ره‌چه‌ڵه‌کی پێغه‌مبه‌ر سێ به‌شی هه‌یه :
به‌شێکیان هه‌موو سیره‌تناس و ڕه‌چه‌ڵه‌ک زانه‌کان یه‌کده‌نگن له سه‌ری ، ئه‌وه‌ش ئه‌و به‌شه‌یانه که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر عدنان ، به‌شێکیشیان جێگه‌ی ڕاجیایی یه ، هه‌ندێکیان له سه‌ری وه‌ستاون و هه‌ندێکی تریشیان قسه‌یان له‌سه‌ر کردووه ، ئه‌مه‌شیان سه‌باره‌ت به‌به‌شی سه‌ره‌وه‌یه تا ئیبراهیم ، به‌شێکیان گومانمان نی یه که شتی هه‌ڵه‌ی تێدا نی یه ، ئه‌وه‌ش هه‌واڵی پێش ئیبراهیم هه‌تا ده‌گاته ئاده‌م سه‌لامی خوایان لێبێت ، پێشتر چه‌ند ئاماژه‌یه‌کمان له‌و باره‌یه‌وه کرد ، ئه‌مه‌ش درێژه‌که‌یه‌تی :
به‌شی یه‌که‌م : موحه‌مه‌د صلی الله علیه وسلم کوڕی (عبدالله کوڕی عبدالمطلب )ه که ناوی (شيبه ) يه ، کوڕی هاشم که ناوی (عمرو) ی کوڕی (عبدمناف ) ه که ناوی ( مغيره) يه کوڕی (قصی ) که ناوی (زید)ه کوڕی (کلاب )ی کوری (مره) ی کوڕی (کعب) ی کوڕی (لؤی) کوڕی (غالب) ی کوڕی (فه‌ر) ئه‌م پیاوه ناوی (قريش)ه ، خێڵی قوره‌یش ناوه‌که‌ی له‌وه‌وه هاتووه ، کوڕی (مالیکی) کوڕی (النضر) که ناوی (قيس )ی کوڕی (مضر) کوڕی( نزار) کوڕی( معد) کوڕی (عدنان)ه [1]
به‌شی دووه‌م : سه‌ره‌وه‌ی (عدنان) ه کوڕی (أد )کوڕی (همیسع) کوڕی (سلامان) کوڕی (عوص) کوڕی (بوز) کوڕی (قموال) کوڕی (أبی) کوڕی (عوام) کوڕی (ناشد) کوڕی (حزا) کوڕی (بلداس) کوڕی (یلداف) کوڕی (طابخ) کوڕی (جاحم) کوڕی (ناحش) کوڕی (ماخی) کوڕی (عيض )کوڕی (عبقر) کوڕی (عبيد) کوڕی (الدعا) کوڕی (حمدان) کوڕی( سنبر) کوڕی (یثربی) کوڕی (یحزن) کوڕی (یلحن) کوڕی (أرعوی) کوڕی (عيض) کوڕی (يشان) کوڕی (عيصر) کوڕی (أفناد) کوڕی (ئیهام) کوڕی (مقصر) کوڕی (ناحث) کوڕی( زاری) کوڕی (سمی) کوڕی (مزی) کوڕی (عوضة) کوڕی (عرام) کوڕی (قيدار) کوڕی (إسماعيل) ی کوڕی ( ئیبراهیم ) علیه السلام . [2]
به‌شی سێيه‌م : سه‌روی ئیبراهیم علیه السلام ، که کوڕی (تارح) که ناوی (آزر) ه کوڕی (ناحور) کوڕی (ساروع) ، یان ساروغ ، کوڕی (فالخ) کوڕی (عابر) کوڕی (شالخ) کوڕی (ارفخشد ) کوڕی (سام) کوڕی (نوح) علیه السلام کوڕی (لامک) کوڕی (متولشخ) کوڕی (أخنوخ) – که ده‌ڵێن ئیدریس پێغه‌مبه‌ره علیه السلام کوڕی (یرد) کوڕی (مهلائیل ) کوڕی (قینان) کوڕی (ئانوشه) کوڕی (شيث) ه کوڕی (ئاده‌م)ه علیه السلام .
[1] إبن هشام 1 / 2،1 (تلقيح فهوم أهل الأثر ) 6،5 .رحمة للعالمين 2/ 13 ،12، 11ج1 ،52
[2] شێخی عه‌لامه ( أحمد سليمان المنصور فوری ) ئه‌م به‌شه‌ی به گێڕانه‌وه‌ی کلبی نوسیووه ، له‌گه‌ڵ إبن سعد به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد ، رحمة للعالمين 2 / 14 ، 17 ، 16 ، 15، له سه‌رچاوه‌کانیشیدا جیاوازیان زۆره .