کتێبخانە

ڕمان و ڕامان

کتێبی: ڕمان و ڕامان
نووسینی: مامۆستا کرێکار (فک اللە ڕسرە)
بواری: مێژوو، شیکاری مێژوویی، واقیعناسی
بەرھەمی: زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی)
بڵاوکراوەی: ماڵپەڕی (زادی ڕێمان)
چاپ و بڵاوکردنەوەی: نووسینگەی تەفسیر - ھەولێر
نۆرەی چاپ: سێیەم
ژمارەی لاپەڕە: ١٥٦ لاپەڕە


دیاریی ساڵی نوێی کۆچیی (١٤٤٥) لە زادییەوە
چاپی سێیەمی کتێبی "ڕمان و ڕامان" بە (pdf)

جیاوازی چاپی سێیەم لە چاپەکانی یەکەم و دووەمی کتێبەکە، ڕاستکردنەوەی کۆمەڵێک ھەڵەی نووسینەکییە لە داڕشتن یان ساڵ و شوێن و ناوەکاندا، کە سوپاس بۆ خوای گەورە لە چاپی نوێدا ئەوانە و سەرجەم کەموکورتییەکانی ڕێنووس و خاڵبەندی چاککراون و بە دیزاین و چاپێکی زۆر جوانەوە خراونەتەوە بەردەستی خوێنەرانی و فێرخوازانی عەزیزی پۆلی یەکەمی ئامادەیی ئامەدی ئیسلامی. 

(کتێبخانەی ئەلیکترۆنیی زادی)یش بە جوانترین دیزاینی ناوەکی و بەرگی نوێوە دەیکات بە دیاریی ساڵی نوێی کۆچیمان، بەو ھیوایەی (ڕمان و ڕامان) دەست بە دەست بگاتەوە بە ھەموو کەسێک و پێ بە پێ خۆی بگەیەنێتە کتێبخانەی ھەموو ماڵێکی موسوڵمان و لە ناوەندە زانستییەکانیشدا بە دیقەت و پەرۆشییەوە لێکۆڵینەوەی لێ بکرێت.

کتێبە باسێکی وردەکارانەی کورتە لەبارەی "ڕمان"ی کۆتا منارەی دەسەڵاتی باڵای پڕ لە دادی خۆمان و دەرەنجام و نەھامەتییە گەورە لەبننەھاتووەکانی تاوەکوو ئەم ساتەی ئێستاش، پاشان "ڕامان" و لێکۆڵینەوەیە لە ھەوڵەکانی سەرلەنوێ بەرزکردنەوە و بیناکردنەوەی منارەی داتەپیومان و گێڕانەی شکۆ و سێبەری ئاڵای (لا إلە إلا اللە محمد رسول اللە)یە بەسەر سەری موسوڵمان و تەواوی جیھانەوە. 

١٤٤٥/١/١ کۆچی
٢٠٢٣/٧/١٩ زایینی





بینین:  1485
7/19/2023 2:55:12 PM
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.