کتێبخانە

پێنج روکنەکەی ئیسلام

كتێبی: پێنج ڕوكنه‌كه‌ی ئیسلام

نووسینی: شێخ سه‌عید حه‌ووا (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت(

وه‌رگێڕانی: مامۆستا كرێكار

تێبینی: لە ڕوکنی دووەمەوە تا کۆتایی داخلە بۆ پۆلی دووەمی ئامەد، واتا ڕوکنی یەکەم (شایەتمان) داخڵ نییە، کە لە پۆلی یەکەم خوێنراوە.



ناساندن:

کتێبەکە بەشی یەکەمە لە مەوسووعەیەکی گەورە بە ناوی (ئیسلام - الإسلام)ەوە، نووسەری ڕەحمەتی کە نووسیویەتی، مەبەستی بووە ئیسلام بە شێوازە بەرفراوانەکەی بناسێنێت. 

ئەم بەشە پێک دێت لە باسەکانی (شایەتمان، نوێژ، ڕۆژوو، زەکات، حەج)، لە شێوازی باسکردنیدا ئیلھامبەخشە، لە یەک کاتدا لایەنی فیقھی و فیکریی ھەر یەکێکیانی باس کردووە، بە نموونە نوێژ، باسی لە حوکم و شێواز و سەرجەم ئەحکامەکانی کردووە، ھەروەکوو کتێبێکی فیقھی، لە ھەمان کاتدا ھاتۆتە سەر باسی پێگەی نوێژ و گرنگییەکەی، کە بۆچی ئەوەندە جێی گرنگییە لە شەرعدا؟ کاریگەریی چییە؟ پەیوەندیی چییە بە ژیانی مرۆڤ و ڕاپەڕاندنی ئەرکی بەندایەتی و بریکارێتی (ئیستیخلاف)ەکەیەوە لە دنیادا؟ پەیوەندیی چییە لە نێوان نوێژ و چوارەکەی تر؟ پەیامی نوێژ چییە بۆ مرۆڤەکان؟ ...ھتد. 

بۆ داگرتنی سەرجەم بەشەکانی تری کتێبی (ئیسلام)، کرتە لەسەر ئەم نووسینە بکە.




بینین:  2547
10/28/2020 11:47:37 PM
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.