ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی چاكسازییان له ناو ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا زۆر بوون، هه‌موو تواناشیان سه‌ر ڕاستانه خسته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستێك له ڕێی ئه‌و داڕمانه به‌رده‌وامه‌ی ده‌وڵه‌تدا راگرن كه ڕۆژانه هه‌ستیان پێ ده‌كرد.! ئه‌مانه‌ش هه‌یانبوو له ڕیزی سیاسه‌تمه‌دارانی عوسمانی بوون، هه‌یانبوو له دادوه‌رو بیرمه‌ندو زانا‌و شه‌رعناسانی كۆمه‌ڵگه‌كه بوون، هه‌موو هه‌ر هه‌ستیان به‌و لافاوه وێرانكارییه ده‌ره‌كیه ده‌كرد كه له ئه‌وروپاوه هه‌ر جمه‌ی دێت و دێ.! هه‌ستیشیان ده‌كرد كه هێزی به‌ره‌نگاریی ناوه‌كیی، ئه‌وه‌نده لاواز بووه هی ئه‌وه نه‌ماوه ببێته به‌ربه‌ست، هه‌رچه‌نده سه‌ڵته‌نه‌تی عوسمانی خۆشی چه‌ندین جار هه‌وڵی گۆڕانكارییی ئیجابیدا، هه‌وڵی نوێخوازی و سوود وه‌رگرتنی له ئه‌وروپادا، به تایبه‌تی له شێوازی فه‌ڕه‌نسی..له‌گه‌ڵ كاتدا ئه‌م چاكسازانه زۆر ده‌بوون، تا بوونه ده‌سته‌یه‌ك ئیسلامیی كار به ده‌ستی دڵسۆزی ده‌وڵه‌ت و خاوه‌ن دیدێكی به‌رفراوانی ڕه‌سه‌نێتی و نوێكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئیسڵاحاتێكی باش بێته به‌رهه‌م و داڕمانی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌د ساڵێكی تریش دوا خات..
له سه‌ره‌تای ساڵانی سییه‌كانی چه‌رخی نۆزده‌دا دوو بیرۆكه هاته كایه‌وه كه بوونه خاوه‌ن مه‌دره‌سه‌ی ئیسڵاحیی، هه‌ردووكیشیان له ئه‌نجامی تێکەڵاوی یان پێككێشانی شارستانێتی به تینی ئه‌وروپایی بوو، ئه‌و دوو بیرۆكه‌یه‌ش:
١- نوێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسه‌تی ئیسلامیی.
٢- نوێكردنه‌وه‌ی خودی ئیسلام به بانگه‌وازو ده‌زگاكانییه‌وه.[1]
دیدی بیرۆكه‌ی یه‌كه‌م زیاتر به هاندانی محمد عه‌لی پاشای میسر بوو، كه سه‌ربه‌خۆیانه ده‌بزوا بەڵام ئیعتیمادی ده‌كرده‌وه سه‌ر بڕیار‌و پرۆسه ئیسڵاحییهكهی، كه سوڵتان مه‌حموودی دووه‌م (١٨٣٧ مرد) به مه‌رسومێكی سوڵتانی ده‌ری كردبوو، ئه‌مه‌ش ئیعتیمادی سه‌ره‌كی ده‌كرده سه‌ر خودی ئیسلام و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی بۆ داهێنانی هه‌موو لایه‌نێكی چاكسازیی، به شێوه‌یه‌كی پارسه‌نگ كه له‌لایه‌كه‌وه مه‌رجه‌كانی ئیجتیهادی ئیسلامیی بپارێزێت و له لایه‌كی تریشه‌وه له واقیعی كرده‌وه‌ییدا گۆڕانكاریی بخوڵـقێنێت..به‌م شێوه‌یه‌ش كه‌س ناچاری ئه‌وه ناكرێت كه هه‌ر ده‌بێ ئه‌و شێوه چاكسازییه قبوڵ بكات..
ده‌وڵه‌ت هه‌رچه‌نده لاواز بوو بوو، بەڵام هێزی زاتیی خۆی له هه‌موو ڕووداوه‌كان كاریگه‌ر بوو، جێ ئاڕاسته‌ی به هه‌موو چالاكییه ئیسڵاحییهكانهوه دیار بوو، بۆیه هه‌ندێك بیرمه‌ندو سیاسه‌تمه‌دار هه‌ستیان ده‌كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له‌گه‌ڵ خه‌ت و ڕێبازی ئه‌م سوڵتان و ئه‌و دەسەڵاتداردا ناسوڵحێن، بەڵام خۆ به‌خۆ كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ئیسڵاح سازییه ئیسلامییهكهو بوون به هانده‌ری، له‌وانه روففاعه رافع التههتاوی میسری و عه‌لی موباره‌ك و خه‌یره‌ددین التونسی و جه‌ماله‌دینی ئه‌فغانی و محمد عه‌بده‌و ره‌فیق العهزم و چه‌ندینی تر...ئه‌م ڕه‌نجه ئیسڵاحییه به ووزه‌ی ئه‌م ناوداره ئیسڵاحییانه ماوه‌ی په‌نجا ساڵ گۆڕانكاریی له خۆ گرت و به‌رده‌وام له تهكاملبوونی پرۆسهكهیدا بوو...
له‌و كاته‌ی كه ئه‌م دوو مه‌دره‌سه ئیسڵاحییه دڵسۆزه له كاری چاكسازیی و گۆڕاندا بوون، له‌ولاشه‌وه ڕه‌نجێكی تری شه‌و و ڕۆژی پڕ مه‌كرو فێڵیش هه‌بوو كه به نهێنی و ئاشكرا، به ووزه‌ی خۆیی و پشتیوانی ده‌ره‌كی و یارمه‌تی پیاوانی مهسیحییهوانی ناو ووڵاتی موسڵمانان هه‌ر خه‌ریكی فه‌شه‌ل پێهێنانی پرۆسه ئیسڵاحییه ئیسلامییه نوێ خوازییهكه بوون، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ بۆ ئیسڵاحێتییهكهی خۆیان خۆش بێت كه هه‌مووی له دیدو بۆچوون و پێناسه‌و پلانی ئه‌وروپاوه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، هه‌موو بڕگه‌كانیشی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌تی به‌ره‌و عه‌لمانییه‌تێكی بێ دینی ده‌برد..
سوڵتان عبدالحمیدی دووه‌م -كه له ماوه‌ی نێوان ١٨٧٦-١٩٠٨ حوكمی كرد- ویستی به زیندوو كردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی خیلافه‌تی ئیسلامیی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ڕاست كاتهوهو بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی ناوخۆی ووڵات یهكخاتهوه، ئه‌مه‌شی به ناوی (الجامعة الاسلامیة)وه بڵاو ده‌كرده‌وه..خه‌ریك بوو ئه‌م مه‌سه‌له‌ی خیلافه‌تی ئیسلامییه بكاته پرۆسه‌یه‌كی گرد كردنه‌وه‌ی جیهانی.! به‌و ئومێده‌ی سه‌ر له نوێ ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی بخاته‌وه ناو دڵ و ده‌روونی موسڵمانان و ناوجه‌رگه‌ی جیهانی موسڵمانان، تا موسڵمانان بتوانن به‌ربه‌ستێك به ڕووی ئه‌و هه‌موو ڕه‌نج و هه‌وڵدانه به‌رده‌وامه‌ی ڕۆژئاوادا درووست بكه‌ن كه ده‌یه‌وێت ئیمپراتۆرێتی عوسمانی بڕووخێنێت و خاك و ئوممه‌ته‌كه‌شی دابڕ دابڕو به‌ش به‌ش بكات.! جا هه‌ر كه سوڵتان ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند، وەڵام دانه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌رفراوان و سه‌یری بۆ هاته‌وه، ته‌نانه‌ت له ئهندۆنیسیاشهوه (ئه‌و زه‌مانه ته‌نها جاوه‌و سۆمه‌تره بوون) كه دەسەڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی زۆر دره‌نگ گه‌یشتبوویه..سوڵتان ده‌یویست به‌م كاره‌ی ئه‌وه له ڕۆژئاوا بگه‌یه‌نێت كه هێشتا ده‌وڵه‌تی عوسمانی تاكه مه‌رجه‌عییه‌تی موسڵمانانه‌و ناشێت و ناكرێت له هه‌موو دانوستان و رێكهوتنهكانیاندا كه په‌یوه‌ندی به موسڵمانانه‌وه هه‌بێت ئه‌و ئیهمال بكرێت و بخرێته كه‌نار..
ڕه‌نجی گۆڕانكارییه ئیسڵاحییه ئیسلامییه‌كه‌ی ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌م شێوه‌یه ده‌ڕۆیشت و له به‌رامبه‌ریدا ڕه‌نجی وێرانكاریی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شی به‌رده‌وام بوو.! ئه‌م دوو ئاڕاسته‌یه له زۆرانبازیدا بوون تا جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م قه‌وماو ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر بوو كه سه‌رتاپا ڕێڕه‌وی مێژووی گۆڕی، هه‌موو ئه‌نجامی جه‌نگه‌كه له قازانجی (ئیسڵاحیی)یه عه‌له‌مانییه بێ دینه‌كان هاته‌وه‌و ئه‌وه‌نده پشتیان گیرا تا گه‌یشتنه سه‌ر حوكم و ئیسڵاحییه ئیسلامییه‌كه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌سته پاچه كه‌وت و خۆیی و پرۆسه‌و كلتووری گۆشه‌گیر كرا‌و پووكێنرایهوهو وورده وورده به مردنی بیرمه‌ندو پێشه‌وایانی ئه‌ویش به مردوویی چووه لاپه‌ڕه‌كانی مێژووه‌وه..
موسڵمانانی نیوه دوورگه‌ی هیندستان دووچاری زۆر كێشه‌ی جۆراو جۆر‌و ئاڵۆز بووبوونه‌وه: له لایه‌كه‌وه ئیستیعماری ئینگلیزی ووڵاتی داگیر كردبوون و دەسەڵاتی سیاسیی حوكم كردنی ئه‌و ووڵاته گه‌وره‌یه‌ی لێسهندبوونهوهو سیستمی سیاسیی ئیسلامیی لادابوو، هه‌موو به‌شێكی دەسەڵات و هێزی ووڵاتی بۆ خۆی زه‌وت كردبوو.له لایه‌كی تریشه‌وه ڕووه‌و ڕووی ئه‌و حه‌قیقه‌ته بووبوونه‌وه كه ئه‌وان كهمایهتییهك بوون كه له ووڵاتێكی به‌رفراوانی وه‌كو هیندستاندا حوكمی زۆرینه‌یه‌كیان ده‌كرد كه وه‌كو لێشاوی ده‌ریا بوون، بەڵام وا ئێستا ده‌كه‌ونه به‌رده‌ستی ئه‌و زۆرینه‌ی به ڕقه‌وه ئینگلیز لێی زیت كردوونه‌ته‌وه.!! سه‌رباری ئه‌مانه‌ش بیر‌و هۆشی هه‌ڵچووی نوێی نیشتمانی هیندۆسییه‌كان كه موسڵمان و ئینگلیزه‌كانی خستبووه تای ته‌رازوویه‌كی نامۆوهو هه‌ردوو لایانی به غه‌ریبه ده‌زانی و ده‌یوت پێویسته نیشتیمان په‌روه‌رانی هیندۆسیی بیانكه‌نه ده‌ره‌وه..له ناو موسڵماناندا ڕه‌وتێكی ئیسڵاحسازیی نوێكردنه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌یید ئه‌حمه‌د خان درووست بوو، كه پێناسه‌ی هیندستانی ژێر ده‌ستی ئینگلیزی كردبۆوه به‌و سیفه‌ته‌ی كه ووڵاتی هه‌موویانه، خۆ موسڵمانان هه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ووڵاته بوون و موسڵمان بوون، سه‌یید ئه‌حمه‌د دیدی موسڵمانانی وا ڕوون كردبۆوه كه ده‌خوازن وه‌ك ووڵاتی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئازاد كردنی هیندستان به‌و سیفه‌ته‌ی كه ووڵاتی هه‌موو لایهكییانه..مه‌به‌ستی سه‌یید ئه‌وه بوو كه مادام موسڵمانه‌كان تازه دەسەڵاتی سیاسیی و حوكمیان له (١٨٥٧)ـە وه له ده‌ست چووه‌و كه‌نار دراون، با هه‌ر نه‌بێ نه‌بێ كه‌مێك له‌و مه‌حرووم كردنه‌ی موسڵمانان كه به سه‌ریاندا سه‌پاندوون نه‌هێڵرێت كه ناچاریان ده‌كه‌ن یا ده‌بێ ده‌ست له ئیمتیازاتی مێژوویی خۆیان هه‌ڵگرن، یان باركه‌ن و ووڵات چۆڵ كه‌ن بۆ هه‌ر كوێ ده‌چن بچن!.
له ووڵاتی فارسیش (تا ١٩٢٥ هه‌ر وا به ئێرانی ئه‌مڕۆ ده‌ووترا) لایه‌نگرانی ده‌ستوور خه‌باتێكی نه‌پساوه‌یان كردبوو تا له ساڵی (١٩٠٦)دا توانیان شۆڕشێكی گۆڕانكاریی بیناسازیی به ناوی شۆڕشی مه‌شروتییه‌ت (ده‌ستوور خوازیی) سه‌ركه‌وتوو بكه‌ن، كه به ده‌ق له ده‌ستووری ووڵاتدا نووسرا: (ده‌بێ ده‌سته‌یه‌ك له زانایانی شه‌رع هه‌بن كه بڕواننه هه‌موو بڕگه یاسایه‌ك كه داده‌ڕێژرێت تا بزانن داخۆ له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ده‌سازێت یان پێچه‌وانه‌یه‌تی..) ئه‌م ده‌سته زانایه‌ش هه‌ر وا به چاودێریی به‌هێزه‌وه له په‌رله‌ماندا تا ساڵی (١٩٢٥) مانه‌وه تا ڕه‌زا شای په‌هله‌وی كۆده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی كرد‌و لایدان.[2] ئیتر سیستمی حوكمی ووڵاتی كرده سیسته‌مێكی عه‌له‌مانی كه دینی له ده‌وڵه‌ت جوێ كرده‌وه..
ئوممه‌تی ئیسلامیی له‌و سه‌رده‌مه‌یدا چه‌ندین بزاڤی ئیسڵاحسازیی تێدا بوو، هه‌ر یه‌ك له ناوچه‌ی خۆیدا كاریگه‌ر بوو، هه‌یانبوو ڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌ڕووی ئیستیعمار بووبۆوه‌و كه‌وتبووه جیهاد به‌رامبه‌ری، هه‌یانبوو بزوتنه‌وه‌یه‌كی فیكریی و سیاسیی درووست كردبوو، ئه‌مانه‌ش جاری وا هه‌بوو له مهدرهسهیهكدا ده‌رده‌كه‌وت یان له تهریقهتێكی سۆفێتیدا یان له كه‌سایه‌تییه‌كی كاریگه‌ری شه‌رعناس یان هه‌ڵكه‌وتی ئیسلامیی وه‌كو بزوتنه‌وه‌كه‌ی محمد بن عبدالوه‌هاب له نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب (١٧٠٣-١٧٩٠ز) بزوتنه‌وه‌ی سنووسی له باكوری ئه‌فریقیا (١٧٨٧-١٨٥٩) بزوتنه‌وه‌ی ئیمامی شه‌وكانی له یه‌مه‌ن (١٧٦٠-١٨٣٤ ز) بزاڤی شێخ جه‌ماله‌دینی ئه‌فغانی (١٨٣٩-١٨٩٧ز) بزوتنه‌وه‌ی عبدالرحمان كه‌واكیبی له شام (١٨٤٨-١٩٠٢ز) ڕه‌نجه‌كانی شێخ محمد عه‌بده له میسر (١٨٤٩-١٩٠٥ز) و )بزوتنه‌وه‌ی نه‌قشبه‌ندی كوردستانی باكور (١٨٤٣-١٨٩٩ز) بزوتنه‌وه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران (له كوردستانی باكور) بۆ هێنانه‌وه‌ی خیلافه‌ت (١٩٢٥ز) و شێخ سه‌عیدی نەورەسی و بزووتنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌ی نوور(١٨٧٥-١٩٥٩ز) بزوتنه‌وه‌ی ته‌ریقه‌تی تیجانی له ئه‌فریقا له مه‌راكیش و كامیرۆن و سه‌نگال و نه‌یجیریاو نه‌یجه‌رو گابۆن و سودان..وه هه‌روه‌ها.[3]
بەڵام ئه‌م هه‌موو بزوتنه‌وه‌و ڕه‌نجه قورس و زۆره هه‌ر هه‌موو داڕماو خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و لافاوه شارستانێتییه‌ی ڕۆژئاوا نه‌گرت كه وه‌ك شاڵاوی گڕی شه‌ڕ به ووڵاتی موسڵمانان وه‌ر بوو بوو، وه‌كو دیدو تێڕوانینێكی فه‌لسه‌فی و سیستمێكی سیاسیی و په‌یكه‌رێكی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی نوێ وه‌كو هێزێكی سه‌ربازیی چهكدارو مۆدێرن، به هێزێكی سوپایی ڕێك و پێك و به چه‌كی بارووتییهوه كه تازه ئه‌وروپا دایهێنابوو هاته سه‌ر موسڵمانان.! به‌و په‌ڕی چوست و چالاكی مه‌ده‌نی و زینده‌یی ژیان و به‌رنامه‌ی حوكم و داوه‌ریی و ئابوریی و بۆچوونی کۆمەڵایەتی و ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندی كۆن و نوێی میلله‌تانی ئه‌وروپاوه هاتنه سه‌ر ئوممه‌تێكی لاواز‌و كۆڵبووی ئیسلام، كه نه له توانایدا بوو به‌ری شاڵاوی سه‌ربازییان بگرێت، نه له توانایدا بوو شارستانێتییان له‌خۆ گرێت.! چونكه شارستانێتی ئیسلامیی چهمابۆوهو پێویستی به ڕاستكردنه‌وه هه‌بوو، شارستانێتی ئه‌وانیش هه‌ڕه‌تی لاوێتی بوو، له كه‌ره‌سته‌ی خاو و بازاڕی نوێ ده‌گه‌ڕا.!! هه‌ردووكیشیانی له موسڵمانان و ووڵاتی موسڵماناندا دیتبۆوه.!!
[1] رضوان السيد/سياسات الإسلام المعاصر/دار الكتاب العربي/بيروت. ١٩٧٧ ل١٨
[2] هەمان سەرچاوە لا ٢٦ ـ ٣٠..
[3] د. عەلی عبدالحەليم مەحموود: التراجع الحضاري. دار الوفاء/القاهرة چاپی ١ ـ ١٩٩٤ لا ٣٤٣ و ٣٥٠، بەڵام ناوی كوردستانی باكورە كە لە لايەن ئێمەوەیە نەك لە لايەن نوسەری بەڕێزەوە..