له ووردبوونه‌وه‌و سه‌رنجدانی مێژووی ململانێ و دهبهڕێكڕاچوونی کۆمەڵاندا، زوو دوژمنایه‌تی سه‌ختی ڕۆژئاوا به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رامبه‌ر به ئیسلام بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌بینیت له هه‌موو ئه‌و ئوممه‌ت و میلله‌ت و گه‌لانه‌ی ئیسلام چۆته ناویانه‌وه، وه‌ك ووڵاتی فارس و هیندستان و ئه‌فریقیاو ئه‌نادۆڵ و ئه‌وانه، ڕۆژئاوا له هه‌موویان ڕق ئه‌ستوورتر بووه به‌رامبه‌ر به ئیسلام، بۆیه ئه‌هلی ئیسلام و دادپه‌روه‌رانی میلله‌تانی تر هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژئاوای كۆن و نوێ زۆر به كهلـلـه ڕه‌قی به‌رامبه‌ر ئیسلام ده‌وه‌ستێته‌وه، زۆر به‌قینه‌وه موسڵمانان ده‌چه‌وسێنێته‌وه، ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێت كه ده‌بینن ئه‌م ئیسلامه هه‌ر چه‌ندی ده‌یبه‌زێنن گیانی به‌ربه‌ره‌كانێی كز نابێت، هه‌رچه‌ندی ده‌یشكێنن نابه‌زێت، هه‌ر چه‌ند لاواز ده‌بێت، نه ده‌چه‌مێته‌وه نه ده‌كه‌وێته كه‌نار واز ده‌هێنێت، كۆڵیش ببێت كۆڵ نادات.! ده‌بینن ئه‌م ئیسلامه له جیهادیدا سه‌رسه‌خت و دڕه، له ئاشتیدا ده‌ڵێی ئاوه، كه ده‌كه‌وێته ژێر تاوێره به‌رد ده‌بێته‌وه به كانی، كه له سه‌ره‌وه دێته‌خوار به دڵۆپه دڵۆپی به‌رده‌وامی تاوێره به‌رد ده‌كاته ماقۆڕی خۆی.! له هه‌ردوو باریشیدا ئه‌وه‌نده پشوو درێژه ماندوو نابێت، ده‌گۆڕێت و ناگۆڕرێت، كه یه‌كێكی كرده موسڵمان به مردنیشی پاشگه‌ز نابێته‌وه.!! كه مه‌غۆل دێته وێزه‌ی و پایته‌خت و ووڵاتی ده‌خاته ژێر ناڵی ئه‌سپی، موسڵمانانه به ئیسلامه‌وه ده‌یاننێرێته‌وه بۆ هیندستان و شه‌ش سه‌د ساڵ حوكمی هیندستانیان به سیستمی ئیسلامیی پێ ده‌كات تا شارستانێتییه‌كی له‌وێ بۆ بنیات نێن.!!
له‌به‌ر ئه‌م سیفه‌تانه‌یه كه ڕۆژئاوا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، به هه‌ر ڕێگایه‌ك بێت، هه‌ر ده‌یه‌وێت ئیسلام ته‌سفیه بكات، ده‌یه‌وێت له هه‌موو شوێنێك هه‌ر وه‌كو ئه‌نده‌لووس ڕیشه كێشی بكات و ئاسه‌واره‌كانی بگۆڕێت، بەڵام هه‌میشه له ترس و حه‌زه‌ری په‌یدا بوونی (محمد الفاتح)ێكی دیدایه بۆی قووت بێته‌وه‌و به هه‌ڵمه‌تێكی (اللە اكبر)ی جیهاده‌وه بۆی بێته‌وه‌و قوسته‌نتینییه‌ی پایته‌ختی ڕۆمی لێ بكاته ئیسلامبوول (شاری ئیسلام) و كڵێسه‌ی (ئایا سۆفیا)ی لێ بكاته مزگه‌وت و مل لێنێت بۆ سه‌ر سنووری ڤییه‌ننا.! بۆیه بیرمه‌ندو پیاوماقووڵ و سیاسه‌تمه‌دارانی ڕۆژئاوا ده‌مێكه هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و ڕایه كه له‌گه‌ڵ لێدان و په‌لامارو هێزی سه‌ربازیدا، ده‌بێت پلانی (گه‌مارۆدانی ئیسلام له ناوه‌وه)ش بخرێته به‌ر، به مانایه‌كی تر: حه‌تمه‌ن ده‌بێت كلـیلی كه‌مال ئهتاتوركییانه به كار بهێنرێت، تا له ناوه‌وه كه‌سێك قەڵاكه به ڕووی سیاسه‌ت و هێزی سه‌ربازیی ڕۆژئاوادا بكاته‌وه...
ئه‌مه‌ش بوو ئه‌و پلانه‌ی ڕۆژئاوا له ماوه‌ی ئه‌م دوو سێ سه‌د ساڵه‌ی دواییدا له ووڵاتانی ئیسلامدا گرتیه به‌ر..
ڕۆژئاوا له ڕه‌نجێكی نهپساودایه بۆ ڕاوه‌ستاندنی كشانی ئیسلام و ته‌شه‌نه كردنه‌كه‌ی له ڕۆژئاوا‌و غه‌یری ڕۆژئاوا، (ئالفێرد كانتۆڵ سمێس) ده‌ڵێ:[1] (ڕۆژئاوا هه‌ر له كۆنه‌وه تا ئێستاش زۆر له‌و هێزه مه‌عنه‌وییه گونجاوه‌ی كه له جیهانی ئیسلامدا هه‌یه ده‌ترسێت.! چونكه ئه‌وه كه بۆته هۆكاری یه‌كخستنی موسڵمانان و ڕێكخستنیان له‌سه‌ر پاكیی تێڕوانینه تهوحیدییهكهی، ڕۆژئاوا له‌مێژه ترسی ئه‌م هێزه‌ی لێ نیشتووه، ساڵه‌های ساڵیشه هه‌وڵی پووكانه‌وه‌و لادان و ڕادانی ده‌دات.! له كۆششێكی به‌رده‌وامدایه بۆ شیرازه پسان و لێك هه‌ڵوه‌شانی جیهانی ئیسلامیی، هه‌ر هه‌وڵی زیندوو كردنه‌وه‌ی ئیختیلافاتی كۆن و درووست كردنی ئیختیلافاتی نوێیان له ناودا ده‌دات، ئینجا به‌رده‌وامیش دنه‌ی ئه‌م دژی ئه‌و ده‌دات و پشتی ئه‌ویان دژی ئه‌وی تریان ده‌گرێت تا تێكیان به‌رداو هه‌موویان به یه‌كتری بكێشێت، نه‌بادا یه‌ك بگرنه‌وه..من وا ده‌زانم ئه‌وه‌ی گه‌وجێتی و گه‌لۆری ڕۆژئاوایه، ئه‌وه‌یه كه له جیاتی لێك حاڵی‌بوون، هه‌ر سووره له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێزه ئیسلامییه، ئه‌وه‌ش ده‌بینێت كه تا ئه‌م هێرشیان بكاته سه‌رو ڕوو به‌ڕوویان ببێته‌وه، موسڵمانان زۆرتر‌و زووتر یه‌ك ده‌گرن و ده‌بنه یه‌ك كوتله.! ڕۆژئاوا له‌م ماوه زۆره‌ی ته‌مه‌نی ئیسلامدا نه‌یتوانی سۆز‌و ڕێزی موسڵمانان بۆ خۆی كه‌سب بكات، به‌ڵكو له جیاتی ئه‌وه قین و بوغزێكی جه‌ماعی به‌رامبه‌ر درووست بووه، ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وامیش فوو به كوره‌ی ئه‌م قین و بوغزهدا ده‌كات، چالاكی مهسیحییهوانی و دین گۆڕینی موسڵمانان و به ڕۆژئاوایی كردنیان و داگیركردنی ووڵاتهكانییانه، به هیوای ژێر ده‌ست كردن و زه‌لیل كردنیان.!
دیسان ئه‌مه‌ش جگه له تاڵان كردن و ڕووتانه‌وه‌ی ووڵاته‌كانیان له ڕووی ئابورییه‌وه.! ئینجا ئه‌و هه‌موو توند‌و تیژی و ڕق و تهعهسسووبهی كه ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێكی عه‌ره‌بی و ئیسلامیی ده‌ینوێنێت)!!.
كۆنگره‌ی به‌رلین (له ئه‌ڵمانیا) كه له ساڵی (١٨٧٨) گیرا یه‌كه‌مین هه‌وڵدانی كۆمه‌ڵكارییانه‌ی ڕۆژئاوا بوو بۆ چه‌قاندنی چه‌قۆی پاره پاره كردنی جه‌سته‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، ئه‌ڵمانیاو نهمساو مهجهڕو فه‌ڕه‌نساو شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیاو ئیتاڵیا‌و ڕوسیا (بۆ باس و خواسی مه‌سه‌له‌ی ڕۆژهەڵات) به‌شداریان تێدا كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه بوو كه ئه‌وروپا گه‌ڕابۆوه سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكاری و رێككه‌وتنه‌ی پێی ده‌وترا (په‌یمانه پیرۆزه‌كه) كه گه‌وره‌ترین بڕگه‌ی: بریتی بوو له ڕزگاركردنی بولگاریاو به‌ڵقان و مونتیگره (شاخه ڕه‌ش)و بۆسنه‌و هه‌رسك و سربیاو ڕۆمانیا له دەسەڵات و حوكمی عوسمانی، هه‌روه‌ها ده‌بوو به پێی ئه‌و په‌یمانه پیرۆزه بابولعالی (ده‌وڵه‌تی عوسمانی) ته‌نازوول له ناوچه‌كانی باتووم و ئهردوهان و ره‌وز بۆ ڕوسیای قه‌یسه‌ری بكات، هه‌روه‌ها ده‌بێت ده‌وڵه‌تی عوسمانی ئازادی دینی بداته هه‌موو خاوه‌ن دینێكی تر‌و ئیعتیراف به مافی كونسوڵه‌كانی ئه‌وروپا بكات كه پارێزگاری و سه‌رپه‌رشتی هاووڵاتیانی خۆیان له ووڵاتی عوسمانیاندا بكه‌ن.!! له ڕاستیدا كۆنگره‌ی به‌رلین دژوارترین و كاریگه‌رترین گورز بوو له په‌یكه‌ری ده‌وڵه‌تی عوسمانی درا..چونكه به پێی ئه‌و كۆنگره بوو كه:
یه‌كه‌م: هه‌رچی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌یبوو به‌سه‌ر ووڵاتانی ئه‌وروپادا به‌خشرایه‌وه.!
دووه‌م: پاڵپشتییه‌كی زۆر بۆ ئیمتیازاتی بێگانه‌كان له‌ناو جه‌رگه‌ی ووڵاتانی عوسمانی‌دا بۆ ڕۆژئاواییه‌كان درووست بوو (تا به كه‌یفی خۆیان بتوانن ده‌ست بخه‌نه كاروباری ووڵاتانی ئیسلامه‌وه.!).
سێیه‌م: فه‌رزكردنی پاراستنی مه‌سیحی و هاووڵاتیانی ئه‌وروپایی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كانی موسڵماناندا (به‌ریتانیا پرۆتستانت بپارێزێت و فه‌ره‌نسا كاتۆلیك و ڕوسیاش ئهرسهزۆكی)، ئه‌مه‌ش یه‌عنی هاندان و دنه‌دان و به‌رپاكردنی شۆڕشی خوێناوی پێیان هه‌ر كاتێك ئه‌وروپا وویستی!.
هه‌ر بۆیه زۆر به‌سه‌ر ئه‌م كۆنگره‌یه‌دا تێنه‌په‌ڕی كه ووڵاته ئه‌وروپاییه‌كانی ژێر حوكمی عوسمانی -بۆ جیابوونه‌وه- راپه‌ڕین، فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیاش كه‌وتنه داگیر كردنی میسر‌و سودان و جهزائیرو تونس، ڕوسیاش په‌لاماری هه‌موو ووڵاته ئیسلامییه ئاسیاییه‌كانی باشووری خۆیدا..
ئه‌مه سروشتی ئه‌م قۆناغه بوو، كه له (١٨٧٨)ـە وه ده‌ستی پێكردو چل ساڵی خایاند، ئه‌نجامیشی دابڕینی ناوچه ئه‌وروپییه‌كان و ناوچه عه‌ره‌بییه‌كه‌و به‌ڵقان و هیندستان و ئاسیای خواروو بوو له ده‌وڵه‌تی عوسمانی، هه‌موو ئه‌مه‌ش به سیاسه‌تی هه‌نگاو به هه‌نگاو..
پیلانه‌كه پیلانێكی ئیستیعماری زایۆنی قه‌یسه‌ری و دواتر كۆمۆنیستی بوو، هه‌موویان - وه‌ك هێزی نه‌یارو ناحهزو دوژمنی ئیسلام- ده‌كه‌وتنه هاوكاری و هاریكاریكردنی یه‌كتر بۆ ڕمانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و لێك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جیهانی ئیسلامیی.ئه‌مه‌ش هیواو ئاواتی هه‌موویان بوو، چونكه هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆ بوون كه ڕمان و له ناوبردنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی یه‌عنی سڕینه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێك كه له‌سه‌ر یاسا‌و ڕێسای شه‌ریعه‌تی ئیسلام درووست بووه.! له جێی ئه‌م شێره پیره‌ش درووستكردنی ده‌یان ده‌وڵه‌تی قه‌ومی و ناوچه‌گه‌ریی و خێڵه‌كی.!! كه ده‌بوو هه‌ر هه‌مووشیان له‌سه‌ر یاسا‌و ڕێسا‌و دیدی عه‌له‌مانی درووست ببن، مه‌رج بوو هه‌موویان شه‌ریعه‌تی ئیسلام نه‌هێننه‌وه پێش.! ئینجا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له سه‌فاره‌ت و كونسوڵگه‌ریی ووڵاته ئه‌وروپاییه‌كان بوون، كه له ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا بوون نوێنه‌ری دیدو به‌رنامه‌و سیستمی ووڵاتانی خۆیان بوون، به هاوكاری گرووپه مهسیحییهوانهكان كه‌وتنه كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و داڕشتنی به‌رنامه‌ی خوێندن و شوێنكه‌وتووی سیاسییه‌كانیشیان كه‌وتنه داڕشتنی ده‌ستنووسی ئه‌و یاسا‌و رێسایانه‌ی دواتر به زۆر كردیانن به ده‌ستووری ئه‌و ووڵاتانه‌ی له ده‌وڵه‌تی عوسمانیان جوێ كردنه‌وه.!
به ڕمانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی لاپه‌ڕه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌و گرنگ و كاریگه‌ری ئیسلام له واقیعدا پێچرایه‌وه، كه بریتی بوو له نه‌مانی سیستمی حوكمی ئیسلامیی، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌موو مێژووی (١٣٠٠) ساڵه‌ی ئیسلامدا ڕوو ده‌دات.!! ئیتر یاسا جێی شه‌ریعه‌تی خوایی له هه‌موو گۆشه‌و كه‌نارێكی ژیانی موسڵمانان له هه‌موو ناوچه‌كانی جیهانی ئیسلامدا گرته‌وه‌و بانكی ڕیبا خۆری درووست بوو، به‌رنامه‌ی سكۆڵهریستی عه‌له‌مانی و بێ دینی بوو به ڕه‌سمی.!!
ڕمانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی خه‌ونێكی كۆنی ڕۆژئاوا بوو، هه‌موو ڕۆژئاوا: به ووڵاته ئیستیعماری و خاچپه‌رستی و ماركسی و زایۆنییه‌وه..ئه‌م خه‌ونه‌ش به سێ قۆناغ هاته دی:
١- هێنانه خواره‌وه‌ی سوڵتان عبدالحمید له‌سه‌ر حوكم.
٢- لێك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م.
٣- نه‌هێشتنی خیلافه‌تی ئیسلامیی، به دوو قۆناغ:
أ- جوێكردنه‌وه‌ی دەسەڵاتی سیاسیی سوڵتان له ناوی خیلافه‌ت (هه‌وڵێك بوو درا بۆ درووستكردنی ڤاتیكانێكی ئیسلامیی، تا ئه‌گه‌ر هه‌موو نه‌خشه‌ی سڕینه‌وه‌ی عوسمانییه ئیسلامییه‌كه سه‌ری نه‌گرت، ئه‌و بهێننه جێ و به هێمایی بیهێڵنه‌وه).
ب- ئیلغاكردنه‌وه‌ی ڕه‌سمی و یه‌كجاری و گشتی خیلافه‌ت.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش یه‌عنی شیرازه پسانی موسڵمانان و لێك دابڕانی ناوچه‌و گه‌لانیان و سه‌ر هه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تییه‌كی گشتی ئیسلامیی بۆ هه‌موو موسڵمانان.! به‌مه‌ش ئه‌و ئوممه‌تی موسڵمانه‌ی ساڵه‌های ساڵه بوونی یه‌ك ده‌وڵه‌ت و یه‌ك ئوممه‌تی هه‌یه لێك ده‌ڕه‌وێته‌وه‌و ئه‌و مناره‌ی هێمای گردكردنه‌وه‌ی بوو ڕما..ئیدی كام ووڵاته ئیستیعمارییهی زۆر بچووكه (وه‌كو هۆڵه‌ندا كه ئێستا ١١ ملیۆنه.!) ده‌توانێت كام ووڵاته‌ی موسڵمانان كه زۆر گه‌وره‌یه (وه‌ك ئه‌ندۆنیسیا كه ئێستا ٢٣٦ ملیۆنه) داگیری بكات و سه‌د ساڵیش تێیدا.
[1] علي عبدالحميد محمود: التراجع الحضاري/دار الوفاء ج١/ ١٩٩٤ لا ٢٧٦. و أنور الجندي: الإسلام والغرب/ المكتبة العصرية/ القاهرة ض ١ ـ ١٩٨٢ لا ٨.