کتێبخانە

رێساکانی فیقهی ئیسلامی

پەرتووکی: ڕێساکانی فیقهی ئیسلامی

نوسینی: پڕۆفیسۆر د، خالید محمد صالح

ژمارەی لاپەڕە: ١٧٠ لاپەڕە

بواری: شەرعزانی(فقه) – ڕێسا فیقهییەکان(الواعد الفقهیة)

 

دەربارەی ئەم پەرتووکە لە پەڕەی فەیسبووکی نووسەرەوە:

بۆ یەکەم جار لە پەڕتووکخانەی کوردیدا؛ پەڕتووکی (ڕێساکانی فیقهی ئیسلامی) لە نووسینی پڕۆفیسۆر . خالید موحەممەد صاڵح؛ کەوتە بەر دیدی خوێنەران.

 بەڕێزان؛ زانستی: ڕێسا فیقهییەکان؛ یەکێکە لەو زانستە پڕ پێز و بەهێزانەی کە پێویستە هەموو تاکێکی موسوڵمان زانیاری دەربارەی هەبێت، بەتایبەتی خەڵکانی شەرعزان و یاساناس کە ئەوان زیاتر سەرقاڵی داڕشتنەوە و هەڵسەنگاندنی حوکمە شەرعی و یاساییەکانن و ڕۆژانە کاریان لەسەر دەکەن و وەڵامی پرسیارەکانی خەڵکی دەدەنەوە.

سەرەڕای گرنگیی زانستەکە، بەڵام بەداخەوە کتێبخانەی کوردی هیچ سەرچاوەیەکی لەسەر ئەو بابەتە تێدا نییە؛ بۆیە ئەم پەڕتووکە هەوڵێک و دەلاقیەکە بۆ ئاشناکردنی خوێنەرو خوێندکاری کورد بەو زانستە مەزنە، کە یەکەم پەڕتووکە لەسەر ئەو بابەتە دەنوسرێت.

پەڕتوکەکە گرنگترین ئەو ڕێسا فیقهییانە لە خۆ دەگرێت کە کۆکاری هەزارەها بابەتی شەرعیین و ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەماندا زۆر پێویستیمان پێیەتی و بەشوێن حوکمەکانیدا وێڵین، بە تایبەتی ئەو پێنج ڕێسا گشتییەی کە بە بنچینە دادەنرێن بۆ زۆرێک لە ڕێسا فیقهییەکانی تر کە ئەوانیش ڕێساکانی: (الأمور بمقاصدها, الیقین لایزول بالشك، المشقة تجلب التيسير، لا ضرر و لا ضرار, العادة محكمة).

بۆ زیاتر ڕوونکردەنەوەی واتا و مەبەستی هەر یەک لەوانەیش سەرجەم ئەو ڕێسایانەم باس کردوە کە پەیوەستن پێیانەوە و بەشێوەیەکی گشتی پەڕتووکەکە (٧٧) ڕێسای فیقهی و زیاتر لە (٥٣٥) حوکمی شەرعی لە بابەتە فیقهییە جیاوازەکاندا لەخۆ دەگرێت.

 

پەڕەی فەرمیی نوسەر لە فەیسبووک

 

شیکردنەوەی وانەکانی بە دەنگ



بینین:  1670
5/5/2021 5:11:20 PM
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.