ئه‌ركی پێغه‌مبه‌ران ( سه‌لامی خوایان لێ بێت )
پێغه‌مبه‌رانی به‌ڕێز سه‌لامی خوایان لێ بێت په‌یامهێنه‌رن، مژده‌ده‌رو هۆشده‌ری خوایین ئه‌مه كاریانه، ئه‌مه ئه‌ركی سه‌ره‌كیانه، ئه‌وان ئه‌م بانگه‌وازه ده‌گه‌ێنن، ئه‌مما خه‌ڵكی كێ وه‌ده‌نگیانه‌وه دێت ویا نایات، ئه‌وه هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌ستانه‌ی خۆیانه، ئه‌مان ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یان له‌سه‌ره كه دینه‌كه روون كه‌نه‌وه‌و ئه‌و خه‌ڵكه‌ش له‌وه ئاگادار كه‌نه‌وه كه هه‌ر هه‌ڵوێستێك له‌و بانگه‌وازه خواییه بینوێنن، پاداشت یان سزای دوایی ده‌كه‌وێته سه‌ر ..
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : ( وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ فَمَنْ آمَنَ وَ أصْلَحَ فَلَا خَوفٌ عَلَيهِمْ وَلا هُمْ يَحْزَنُونَ، والَّذينَ كَذَّبُوا بِآياتِنَا يَمَسَّهُمْ الْعَذَابُ بِمَا كانُوا يَفْسُقُونَ )6 الا‌نعام / 48ـ49 واته : ئێمه هه‌ر پێغه‌مبه‌رو نێرراوێك بنێرین هه‌ر مژده‌ده‌رو هۆشده‌ریان ده‌نـێرین، هه‌ركه‌س باوه‌ڕی هێناو كه‌وته چاكه‌خوازیی ئیدی ئه‌وه نه‌ترسی ده‌مێنێت نه خه‌م و په‌ژاره . ئه‌و كه‌سانه‌ش كه نیشانه‌و په‌یامی ئێمه‌یان به درۆخستۆته‌وه سه‌ره‌نجامی ئه‌و لاڕێبوونه‌یان سزایان به‌رده‌كه‌وێت !!
ئه‌م دینه مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و ئاستێكی كامڵ بوونی ژیریێـتی به‌رز ده‌كاته‌وه، وای ئاماده ده‌كات كه ئه‌م ئامێره به‌ڕێزو به‌نرخه‌ی خوا پـێی داوه له رێی ناسینی حه‌قدا بخاته كار به‌وه‌ی سه‌رنجی ژیرانه بداته ئه‌و به‌ڵگه‌و نیشانانه‌ی كه خوای كردگار له خودی مرۆڤ و ژیان وگه‌رووندا نیشانی ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی له بونه‌وه‌ر بكۆڵێته‌وه‌و په‌ی به نهێنیه‌كانی ببات كه قورئان بۆ رێنیشاندانی ئه‌م مرۆڤه به‌و ئاڕاسته‌دا هاتووه ..
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی ده‌خواست كه مرۆڤایه‌تی له قۆناغی نیشاندانی موعجیزه‌ی ماددی به‌رچاویانه‌وه كه پێچه‌وانه‌ی رێساكانی بوون وگه‌ردوون بوون بگوێزرێنه‌وه بۆ قۆناغی تر، له قۆناغی رابوردوودا ده‌بوو به زۆر ملیان پێ كه‌چ كرێت، ده‌بوو به موعجیزه‌ی نایاسایی قه‌ناعه‌تیان پێ بكرێت كه پێغه‌مبه‌ران نـێرراوی خوای تاك وپاكن ! تا ئه‌وه‌نده نكووڵی نه‌كه‌ن وگوێڕایه‌ڵی بۆ په‌یامی خوایی ده‌ربـبڕن، به‌ڵام له قۆناغی هاتنه خواره‌وه‌ی قورئاندا ده‌بوو ژیرێتیان بخرێته كار، ده‌بوو به دواندنی ئه‌قڵیان بگه‌ێنرێنه په‌ی بردن به حه‌قیقه‌تی گه‌ردوون و دروست كراوانی، به حه‌قیقه‌تی وه‌حی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی وپه‌یامی خوایی.. ئه‌میشیان هه‌ر موعجیزه بوو، به‌ڵام موعجیزه‌یه‌كی به‌رده‌وامی هه‌میشه‌یی، له هه‌مان كاتیش‌دا به‌رنامه‌ی دیدو تێڕوانینێكه كه هه‌موو ژیانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی له هه‌موو كات و شوێنێكدا له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت !
بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌م قۆناغه نوێیه‌یدا په‌ی به‌و حه‌قیقه‌تانه ببات، ده‌بوو خوای گه‌وره كتێبێكی تریان بۆ بنێرێته خوارێ كه له هه‌موو لایه‌نێكیه‌وه موعجیزه بێت تا نه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌موو كات وشوێنێك ده‌سه‌وسان له‌به‌رده‌ستیدا راوه‌ستن، به به‌ڵگه‌ی ژیرێتیه‌ك بیاندوێنێت كه خۆیان پـێی رازین، تا ئازادانه بیانگه‌ێنێته قه‌ناعه‌تی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م په‌یامه موعجیزه‌یه نه‌ك هه‌ر له لایه‌نی داڕشتنیه‌وه، به‌ڵكو له رووی به‌رنامه‌رێژییه‌وه، له رووی ئاڕاسته كردن وپه‌روه‌رده‌كردنیه‌وه، له رووی پێكه‌وه‌نانی كیانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی وبزاڤێكی گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵگه‌وه كه وه‌كو كۆئه‌ندامانی یه‌ك جه‌سته زون، كۆمه‌ڵگه وده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی وا پێك بێنێن كه هاوشێوه‌ی نه‌بێت !
ئه‌م كۆمه‌ڵكاری وئامانج و رێبازه، په‌روه‌رده كردنێكی ره‌سه‌ن وپشوودرێژی ده‌خواست، ئاڕاسته‌ی به‌رده‌وامی شه‌ووڕۆژانه‌ی ده‌خواست، ده‌بوو ئه‌م گۆڕانكاریه‌ی له واقیعه‌كه‌دا دروست ببێت، چونكه پێشتر له دیدو تێڕوانیندا دروست بووبوو .. ده‌بوو ئه‌م مرۆڤایه‌تیه زۆر هێدیانه به‌ره‌و ئه‌و ئاسۆیه هه‌ڵكشێت .. سه‌ره‌تای ئه‌وه‌ش راست خوێندنه‌وه‌ی مرۆڤ وژیان وگه‌ردوونه، په‌ی بردنه به به‌رفراوانی ئه‌م سێ جیهانه (مرۆڤ و ژیان وگه‌ردوون) .. جا بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی تووشی گومڕایی فیكریی وده‌رده‌سه‌ری ده‌روونی وخه‌سته‌یی جه‌سته نه‌بێت ده‌بوو ئاڕاسته‌ی خوایی بێته خوارێ، تا یه‌ك یه‌ك ماهیه‌تی ئه‌و سێ روكنه له سیفاتی خۆیانه‌وه به مرۆڤایه‌تی بناسێنێت، نه‌ك له دیدێ پێشتری خۆیانه‌وه، نه‌ك له روانگه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی ماندووكه‌ری ئیغریقیه‌وه، یان له دیدێكی مه‌سیحیه‌وانانه‌وه كه دۆزینه‌وه‌ی وه‌سف و پێناسه‌ی شت ده‌ڵێی مه‌ته‌ڵه ! یان له رێی دیدو تێڕوانینی هه‌سته‌وه‌رێكی ماددی هیندۆسی یان میسری یان بودایی یان مه‌جووسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه .. به‌ده‌ر له‌وشێوه ساده‌و ساویلكه‌ش كه به‌سه‌ر دیدو تێڕوانینی عه‌ره‌به‌كاندا زاڵ بووبوو !!
لایه‌ك له‌و په‌یام و ئاڕاسته‌یه بریتی بوو له زانیـنی ئه‌ركی پێغه‌مبه‌ران و حه‌قیقه‌تی ئه‌و رۆڵه‌ی كه ده‌بێت له بزاڤێكی كۆمه‌ڵكارییدا بۆ گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵگه‌كه یبینن، به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئه‌و دوو ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه روونی ده‌كه‌نه‌وه ..
پێغه‌مبه‌ران مرۆڤن وه‌كو هه‌ر مرۆڤێكی تری ئه‌و خه‌ڵكه، به‌ڵام خوای گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی ناردووه تا مژده‌و هۆشداری (تبشیر و انذار) بداته خه‌ڵكی، لـێره‌دا كۆتایی به ئه‌ركی پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزه‌كه دێت، ئینجا رۆڵی قه‌ده‌ری خوایی دێت له هیدایه‌ت دانی خه‌ڵكه‌كه، كه كێ وبۆچی وه‌ده‌نگ بانگه‌وازی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه هات یان نایات پاداشتی خواییش بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه وه‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌وه هاتوون و پێوه‌ی پابه‌ند بوون، ئه‌وی باوه‌ڕی هێناوه‌و خوای ناسیووه‌و په‌رستوێتی وبه شه‌ریعه‌ته‌كه‌یه‌وه پابه‌ند بووه، هیچ خه‌مێكی نیه‌و چاره‌نوسی مسۆگه‌ره، له‌وه ناترسێت كه له داهاتوودا دێت ! خه‌فه‌ت بۆ رابوردووی ناخوات وخه‌می داهاتووشی نیه ! ئه‌و كرداره به‌دانه‌ی كردوونی، رابوردن، ئه‌وه مادام تۆبه‌ی لێ كردوون و وازی لێ هێناون، خوای گه‌وره به به‌زه‌یی خۆی بۆی سڕیوه‌ته‌وه، ئه‌و كردارانه‌ش كه چاكه‌ن، ئه‌وه خوای گه‌وره به لوتفی خۆی پاداشتی ده‌داته‌وه .. ئه‌وی باوه‌ڕی نه‌هێناوه‌و پێغه‌مبه‌ركه‌ی به‌درۆ خستۆته‌وه، ئه‌وه حه‌تمه‌ن به هۆی كافربوونه‌كه‌یه‌وه وه‌به‌ر سزای سه‌خت و به‌ژان ده‌كه‌وێت ! نا‌بینیت خوای گه‌وره ده‌فه‌روێ : (بِمَا كانُوا یفْسُقُون) له‌به‌ر ئه‌و خراپانه‌ی كه ئه‌نجامیان ده‌دا.. ئه‌مه شێوه‌ی قورئانه كه سه‌رپێچیه‌كان به زاراوه‌ی شیرك و كوفر‌و زوڵم و فسق ناو ده‌بات ..
دیدو تـێڕوانین وپێناسه‌و وه‌سفێكی ئاسان وساده‌یه، راست وڕاسته‌و پێچاوپێچی تێدا نیه، هیچ لوغزێكی له‌خۆ نه‌گرتووه.. ناساندنی پێغه‌مبه‌ران و ئاشكرا كردنی كار‌و ئه‌ركیانه به راشكاوی دیاری كردنی پله‌و رۆڵیانه له ماهییه‌ت وبه‌رپرسێتی ئه‌م دینه‌دا.
له‌م دیدو تێڕوانینه‌دا ته‌نها خوای گه‌وره مافی خوایه‌تی هه‌یه، هه‌موو كار‌و روداوێك بۆ وویستی ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئازادی مرۆڤه‌كان له وه‌رگرتن و وه‌رنه‌گرتنی دینه‌كه‌دا واڵایه و خه‌ڵكی سه‌ربه‌ستن به‌م ئاڕاسته‌دا ده‌ڕۆن یان نا، ته‌نها ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره به‌م په‌یامه‌ی خۆی وله‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ره هه‌ڵـبژارده به‌ڕێزه‌كانی سه‌لامی خوایان لێ بێت پاشه‌ڕژی موسوڵمان وكافری خستۆته به‌رچاوان .
ئه‌م دیدو تێڕوانینه هه‌رچی دیدو تێڕوانێـنی وێڵ و هه‌ڵه‌و په‌ڵه هه‌یه خستوێتیه كه‌نار، هه‌رچی باوه‌ڕی لار‌و وێرو ئه‌فسانه‌ی پووچه‌ڵ هه‌یه كه‌شفی كردووه‌و ئه‌و درۆ‌و ده‌له‌سانه‌ی فه‌زح كردووه كه له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی جاهیلییدا ده‌رباره‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ران ووه‌حی هه‌بوو، ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی جاهیلییه‌تی یه‌كه‌مجاری عه‌ره‌به‌كاندا هه‌بوو یان ئه‌وه‌ی له هه‌موو جاهیلییه‌تێكی پێش و پاش ئه‌وان هه‌بووه‌و هه‌یه ..
ئیسلام به‌م قورئانه كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ئاوا به‌ره‌و قۆناغی په‌ی بردنی ژیرێـتی هێنا، بێ ئه‌وه‌ی بیخاته كه‌نده‌ڵان وبیشه‌ڵانی لاهووتی وتێكچڕژانی شه‌ڕه‌قسه‌ی فه‌لسه‌فه‌وه، ئه‌وی ته‌مه‌ن وووزه‌ی هه‌زاران بیرمه‌ندی له نه‌وه جیاوازه‌كانی مرۆڤایه‌تیدا به هه‌ده‌ردا
ده‌روونی هه‌موو مرۆڤێك (هی پێغه‌مبه‌رانیش) حه‌ز ده‌كات زوو ئه‌م بانگه‌وازه سه‌رخات، حه‌ز ده‌كات موعجیزه‌یه‌ك له‌سه‌ر راستی ئه‌م دینه نیشان ئه‌و خه‌ڵكه بدرێت تا زووتر واز له‌و كه‌للـه‌ڕه‌قی وهه‌ڵوێسته نه‌فامیه‌ی خۆیان بهێنن وزوو وه‌ده‌نگی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بێن و باوه‌ڕی پێ بهێنن، به‌ڵام ئه‌وه شتێك نیه له‌ده‌ست كه‌سدا بێت، ئه‌وه ماف و ده‌سه‌ڵاتی خوای كردگاره‌و به‌س: (وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أنْ يَأتِيَ بِآيَةٍ إلا بِإذْنِ اللهِ) هیچ پێغه‌مبه‌رێك بۆی نیه نیشانه‌یه‌ك (موعجیزه) بهێنێت مه‌گه‌ر به مۆڵه‌ت و رێپێدانی خوای گه‌وره .. خوای په‌روه‌ردگار كه ئه‌و نیشانه موعجیزه‌یان زوو زوو ناخاته به‌رده‌ست ده‌یه‌وێت پێغه‌مبه‌ر ئازیزه‌كانی فێره سه‌بر كات به ئارام و پشوو درێژیان په‌روه‌رده كات، ده‌یه‌وێت ئه‌وان خۆیان له‌سه‌ر كاری دوورمه‌دا رابهێنن، بۆیه پێشیان ده‌فه‌رموێت : ئێوه هه‌قی ئه‌نجامی كارتان نه‌بێت، ئێوه كاری سه‌ره‌كی خۆتان كه روون كردنه‌وه‌ی دینه‌كه‌ی ئه‌نجامده‌ن، ئه‌مما موعجیزه‌و كاتی نیشاندانی لێگه‌ڕێن بۆ خوای كارزان و كارجوان، ئه‌و ده‌زانێت نیشاندانی موعجیزه كه‌ی و به‌رامبه‌ر به كێ زه‌روریه بێت نیشان بدرێت ..
دیسان خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت كه خه‌ڵكه‌كه‌ش ماهییه‌تی خوایه‌تی و سروشتی بانگه‌وازی خوایی بزانن، له‌وه دڵنیابن كه پێغه‌مبه‌ران و نێرراوانی خوای گه‌وره هه‌ر مرۆڤی وه‌كو ئه‌مانن و خوای كارجوان له ناو خۆیاندا هه‌ڵیـبژاردوون و ئه‌و كار‌و ئه‌ركه‌ی پێ سپاردوون، ئه‌وان فه‌رمانبه‌ری خوایین و بۆیان نیه‌و ناتوانن و هه‌وڵیش ناده‌ن ئه‌و سنوره ببه‌زێنن كه خوای گه‌وره بۆی دیاری كردوون ..
نوسینی: سه‌یید قوتب