هەڵبژاردەی نوسەران
ئیبراهیم ئاوەکەی ڕشت
نیهاد جەلال

دەبوو ئیبراهیم پێغەمبەر هێندە هەڵەشە نەبوایە دەست ببات بۆ بتەکانی وڵات کە ئەوکات پیرۆز و هێڵی سوور بوون، دەکرا نەرمیەک بنوێنێت هەتا لە دڵی کۆمەڵگەدا جێی ببێتەوەو بەرەبەرە ڕەوشەکە بگۆڕێت، نەوەک خۆی بە فەتارەتدا بدات و بڕیاری سووتاندنی بدرێت،
ئەبوو مووسا وا بە ڕاشکاوی بە فیرعەونی نەوتایە سەرکەش و لادەر و ستەمکار، دەکرا بە حیکمەتەوە بچوایەتەوە ناو کۆشک و لەوێوە گۆڕانکاریی لە بنکەی دەسەڵاتدا بکردایە.
ئەبوو ساحیرەکانی لای فیرعەون حیکمەتیان بەکاربهێنایە و لەسەر هیچ خۆیان نەفەوتاندایە، دەبوو بە نهێنی باوەڕ بهێنن و بمێننەوە و بە پەنهانی بانگەواز بکەن بۆ ئەوەی سەدان کەس بەهۆی ئەوانەوە باوەڕ بهێنن،
نەئەبوو پێغەمبەری خوا یەکسەر بچێت بە گژی بتەکاندا، هۆزپەرستیی سووک بکات، دەبوو پێگەی جەماوەری و پشتیگری قوڕەیشی بقۆستایەتەوە بۆ سەرخستنی پەیامەکەی، دواتر بە حیکمەتەوە ئەو شتانەی بگۆڕیایە، چونکە ئەگەر بکوژرایە، دینەکەش نەدەما.

ئەمانە قسەی دڵی حەکیمە موسڵمانەکانی سەدەی ۲۱ ن و لەبەر حیکمەتیان نایڵێن، من نەفامانە درکاندم.

1833 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/4/2021 3:23:03 PM
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.