کتێبخانە

كرده‌وه‌كانی دڵ

نووسینی: پڕۆفیسۆر د. كتۆر خالد محمد صاڵح.

 

پێشه‌كی: بەڕێزان، دڵ هەستیارترین ئەندامی جەستەی مرۆڤە، چ لە ڕووی جەستەیی، چ لە ڕووی شەرعییەوە، هەربۆیە نەخۆشکەوتنو لاوازبوونی، لە هەر ڕوویەکیانەوە، ژیانی مرۆڤ دەخاتە مەترسییەوە.
دڵ کاتێک لەڕووی جەستەییەوە نەخۆش دەکەوێت، دەکرێت چارەسەر بکرێت‌، ئەگەر هەر سوودیشی نەبوو؛ دەکرێت فڕێبدرێت‌و بگۆڕدرێت، بەڵام کاتێک لەڕووی شەرعییەوە نەخۆش دەکەوێت؛ بەدوای خۆیدا، هەموو ئەندامانی تری جەستە نەخۆش دەخات‌و لەکاریان دەخات‌و پەیوەندییان لەگەڵ خوادا دەپچڕێنێت‌، تاکە ڕێگەش بۆ چارەسەری، پێش لەدەستدان‌و مردنی، تەوبە‌و بەخۆداچوونەوە‌و گەڕانەوەیە بۆ لای خوای گەورە، ئەگینا هەنگاو بەهەنگاو، دڵەکە سست دەبێت‌و دەمرێت، دواتریش هیچ شتێک بەهانای خاوەنەکەی نایەت.
پاڵنەری قسەکردن لەسەر ئەم باسە، جگە لە گرنگیی خودی باسەکە لە ڕووی بابەتییەوە، بەهەڵە مامەڵەکردن لەگەڵ چەمک‌و ڕەهەندەکانیەتی. ئەمڕۆ خەڵکانێکی زۆر هەن، ئەوەی گوێی پێ نادەن، دڵە شەرعییەکانیان‌و خەمی قیامەت‌و دواڕۆژیانە‌، هەموو ژیانیان بۆ جەستەیان تەرخان کردووە‌و لە پێناوی خزمەتکردنی ئەودا، ساتەکانی بەخەرج دەدەن.
بۆیە هەوڵ دەدەین لەم پەڕتووکەدا سەرنجتان بۆ لای نەخۆشە شەرعییەکانی دڵ رآبکێشین و هۆکارو چارەسەرەکانیان بخەینە ڕوو.
بەو هیوایە هەوڵەکەمان جێگەی ڕەزامەندی خوای گەورە بێت و سوودێکیشی هەبێت بۆ بەڕێزتان



بینین:  2846
3/24/2020 3:14:14 PM
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.