یه‌كه‌مین مه‌به‌ست لە هاتنەخواره‌وه‌ی ئەم سوورەتە به هه‌نددانانی نوێژی جومعه‌یه، كه ده‌بێت موسوڵمانان هۆشیان لێی بێت و له ساته‌وه‌ختی نوێژه‌كه‌دا ده‌ست له كاروباریان هه‌ڵگرن و خێرا خۆ بگه‌ێننه نوێژه‌كه‌ی.
- ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له ناو عه‌ره‌به نه‌خۆینده‌واره‌كانه‌وه ته‌شریفیهێناوه، خوای گه‌وره هه‌ڵیبژاردووه تا په‌یامی خۆی به هه‌موو جیهاندا پێ ڕابگه‌ێنێت. ئه‌مه‌ش ره‌تكردنه‌وه‌ی قسه‌و هیوای جوله‌كه‌كانه كه ده‌یانووت كۆتا پێغه‌مبه‌ری خوا له ئێمه ده‌بێت.
- ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه له مه‌زنێتی په‌یامی خوایی و فه‌زڵی خوای گه‌وره‌یه لەسەر مرۆڤایه‌تی، كه ئه‌م دینه‌ی بۆ ناردوون، تا ببێته به‌رنامه‌ی ژیانی تاكوكۆیان و پێی به‌خته‌وه‌ر ببن.
- به پیرۆزدانانی رۆژی هه‌ینی: ئه‌مه‌ش سه‌ربه‌خۆیی ئوممه‌ته موسوڵمانه‌كه‌ی گه‌یاند، كه پێشتر له ناوچه‌كه‌دا به كاریگه‌ریی دین و دیدی جووله‌كه‌كان رۆژی شه‌ممان پیرۆز بوو، کرابووە رۆژی حه‌وانه‌وه‌و كۆبوونه‌وەی خەڵکی.
- ره‌تكردنه‌وه‌ی لاف و گه‌زافی جوله‌كه‌كان: لەوەی گوایه هه‌ر ئه‌وان ئه‌ولیای خوان و هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش لای خوای گه‌وره قبووڵ ده‌بن کە له‌سه‌ر دین و دیدی ئه‌وانن. به‌مه‌ش ئه‌و شانازیی و لووتبه‌رزییه‌یان شكا، كه خۆیان به‌سه‌ر عه‌ره‌به‌كاندا باده‌داو ده‌یانووت ئێمه قه‌ومی تایبه‌تی خواین، چونكه دینی به تایبه‌ت بۆ ئێمه ناردووه.
- سه‌رزه‌نشت كردنی ئه‌و موسوڵمانانه‌یه كه له تاو سامان و ماڵی دنیا هۆشیان له نوێژی جومعه ده‌بڕێت. چونكه هۆی هاتنه‌خواره‌وه‌ی سوره‌ته‌كه‌ش روداوێكی وابوو، كه خه‌ڵكه‌كه له مزگه‌وت بوون، له پشت پێغه‌مبه‌ری خواوه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نوێژیانده‌كرد، كه له سه‌دای گه‌یشتنی كاروانه بازرگانیه‌كه‌ی شامیان پێگه‌یشت _کە تەثل و دەفی بۆ لێدەدرا_ نوێژه‌كه‌یان وه‌لكردو به‌ره‌و كاروانه‌كه رایانكرد. خوای گه‌وره‌ش گله‌یی توندی لێ‌كردن، كه چۆن ده‌بێت سامانی دنیایان پێ گرنگتر بێت وه‌ك له نوێژ‌و زیكری خوای گه‌وره.