نزاو پاڕانەوە

چەند کات و شێوازوشوێنێک کە پاڕانەوەی تیادا وەڵام دەدرێتەوە

 

بڕوادار هەردەم لە خوای پەروەردگاری خۆی دەپاڕێتەوە لە هەرکات و شوێنێکدا بێت (وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ....) بەڵام ئەم کات و شوێن و شێوازانە پێویستیان بە چاودێری و گرنگی پێدانی زیاتر هەیە کە پێغەمبەری خودا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لە فەرموودە شیرینەکانیدا ئاماژەی بە چەندین شوێن و کات کردووە کە نزاو پاڕانەوەیان تیادا گیرایەو ڕەت ناکرێتەوە، لێرەدا بە کورتی ئاماژە بە هەندێک کات و شوێن دەکەین :

 ١- شەوی قەدر .

٢- کۆتای نیوەشەو .

٣- لەپاش هەموو نوێژە فەرزەکانەوە .

٤- لەنێوان بانگ و قامەتدا .

٥-  کاتێک لەهەموو شەو و رۆژێکدا هەیە.

 ٦- لەکاتی بانگدان بۆ نوێژە فەرزەکان.

٧- لەکاتی باران باریندا.

 ٨- لەکاتی تێکچڕژانی سوپاکان لە پێناوی خوادا.

٩- کاتێک لە ڕۆژی هەینی دایە: وەڕاستترین ووتە ئەوەیە کە کۆتایی کاتە لە کاتەکانی عەسری ڕۆژی هەینی،وە واڕیوایەت کراوە کە ئەگونجێ لەو نێوانەدا بێت کە ئیمام لە کاتی وتارداندا دائەنیشێ تا نوێژەکە تەواو ئەبێت.

١٠- لەکاتی خواردنەوەی ئاوی (زمزم) لەگەڵ نیەتێکی ڕاستدا .

 ١١- لە کوڕنوش دا (السجود).

١٢- لەکاتی بەخەبەرهاتن لەشەوداو پاڕانەوە بەسوننەتی (المأثور) ی ئەوکاتە .

 ١٣- ئەگەر لەسەر پاکێتی (دەست نوێژ )خەوت و پاشان لە شەودا بەخەبەر هات و پاڕایەوە.

١٤- پاڕانەوەی خەڵکی لە پاش مردنی کەسێک .

١٥- پاڕانەوە لەدوای ستایشی خواو صلاوات دان لەسەر پێغەمبەری خودا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لە تەحیاتدا.

١٦- لەکاتی پاڕانەوە بەو ناوە گەورەیەی (الإسم الأعظم ) کە ئەگەر هەرکەسێک پێی بپاڕێتەوە وەڵام دەدرێتەوە و ئەگەر داوای پێ بکرێت پێی دەبەخشرێت.

 ١٧- پاڕانەوەی مسوڵمان بۆ برا مسڵمانەکەی بەنهێنی .

١٨- پاڕانەوە لەڕۆژی عەرەفەدا لەعەرەفات. 20_

١٩- پاڕانەوە لە مانگی ڕەمەزاندا.

٢٠- لەکاتی کۆبوونەوەی مسوڵمانان لە کۆڕی ذيكردا

٢١- پاڕانەوە لەکاتی بەڵاوموسیبەتدا بەوتنیإِنَّا للَّهِ وَإِنَّا إِلیهِ رَاجِعُون، اللَّهمَّ أجرنی فی مُصِیبَتی، وَاخْلُف لی خَیْراً مِنْهَا.

 ٢٢- پاڕانەوە لەکات ڕووکردنی دڵ بۆ لای خوای گەورەو تاوسەندنی دڵسۆزی (الاخلاص).

٢٣-  پاڕانەوەی ستەم لێ کراو لەو کەسەی ستەمی لێ کردووە. چونکە هیچ پەردەیەك نییە لە نێوان ستەملێکراو خوای گەورەدا.

٢٤- پاڕانەوەی باوک و دايك لە کوڕەکەی بە چاکەو خراپە.

٢٥- پاڕانەوەی گەشتیار (المسافر).

٢٦- پاڕانەوەی ڕۆژووەوان هەتا بەربانگ دەکاتەوە.

٢٧- پاڕانەوەی رۆژووەوان لەکاتی بەربانگ کردنەوەدا.

٢٨- پاڕانەوەی ناچارو لێ قەوماوو ،زۆرلێکراو.

٢٩- پاڕانەوەی پێشەوای دادپەروەر.

٣٠- پاڕانەوەی کوڕی چاکەکار لەگەڵ دایک و باوکی دا.

٣١- پاڕانەوە لە دوای دەست نوێژ ئەگەر پاڕایەوەبە سوننەتی (المأثور ) ى ئەو کاتە.

٣٢- پاڕانەوە دوای ڕەجم کردنی ( الجمرة الصغرى).

٣٣- پاڕانەوە دوای ڕەجم کردنی ( الجمرة الوسطى).

٣٤- پاڕانەوە لەناو کەعبەدا .هەرکەس نوێژی کرد لەناو (الحجر )دا ئەوا هەر بە (البیت ) حسابە.

٣٥-پاڕانەوە لەسەر ( صه فا).

 ٣٦- پاڕانەوە لەسەر (مەروە).

٣٧- پاڕانەوە لەلای (المشعر الحرام ) دا.

خوای گەورە نزاو پاڕانەوەی هەمو لایەکمان قبوڵبکات .

نوسینی : ئەفنان رەزا

 

پاڕانەوە (الدعاء)

ئادابی پاڕانەوە

1719 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/09/2015
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.