( وَلِلَّهِ يَسْجُدُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مِنْ دَابَّةٍ وَالْمَلَائِكَةُ وَهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ * يَخَافُونَ رَبَّهُمْ مِنْ فَوْقِهِمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ) النحل٤٩-٥٠
(وَمِنْ آيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَا بَثَّ فِيهِمَا مِن دَابَّةٍ وَهُوَ عَلَى جَمْعِهِمْ إِذَا يَشَاء قَدِيرٌ) شوری/٢٩
(قَالَ رَبِّي يَعْلَمُ الْقَوْلَ فِي السَّمَاء وَالأَرْضِ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ * بَلْ قَالُواْ أَضْغَاثُ أَحْلامٍ بَلِ افْتَرَاهُ بَلْ هُوَ شَاعِرٌ فَلْيَأْتِنَا بِآيَةٍ كَمَا أُرْسِلَ الأَوَّلُونَ ) الأنبياء/٤-٥
له‌سوره‌تی نه‌حل دا: ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا هه‌یه له‌گیاندار و فریشته‌كان كڕنووش بۆ خوا ده‌به‌ن، ئه‌وان خۆ له خوا به گه‌وره‌تر نازانن، له خوای بانی سه‌ر ده‌ترسن هه‌رچی فه‌رمانێكیان پێ بكرێ جێبه‌جێی ده‌كه‌ن .
له سوره‌تی شورادا: دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی له نیشانه‌كانی خوایه و ئه‌وه‌شی به‌ناویاندا ڕێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر ویستی له‌سه‌ری بێت ده‌توانێ كۆیانبكاته‌وه .
له سوره‌تی ئه‌نبیاشدا: وتی خاوه‌نی من ئه‌وه‌ی قسه‌بێت له ئاسمان و زه‌وی ده‌یزانێت، ئه‌و خوایه زۆر ده‌بیسێ و زۆر ده‌زانێ، ئه‌وان ده‌یانوت خه‌وی هه‌ڵه و په‌ڵه‌یه، نه‌خێر هه‌ڵبه‌ستی خۆیه‌تی، نه‌خێر موحه‌مه‌د خۆی شاعیره، ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كات با نیشانه‌یه‌كمان بداتێ .
خوێنه‌ری به‌ڕێز :
له‌و ئایه‌تاته‌ی سه‌ره‌وه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه به‌دی ئه‌كه‌ین :
١- ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروستكراوی خوان و له هه‌ردووكیاندا زینده‌وه‌ری داناوه .
٢- زینده‌وه‌ری زه‌وی له به‌رچاومانه و ده‌یناسین، به‌ڵام زینده‌وه‌رانی ئاسمان ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌یزانین ئه‌وه‌یه كه فریشته‌كانی خوا له‌وێن و پێش هاتنی پێغه‌مبه‌ری خۆمان په‌رییه‌كانیش هاتوچۆی ئاسمانیان ئه‌كرد، به‌ڵام ئاسمانه‌كان شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌وان نییه .
٣- كاتێك هه‌ندێ له زانایانی ته‌فسیر ده‌ڵێن (دابة)ی ئاسمانه‌كان فریشته‌كانه ئه‌وه ڕاسته به‌ڵام هه‌مووی نییه چونكه له ئایه‌تی یه‌كه‌میاندا (دابة)ی به جیا‌و (ملائكة)یشی به جیا باسكردووه كه‌واته ئه‌وانیش دروستكراوی جیاوازن له فریشته‌كان .
٤- هه‌روه‌ك چۆن ئه‌هلی زه‌وی به زمانه‌كان له‌یه‌ك حاڵی ده‌بن و خاوه‌نی گوفتارن هه‌رئاواش ئه‌هلی ئاسمان زمانی تایبه‌تیان هه‌یه و خوا هه‌موویان ده‌زانێ .
٥- ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌هلی ئاسمانه‌كان و ئه‌هلی زه‌وی پێكه‌وه كۆببنه‌وه .
ئه‌مانه هه‌مووی هه‌واڵی نادیاره و خوا داوییه‌تی، پێشبینیه و هه‌موویشی هه‌قه به‌ڵام ڕێگه بۆ گه‌یشتن به‌مانه چییه؟ !
خۆ زانایان زۆر گه‌ڕاون له‌م كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌ی خۆماندا شوێنێكی تری وه‌ك زه‌وی نییه گونجاو بێت بۆ ژیانی زینه‌وه‌ر!! به‌ڵام خوا وه‌ڵامی ئه‌وانیشی داوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك په‌ندی لێوه‌رگرن .
(يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالإِنسِ إِنِ اسْتَطَعْتُمْ أَن تَنفُذُوا مِنْ أَقْطَارِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ فَانفُذُوا لا تَنفُذُونَ إِلاَّ بِسُلْطَانٍ* فَبِأَيِّ آلاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ * يُرْسَلُ عَلَيْكُمَا شُوَاظٌ مِّن نَّارٍ وَنُحَاسٌ فَلا تَنتَصِرَانِ ) الرحمن/٣٣-٣٤-٣٥
واته: ئه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی په‌ری و مرۆڤ ئه‌گه‌ر توانیتان له گشت ئاسۆی ئاسمانه‌كان و زه‌وی ده‌ربازببن ئه‌وا بچن، ناشتوانن لێیان ده‌رچن به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌بێ، ده‌سا ئێوه به‌كام نیشانه‌ی خوا حاشاده‌كه‌ن، گڕی به‌دووكه‌ڵ و بێ دووكه‌ڵ ئه‌درێ به‌گژتاندا ئه‌وكات كه‌س به‌هاناتان نایه‌ت .
كه‌واته؛ ئاشنابوون به زینه‌وه‌رانی ئاسمانه‌كان هه‌روا ئاسان نییه به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی ده‌وێت (سلطان) ئه‌و سوڵتانه‌ش دیاره یه‌كه‌م ئاله‌تی ده‌رچون له زه‌وی و پاشان به‌هه‌ند وه‌رگرتن و حسابكردن بۆ ئه‌و هێرشه ئاگراویه كه ئه‌كرێته سه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ئه‌و گه‌شته بكه‌ن .
ئایه‌ته‌كانی خوا هه‌مووی هه‌قه، ئه‌گه‌ر موسڵمانان بیانه‌وێ به‌هه‌ق شوێنكه‌وته‌ی قورئان بن ده‌بێت له هه‌وڵی پڕاكتیزه‌كردنیان بن تا به‌خه‌ڵكی بسه‌لمێ خوا ڕاستی فه‌رمووه و محه‌مه‌دیش گه‌یه‌نه‌ری په‌یامی خوایه .
به‌ڵام به‌داخه‌وه موسڵمان قورئان خوێندنه‌كه‌ی ته‌نها بۆ وه‌رگرتنی پاداشتی قیامه‌ته و ئه‌وه‌ی لا ونبوه كه قورئان به‌رنامه‌ی ژیانی دونیایه و بۆ ده‌سه‌مۆكردنی هه‌موو بونه‌وه‌ره له ده‌ستی ئه‌و دروستكراوه‌ی كه بۆ خه‌لیفه هه‌ڵبژێرراوه، كاتێك مرۆڤ قورئان ده‌خوێنێ و ته‌ده‌بری ده‌كات و ده‌یخاته بواری كارپێكردن، ئه‌وكات هه‌موو پاداشتێكی گه‌وره‌ی دونیا و قیامه‌تی ده‌ست ده‌كه‌وێ .
له‌و زانیارییه‌ی سه‌ره‌وه ده‌رباره‌ی زینده‌وه‌ری ئاسمانه‌كان و گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ی خۆره كه خوا له قورئاندا هه‌واڵی پێداوین (زانایانی ئه‌مریكا و روسیا و ئه‌لمانیا و یابان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه له قوڵایی ئاسمانه‌كاندا گوێ یان له قسه‌ی ژیرانه ئه‌بێت، ئه‌وان ئه‌ڵێن پێویسته گوێ یان لێ بگرین، یه‌كێك له‌و زانایانه وتویه‌تی: ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ له ته‌رجه‌مه‌ی ئه‌و قسانه بگه‌ن ئه‌بێت كه‌شتیه‌ك ئاماده بكه‌ن كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت له‌م كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌ی خۆمان ده‌ربچێت، ئه‌وكاته زیاتر ئه‌و بیستن و حاڵیبونه ئاسان ئه‌بێت).
ئێمه‌ش ده‌ڵێین: زانایان ڕاستیانكردووه، به‌ڵێ ئه‌وه (قول فی السما‌ء) و بۆ گه‌یشتن به‌وه پێویسته و ده‌بیت ئاگاداری (شُوَاظٌ مِّن نَّارٍ وَنُحَاسٌ)یشبن، ئه‌وسا ئاشنابوون و كۆبونه‌وه‌ش ڕووده‌دات (عَلَىٰ جَمْعِهِمْ إِذَا يَشَاءُ قَدِيرٌ).
ئایا محه‌مه‌دێكی نه‌خوێنده‌وار ده‌توانێ ئه‌و هه‌موو زانیارییه بدات كه زانایانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كیش نه‌گه‌شتبنه یه‌كده‌رسه‌دی ئه‌و زانیاریانه؟! یان ده‌بێت بڵێین خوا تاقانه‌یه خاڵقی بونه‌وه‌ره، موحه‌مه‌دیش له نێردراوه‌كانی خوایه بۆلای به‌نده‌كانی خوا .
نوسینی : شێخ صديق عبدالعزيز