ی سا له خوا بترسن و گوێڕایهڵییم كه‌ن..
قورئانیش له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلاَ تَمُوتُنَّ إِلاَّ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ) ال عمران/١٠٢ واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه ته‌قوای خوای گه‌وره‌تان هه‌بێت و پارێزكار بن، به موسوڵمانێتی نه‌بێت نه‌مرن..
له‌به‌ر گه‌وره‌یی و كاریگه‌ریی پارێزكاریی و له خواترسان و ته‌قوایه كه خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستی صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموو (يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ اتَّقِ اللَّهَ) الاحزاب/١ واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌قوای خوای گه‌وره‌ت هه‌بێت و پارێزكاریی بكه..
٢- خوای په‌روه‌ردگار ته‌قوای كردۆته هۆكاری وه‌ده‌ستهێنانی زۆر خەڵات، له‌وانه:
- ته‌قوا پێوه‌ری دوور و نزیكی به‌نده‌كانه له خۆیه‌وه: (إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ) الحجرات/١٣ واته: چاكترینتان لای خوای گه‌وره به تهقواترینهكهتانه.
- باشترین توێشوو له دنیادا كه هه‌وڵی بۆ بدرێت و به‌ده‌ست بهێنرێت بۆ قیامه‌ت ته‌قوایه: (وَتَزَوَّدُواْ فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى)البقرة/١٩٧ واته: توێشوو بخه‌ن چاكترین توێشووش ته‌قوایه.
- چاكترین به‌رگ به‌رگی ته‌قوایه، كه موسوڵمان به‌رز ڕاده‌گرێ و عه‌یبه‌كانی داده‌پۆشێت: (يَا بَنِي آدَمَ قَدْ أَنزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَارِي سَوْآتِكُمْ وَرِيشًا وَلِبَاسُ التَّقْوَىَ ذَلِكَ خَيْرٌ) الأعراف/٢٦ واته: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م له ئاسمانه‌وه بهرگێكمان بۆ ناردوون كه بیكه‌نه به‌رتان و عهورهتتانی پێ داپۆشن و بشبێته مایه‌ی جوانیتان.. هه‌ر به‌رگی ته‌قوا چاكتره.
- ته‌قوا هه‌ستی به‌رپرسیاری و له‌خۆ پرسینه‌وه له دڵ و ده‌رووندا زیاد ده‌كات: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ وَاتَّقُوا اللَّهَ) الحشر/١٨ ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌خوای گه‌وره بترسن و ته‌قواتان هه‌بێت، با هه‌ر كه‌سه سه‌یر كات داخۆ چی بۆ سبه‌ینێی ئاماده كردووه؟!
- خوای گه‌وره ته‌نها كرده‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه وه‌رده‌گرێت كه له خواترس و پارێزكارانن: (إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ) المائدة/٢٦ خوای گه‌وره ته‌نها له پارێزكارانی خاوه‌ن ته‌قوای قبووڵ ده‌كات..
- خۆشه‌ویست ودۆستانی خوای گه‌وره ئه‌وانه‌ن كه ئه‌هلی ته‌قواو خواناسیی و پارێزكاریین: (إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ) التوبة/٧ واته: خوای گه‌وره پارێزكارانی خۆش ده‌وێت..
- (أَلا إِنَّ أَوْلِيَاء اللَّهِ لاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ * الَّذِينَ آمَنُواْ وَكَانُواْ يَتَّقُونَ) یونس/٦٢-٦٣ واته: خۆشه‌ویستان و دۆستانی خوای گه‌وره له دنیا‌و رۆژی دواییدا نه خه‌م وترسیان لێ ده‌نیشێت، نه دڵته‌نگ ده‌بن.. ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه باوه‌ڕدارو پارێزكارن.
- قورئان بۆ پارێزكاران ڕێنمایی و یادخه‌ره‌وه‌یه: (وَإِنَّهُ لَتَذْكِرَةٌ لِّلْمُتَّقِينَ) الحاقة/٤٨ هه‌روه‌ها: (ذَلِكَ الْكِتَابُ لاَ رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ) البقرة/٢ واته: ئه‌مه ئه‌و كتێبه ئاسمانییه‌یه كه به هیچ شێوه‌یه‌كی گومانی تێدا نییه.
- پارێزكاران له هه‌موو كه‌س زیاتر هه‌ست به فێڵی شه‌یتان ده‌كه‌ن و خۆیان له هێرش و په‌لاماره‌كانی ده‌بوێرن: (إِنَّ الَّذِينَ اتَّقَواْ إِذَا مَسَّهُمْ طَائِفٌ مِّنَ الشَّيْطَانِ تَذَكَّرُواْ فَإِذَا هُم مُّبْصِرُونَ) الأعراف/٢٠١ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه له خوای گه‌وره ده‌ترسن هه‌ر كاتێك خه‌یاڵێك له لای شه‌یتانه‌وه لێیان بدات و پاڵیان پێوه بنێت بۆ هه‌وادانی ناپهسهندییهك، ده‌سبه‌جێ خوای په‌روه‌ردگاریان دێته‌وه یادو په‌نای بۆ ده‌به‌نه‌وه، خوای گه‌وره‌ش زوو حاڵیان بۆ روون بینینی ڕێگه‌ی ڕاست ده‌گۆڕێت.
- بنیاتنانی هه‌ر كارێك به‌بێ ته‌قوا ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی پوچه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی ده‌خرێته دۆزه‌خه‌وه: (أَفَمَنْ أَسَّسَ بُنْيَانَهُ عَلَى تَقْوَى مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَانٍ خَيْرٌ أَم مَّنْ أَسَّسَ بُنْيَانَهُ عَلَىَ شَفَا جُرُفٍ هَارٍ فَانْهَارَ بِهِ فِي نَارِ جَهَنَّمَ وَاللَّهُ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ) التوبة/١٠٩ واته: ئایا كه‌سێك دیندارێتی خۆی له‌سه‌ر ته‌قواو ترس له خوای گه‌وره دامه‌زراندبێت وه‌كو یه‌كێكی تره كه بناغه‌ی خانووی خۆی له‌سه‌ر قه‌راغی كه‌نارێك دانابێت كه ئاوی لافاو دڕیبێتی و نزیك بێت له‌وه‌ی ها ئێستا نا تاوێكی تر بڕوخێت و به كهسهكهشهوه داخزێته ناو ئاگری دۆزه‌خ؟!
- سه‌ركه‌وتن و یارمه‌تی خوای گه‌وره‌و پاشه‌ڕۆژ بۆ پارێزكارانه: (وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ) التوبة/٣٦ واته: ئه‌وه‌ش بزانن كه خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ پارێزكاران و ئه‌هلی ته‌قوایه.
- (وَالْعَاقِبَةُ لِلتَّقْوَى) طه/١٣٢ واته: رووسووری داهاتوو و چاره‌نووسی گه‌ش هه‌ر بۆ تهقواكارییه..
- (إِنَّ اللَّهَ مَعَ الَّذِينَ اتَّقَواْ وَّالَّذِينَ هُم مُّحْسِنُونَ)النحل/١٢٨ واته: به ته‌ئكید خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه پارێزكاریی ده‌كه‌ن و چاكه‌خوازن.
- ڕۆزی چاك و قوتاربوون له هه‌موو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ك به ته‌قواوه به‌ستراوه: (وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا * وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لا يَحْتَسِبُ) الطلاق/٢-٣ واته: هه‌ر كه‌سێك له‌خوای گه‌وره بترسێت و ته‌قواكاریی راسته‌قینه بكات، خوای گه‌وره سه‌رفرازی ده‌كات و ڕۆزی له لایهنانێكهوه بۆ ده‌نێرێت كه هه‌ر گومانی بۆی نه‌چووبێت.
- خوای گه‌وره هه‌موو كارێك بۆ پارێزكاران ئاسان ده‌كات (وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْرًا) الطلاق/ ٤ واته: هه‌ر كه‌سێك له خوای گه‌وره بترسێت و ته‌قواكاریی راسته‌قینه بكات، خوای گه‌وره له كار‌و كرده‌وه‌یدا ئاسانكاریی بۆ ده‌كات..
- پارێزكاران هه‌ق و ناهه‌ق له‌یه‌ك جیاده‌كه‌نه‌وه‌و سه‌ریان لێ ناشێوێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِن تَتَّقُواْ اللَّهَ يَجْعَل لَّكُمْ فُرْقَاناً وَيُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ) الأنفال/٢٩ واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر خۆتان بپارێزن له گوناه و له خوای گه‌وره بترسن خوای گه‌وره ڕووناكییه‌كی وا ده‌خاته دڵتانه‌وه، كه هه‌ق و ناهه‌ق له‌یه‌ك جیا بكه‌نه‌وه. گوناهه‌كانیشتان داده‌پۆشێت و لێتان خۆش ده‌بێت، خوای گه‌وره خاوه‌ن فه‌زڵ و چاكه‌ی زۆره.
- خوای گه‌وره پشتی پارێزكاران بۆ ئه‌نجامدانی كاری چاكه ده‌گرێت و سه‌ركه‌وتوویان ده‌كات: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلا سَدِيدًا * يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَن يُطِعْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا) الاحزاب/٧١-٧٢ واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له خوای گه‌وره بترسن و قسه‌یه‌ك بكه‌ن كه ڕاست بێت، خوای گه‌وره كرده‌وه‌كانتان په‌سه‌ندتر ده‌كات و له گوناهه‌كانتان خۆش ده‌بێت، هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بێت، حه‌تمه‌ن سه‌ركه‌وتووه.. سه‌ركه‌وتنێكی دیار‌و ئاشكرای دنیا‌و قیامه‌ت.
٣- پارێزكاران له ڕۆژی قیامه‌تدا پله‌و پایه‌یه‌كی به‌رزیان هه‌یه: (إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ * آخِذِينَ مَا آتَاهُمْ رَبُّهُمْ إِنَّهُمْ كَانُوا قَبْلَ ذَلِكَ مُحْسِنِينَ) الذاريات/١٥-١٦ واته: پارێزكاران وان له چه‌ندین به‌هه‌شت و سه‌ر جۆبارو كانیاودا، ئه‌وه ئه‌وه‌یه كه په‌روه‌ردگاریان پێی داون و ئه‌وانیش به خۆشحاڵییه‌وه وه‌ریان گرتووه.. ئه‌وانه له دنیادا چاكه‌كار بوون..
- (إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَنَهَرٍ * فِي مَقْعَدِ صِدْقٍ عِندَ مَلِيكٍ مُّقْتَدِرٍ) القمر/٥٥ واته: پارێزكاران وان له به‌هه‌شت و له‌سه‌ر كانیاوو جۆبار بێ خه‌م نیشته‌جێ بوون..
٤- هه‌ندێك ده‌ڵێن ئێمه پارێزكاره موسوڵمانه‌كان ده‌بینین چه‌وساوه‌و زه‌لیلن كه‌چی تاوانبار‌و شه‌ڕخوازان ده‌بینین به دەسەڵات و پێشكه‌وتوون ئێمه‌ش ده‌ڵێین: ئه‌مڕۆ موسوڵمانان وان له ژێر تاقیكردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌دا: (وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ حَتَّى نَعْلَمَ الْمُجَاهِدِينَ مِنكُمْ وَالصَّابِرِينَ وَنَبْلُوَ أَخْبَارَكُمْ) محمد/٣١ واته: به‌ڕاستی تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه تا بزانین كێتان موجاهیدهو ئارام ده‌گرێت.. هه‌واڵ و باسهكانیشتان لێك ههڵداوێرین و پێداچوونه‌وه‌یان بۆ ده‌كه‌ین..
كاتێك حاڵی خراپه‌كاران به‌چاك ده‌بینین ده‌بێت بزانین كه خوای گه‌وره لغاوی بۆ شل كردوون و ئه‌وه‌ش كه‌م خایه‌نه‌و سه‌ره‌نجام به‌سزای سه‌ختی خۆیان ده‌گه‌ێنێت: (فَلَمَّا نَسُواْ مَا ذُكِّرُواْ بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّى إِذَا فَرِحُواْ بِمَا أُوتُواْ أَخَذْنَاهُم بَغْتَةً فَإِذَا هُم مُّبْلِسُونَ * فَقُطِعَ دَابِرُ الْقَوْمِ الَّذِينَ ظَلَمُواْ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ) الا‌نعام/٤٤-٤٥ واته: كاتێك ئامۆژگاری و په‌نای ئێمه‌یان له‌بیر كرد ده‌رگای هه‌موو شتێكمان بۆ كردنه‌وه هه‌تاكو دڵیان به‌و شتانه خۆش كرد‌و له خۆ بایی بوون.. له پڕ گرتمانن، ئیدی كه‌وتنه داخ و حه‌سره‌ت و هه‌ناسه‌ی سارد هه‌ڵكێشان، جا گه‌لی سته‌مكاران دوابڕكرا، سوپاس و ستایشیش بۆ په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه ..
له‌م سه‌رده‌مه‌یشدا ڕه‌نگه موسوڵمانان نرخی سه‌ركه‌وتنیان به ته‌واوی نه‌دابێت و شه‌رتی ته‌قوایان نه‌هێنابێته دی بۆیه خوای گه‌وره هێشتا سه‌ری نه‌خستوون، بەڵام ده‌بێ بزانین كه پاشه‌ڕۆژ و داهاتوو ان شا‌ء الله هه‌ر بۆ پارێزكارانه (وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ) الأعراف/١٢٨.
ئامادەکردنی: لێژنەیەکی یەکگرتووی ئیسلامی
پێداچوونەوەی: مامۆستا کرێکار
[1] له زمانی عه‌ره‌بیدا ووشه‌ی براو باوك بۆ ئه‌ندامێتی و خاوه‌نێتی به‌كار دێت، ده‌وترێت: اخو العشیرة: یه‌عنی یه‌كێكه له هۆزه‌كه، یان ده‌وتریت ابو الفحم: واته كابرای خه‌ڵوز.. ناكرێت به باوك ته‌رجومه كرێت و بوترێت: باوكی خه‌ڵوزه‌كه، یان عه‌ره‌ب به ده‌فته‌ری شه‌ست لاپه‌ڕه‌یی ده‌ڵێت: ابوستین ورقه، ناشێت بوترێت: باوكی شه‌ست لاپه‌ڕه‌یی.. ئه‌مه په‌یوه‌ندییان به‌و لێكدانه‌وه نامۆیه‌وه نییه كه هه‌ندێك كوردی عه‌ره‌بی نه‌زان ووتوویانه: كافرو موسوڵمان هه‌ر برای یه‌كن! ئه‌م ئایه‌ته‌شیان كردۆته به‌ڵگه!