نوسینی: عەبدولعەزیز مەرزوق تورەیفی وەرگێڕانی: ئومێد عومەر عەلی پێداچوونەوەی: پشتیوان سابیر عەزیز
پێداچوونەوەی دووەم و هەڵەچنیی: زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی(زادی) ژمارەی لاپەڕە:٨۰ لاپەڕە
بڵاوکردنەوەی: ماڵپەڕی زادی ڕێمان zadyreman
دوای ئەوەی کتێبی: "چەند بەشێك لە بیروباوەڕ (پەیامی شامی)" وەرگێڕانی بۆ کرا و بڵاوکرایەوە، لە نووسینی زانای پایەبەرز (شیخ عبدالعزیز الطریفي)، کە هەرچەندە کتێبێکی بچووکە، بەڵام نرخ و گەورەیی و بەپێزی کتێبەکە زۆر لە قەبارەی خۆی گەورەترە، بۆیە زۆر بەخێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوویەوە.
کە تەماشای کتێبەکەشمان کرد لەچەند ڕوویەكەوە کەموکورتی زۆری تێدابوو، بۆیە ئێمەش بڕیارماندا پێداچوونەوە بە کتێبەکەدا بکەین، لەڕووی: (هەڵەچنی، خاڵبەندی، ڕێنووس)، وە گۆڕینی (فۆنت و قەبارە و ڕەنگ)ـی ئایەتەکان و دووبارە دیزاینکردنەوەی کتێبەکە، پاشان بەم شێوەیەی ئێستای لێهات و کەوتەوە بەردەستی خوێنەران، بەو هیوایەی بناغەیەکی باشبێت لە داڕشتنی باوەڕمان، تا دواتر لە کتێبەکانی تردا کە بە قوڵی لە باسەکانی دواون زیاتر قاڵ بینەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی)