کتێبخانە

ڕەشەبای مەرگ؛ هێرشی مەغۆل بۆ سەر جیهانی ئیسلامی

پەرتووکی: ڕەشەبای مەرگ؛ هێرشی مەغۆل بۆ سەر جیهانی ئیسلامی

نووسینی: م. سەرباز محمد

چاپی: یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠

 

نوسەری بەڕێز، دەربارەی ئەم پەرتووکە دەفەرموێت:

(ڕەشەبای مەرگ باسی هێرشی مەغۆلە بۆ سەر جیهانی ئیسلامی، کە پێکهاتووە لە دوو بەش:

بەشی یەکەمی: هێرشی مەغۆل بۆ سەر جیهانی ئیسلامی و ٤٤ ساڵ لە ئامێزی غەفڵەت، باس لە دەرکەوتنی مەغۆل تاوەکو کەوتنی بەغدا دەکات.

بەشی دووەمی: باسی هێرشی مەغۆلە بۆ سەر وڵاتی شام و جەنگی عەین جالوت و سەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی ئێلیخانییەکان دەکات.

جگە لە گێڕانەوەی ڕووداوەکان هەوڵمانداوە وێنای جیهانی ئیسلامی ئەوکات بکەین و هۆکارەکانی شکست و هەڵسانەوە دیاری بکەین).



بینین:  2653
8/14/2021 9:08:48 PM
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.