سیاسەتی فێرخوازی و ڕاگەیاندنی هەر ئوممەتێك هاوكارانە تێدەكۆشن تا كەسایەتی ئەو ئوممەتە نیشاندەن و هەستی گشتی خەڵكی پەروەردەبكەن، بە پەروەردەكردن و ئاڕاستەكردنیان بەوشێوەیەی كە هەست بە هەبوونی زاتی سەربەخۆیی خۆیان بكەن، تا ئێرە هەردووكیان هاوئەركن، بەڵام ڕاگەیاندن بەرپرسێتی تری دەكەوێتە سەر كە دوواندنی دوژمنانی ئوممەتە لەسەر زمانی ئوممەت خۆی: بە بەرگری لێكردن و سەلماندنی ڕاستی و ڕەوایی بزاوت و هەڵوێست و بڕیاری و بڵاوكردنەوەی بیروباوەڕی و ورە ڕوخاندنی دوژمنانی... لەبەر ئەوەی ئەم دوو دەزگا و ئەركانەیان پێكەوە پەیوەستن كردماننە یەك بابەت، تا پێكەوە باسیان بكەین. هەردوو سیاسەتی فێرخوازی و ڕاگەیاندن لە ئیسلامدا چەند لایەنێك ئاڕاستە دەكەن و تەوەرەی باسیان ڕوكنێكی هەیە، هەریەكەشیان مەبەست و ئامانجی تایبەتی خۆشیان هەیە، جگە لەوەی لە بنەما و ڕێسا گشتییەكاندا یەكن، بۆیە ئەركی ئوممەتیشە كە هاوكاری ئەم دوو دەزگایە بكات تا سەركەوتوانە مەبەستیان بهێننەدی.
سەرچاوە: سیستەمی سیاسی لە ئیسلامدا نوسینی: سەعید حەووا وەرگێڕانی: مامۆستا کرێکار