کتێبخانە

دیوانی ژانی مان

شاعیر: مامۆستا کرێکار

 

 

”پێشکەش بە تامەزرۆیانی شەهیدی لە هەرکوێ هەن“

پێش ۱٦ ساڵ لەمەوبەر برایانێکی  دڵسۆز شیعرەکانیان ــ‌کە لە ساڵانی(۱۹۸۰-۱۹۸۲) نوسی بووم‌ــ کۆیانکردەوە و پێشکەشی خۆمیان کردەوە لە دوو توێی پەڕاوێکدا! لە ساڵی(۱۹۸۲) شدا برایەك لە شاری پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە خەتێکی جوان نوسییەوە و ئامادەی چاپی کرد، پاشان لە لایەن چەن برایەکی ترەوە کە زۆر نەمدەناسین، بەچاپ گەشت. لە هەردوو بەشی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە قبوڵکرا والحمداللە. هەر زوو نوسخەی لە بازاڕەکاندا نەماو منیش کەوتمە وڵاتی تر و دوای ڕاپەڕینەکەش کاروباری سیاسی و بزاڤی ڕابوونی ئیسلامی ــ‌کە وەك برغو لە خۆیان پێچام‌ــ نەیهێشت بپەرژێمە سەر دیوانی کۆن. بەشێکی نوێتری شیعریشم ئامادەکرد بە ناوی(ژانی مان)ەوە لە چاپی بدەم، بەڵام کارەساتەکەی ساڵی ۱۹۹۳ی بزوتنەوەی ئیسلامی کاتی ئەوەی لێسەندمەوە و بەکاری گرنگتری مانەوەوە خەریك بوینەوە.. تا دەشهات داوای لەچاپدانەوە(ژانی مان) و(ژانی بوون) زیاتر دەبوو، ــ‌تا ئیتر وام بە باش زانی هەردووکیان بنوسمەوە و پێکەوە لە چاپیان بدەم‌ــ کەوا الحمداللە ڕێککەوت. بەشی زۆری شیعرەکانم لە دوای ۱۹۹۳وەن و ان شاء اللە دەرفەتی چاپ و بڵاوکردنەوە بۆ ئەوانیش دەڕەخسێت. هیوادارم خوێنەرانی بەڕێز دوای خوێندنەوەی ئەم کۆمەڵە شیعرانە، هەڵیان سەنگێنن و ڕەخنەکانیانم بۆ بنێرنەوە خۆشحاڵ دەبم، چوونکە دەزانم هەرچەندە کەم و کورتیشیان تێدا بێت ــ‌کە زۆریشن‌ــ بە قەد ئەوانە ڕاستگۆیی و دڵسۆزیان لەخۆ گرتووە بۆ ئیسلامی ڕێباز و کوردی کەسی خۆم و کوردستانی وڵاتی بێپەرژینم.. ئازادتر بن.

کرێکار ــ سلێمانی
۱٤۱٨ك ـ ۱۹۹٨ز



بینین:  3177
9/30/2019 9:06:15 PM
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.