هەڵبژاردەی نوسەران
جوانی لەنێو دزێویدا مەسووتێنن
نیهاد جەلال

زۆرن کەسانێک سیفەتی چاکەنواندن بەرامبەر بە خەڵکیان تێدایە یان ئەو سیفەتە لەخۆیاندا دروست دەکەن، بەڵام کەمن ئەوانەی پێشەکی و پاشەکیی ئەو سیفەتەش ھەڵگرن. 
کەسانێک چاکە و بەخشندەییان زۆرە، بەڵام پێش ئەوەی ئەنجامی بدەن نیازیان دەستخۆشی و ئافەرین و پیاھەڵدانی خەڵکە، ئەمانە دۆزەخیان پێ تاو دەدرێت بۆ تاوانبارانی دی.
کەسانێک بەشێکی نیەتەکەیان بۆ خوایە و بەشێکیشی بۆ رەزامەندی و پیاھەڵدانی خەڵکە، ئەمانەش لە رۆژی پەسڵاندا کردەوەکانیان دەدرێنەوە بە روویاندا و دەوترێت اللە شەریکیی ناوێت.
کەسانێکیش لەبەر خوا و بە نیەتێکی پاکەوە چاکەیەک دەکەن، بەڵام سەرمۆرێکی جوانی نانێنەوەو لەگەڵ ھەر پێشھاتێکدا ئازار و ئەزیەتێک بەدوای چاکەکەیاندا دێنن و دەروونی ئەو کەسە ناڕەحەت دەکەن کە چاکەیان بەرامبەری کردووە، بۆ ئەمەش دەیان بیانوو بەرۆکیان دەگرێت ھەتا قەناعەت بە خۆیان و چواردەوریان بکەن حەق بون، ئەمانە اللە رێنموونییان دەکات ئەگەر لەبری ئەو چاکە و بەخششەیان وتەیەکی جوان یان داوای لێخۆشبوونێکیان نیشان بدایە باشتر بوو بۆیان، بەو منەتەیان چاکەی پێشوویان دەسڕنەوە.
وا رەمەزان دێت و دەرگای چاکە دەکرێتەوە، ھەوڵ بدەن پێش ئەنجامدانی نیەتتان پوخت بکەنەوە، پاش ئەنجامدانیشی ئازاری دڵی کەسەکان مەدەن و نەکەن ھەتا ماون بیدەنەوە بە رووی کەسدا، خوا دەزانێت ئەو کەسەی چاکەیەکی لەگەڵ دەکەیت و دواتر ئازاری دەروونی دەدەیت، یەکێک نەبێت لە ئەولیاکانی خوا، مەگەر دەرەقەتی جەنگی اللە دێیت وا بێ ترس دەست بۆ پرسێکی وادەبەیت؟!
#با_خۆمان_راست_بکەینەوە

2217 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/14/2022 8:24:54 PM
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.