نزاو پاڕانەوە

پاڕانەوە (الدعاء)

بریتی یە لە داواکاری بەندە کە تەنها ئاڕاستەی خوای دەکات کە تیایدا یان داوای خێروچاکە دەکات یان بە پێچەوانەوە داوا دەکات دروستکەرەکەی بەڵاوناخۆشی لێ دوور بکاتەوە،بێگومان کە پاڕانەوە بەچێژترین ومەزنترین بەندایەتی یە چونکە لە کاتی پاڕانەوەدا فەقیری مرۆڤ و دەوڵەمەندی پەروەردگارو،زەلیلی مرۆڤ و بەتوانایی پەروەردگارو،بەندەیی مرۆڤ و پەروەردگاریشی وەک دروستکەرێکی بێ هاوبەش بەرجەستە دەبێت ،کاتێک بەندەیەک دەستی بۆ ئاسمان بەرز دەکاتەوە بەوە دەیسەلمێنێت بەندەیەکی هەژارو بێ توانایەو داوای هاوکاری لە دروستکەرێکی دەکات ،بەمە چێژێکی گەورە بە مرۆڤی مسوڵمان دەبەخشێت وە کاتێک پەروەردگار وەڵامی داواکەی دەداتەوە دەچێتە ئاستی بڵندی ئیمان کە بریتی یە لە ناسین و خۆشەویستی و هۆگر بوونی خوای باڵادەست خوای گەورە دەفەرموێت: ( وَقَالَ رَبُّكُمْ ادْعُونِي أسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ) الغافر/٦٠ واتە: خوای پەروەردگارتان فەرمانتان پێ دەکات بە پاڕانەوەو بەڵێنی داوە پێتان بە وەڵامدانەوەی ،ئەوانەی لە پەرستش و پاڕانەوە لێم و یەکتاپەرستی من یاخین ئەچنە دۆزەخەوە بە بێ ڕێزی و سوکی و ڕیسوایی.  وە دەفەرموێت:( وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِي إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ) البقرة/١٨٦ واتە ئەگەر بەندەکانم پرسیاریان لێ کردی لەبارەی منەوە ئەوە من نزیکم، وەڵامی داواکەر دەدەمەوە ئەگەر داوابکات ،دەبا وەڵامی فەرمانەکانی من بدەنەوەو باوەڕم پێ بێنن بەڵکو سەرفراز بن پێغەمبەریش صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەفەرموێت: (الدُّعَاءُ هُوَ العِبَادَةُ).

پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە:

(وَقَالَ رَبُّكُمْ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ)[1]

واتە: پاڕانەوە پەرستشە پەروەردگارتان دەفەرموێ :لێم بپاڕێنەوە وەڵامتان دەدەمەوە ئەوە لە گەورەیی و فەزڵی پەروەردگارە کە بەندەکانی بانگ ئەکات بۆ ئەوەی داوای لێ بکەن و لێ ی بپاڕێنەوە ،وە بەڵێنی وەڵامدانەوەیان پێ ئەدات . سوفیانی ثەوري ئەفەرموێت (یا من أحب عباده اليه من سأله فأكثر سؤاله ويا من أبغض عباده اليه من لم يسأله وليس أحدا كذالك غيرك يارب )[2] ئەی ئەو خودایەی کە خۆشەویسترین بەندە لەلات ئەوانەن کە داوات لێ ئەکەن بێزراوترین بەندەشت ئەوانەن کە داوات لێ ناکەن ،وە هیچ کەس بەو شێوەیە نیە جگە لەتۆ ئەی خودا پاڕانەوە واتای متمانە بوونی تەواوەتی بەخوای باڵا دەستە بەو ڕادەیەی کەهەموو کاروباری دونیاو دواڕۆژ بەو دەسپێرین ،ئەو ڕاستیە دەردەخات کە ڕازین بەهەموو فەرمانێکی خوای گەورە و بەو قەدەرەی کە بۆمان دیاری دەکات لێرەوە خۆشەویستی خودا لە نێو دڵەکاندا لە دایک دەبێت بەتایبەت لای خواناسە ڕاستەقینەکان.

نوسینی : ئەفنان رەزا



[١]  رواە ئەبوداود.

[٢] رواه ابن ابي حاتم .

1642 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
05/08/2015
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.