کتێبخانە

خەمیکی لەبیرکراو

 

 

 

 

 

 

 

پەرتووکی: خەمیکی لەبیرکراو
نوسینی: پڕۆفیسۆر د. خالید محمد ساڵەح
ژمارەی لاپەڕە: ١٢٦ لاپەڕە  

بابەتی ئەم پەرتووکە؛ خوێندنەوەیەکی واقیعی و بابەتییانەیە بۆ گرفتێکی ھەنووکەیی و زیندوو، کە بریتییە لە پەرتبوونی موسوڵمانان و کاری ئیسلامی و، تەسک کردنەوەی فراوانی و میھرەیانی ئیسلام لە کەسایەتی کەسێکدا، یان دروشمێکدا، یان لایەنێکی سیاسی و، بە ئامانجکردنی لە کار و ھەوڵەکاندا و، زۆر دیاردەی دزێوی تر؛ کەبوونەتە مایەی لەکەدارکردنی کاری ئیسلامی و شێواندنی ڕوخساری جوانی موسوڵمانان و پەیامە پیرۆزەکەیان. ئەم گرفتەیش ڕۆژانە لە ژیانی ھەر یەکێکماندا چەندین جار و بەچەندین شێوە دووبارە دەبێتەوە و، لەمپەری گەورەی لەبەردەم کاری ئیسلامی و گەیشتن بەئامانجەکانیدا دروست کردوە. نووسینی ئەم پەرتووکە ھەوڵێکە بۆ خستنەڕووی چەند بنەما و چەمکێکی گرنگ، دەربارەی فیقھی جیاوازیبوون لە کاری ئیسلامی و، شێوازی ئاراستەکردنی ئەو جیاوازیانە بەو لایەنەی کە بەخزمەتی ئیسلام و موسوڵمانان کۆتایی دێت، ھەروەھا وێنایەکی جوان و گەشی کاری ئیسلامی دەکات لە دڵی یاوەران و نەیارانیدا بەیەک ئاست و یەک ئاراستە.



بینین:  1710
6/28/2020 8:07:10 PM
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.