نزاو پاڕانەوە

نزاو پاڕانەوەی دڵتەنگی و خەفەت

هەر موسڵمانێك خەم و خەفەتی هەبێت ئەم دوعایە بخوێنێت :[1]

١-  اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ ابْنُ عَبْدِكَ ابْنُ أَمَتِكَ ، نَاصِيَتِي بِيَدِكَ ، مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ ، عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ، أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ ، سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ ، أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوِ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ ، أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي، وَجِلاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي .[2]

واتە: خودایە من بەندەتم کوڕی بەندەتم کوڕی کەنیزەک و کۆیلەتم ،نسیب و ناوچەوان و چارەنوسم بەدەست تۆیەو حوکم و بڕیارت بەسەرمدا ڕابردووە ،بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە،داوات لێ دەکەم بەهەموو ناوێک کەهەتەو خۆتت پێ ناو ناوە یان لە کتێبەکەتداناردووتەتە خوارەوە ،یان فێری یەکێک لە دروست کراوەکانت کردووە ، یان لە عیلمی غەیبدا لەلای خۆت هەڵت گرتووەو تەنها خۆت دەیزانی ،کە قورئان بکەیتە بەهاری دڵم و نوری سنگم و ڕەوێنەرەوەی دڵ تەنگیم و لابەری خەم و خەفەتم.

 پێغەمبەری خودا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئەفەرموێت :هەرگیز هیچ کەسێک نیە کە توشی ناخۆشی و خەفەتێک دەبێت ئەم دوعایە بخوێنێت ئیلا خوای گەورە خەفەتەکەی لا دەبات و شوێنەکەی پڕ دەکاتەوە ، بە دەروو لێکردنەوەو دڵخۆشی و کامەرانی ،وتیان ئەی پێغەمبەری خودا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئایا لەبەری نەکەین ؟ فه رمووى : بەڵێ پێویستە هەرکەسێک دەیبیستێت لەبەری بکات.

٢- الْلَّهُم إِنِّي أَعُوْذ بِك مِن الْهَم و الْحَزَن , و أَعُوْذ بِك مِن الْعَجْز و الْكَسَل،و أَعُوْذ بِك مِن الْجُبْن و الْبُخْل،و أَعُوْذ بِك مِن غَلَبَة الدَّيْن و قَهْر الْرِّجَال.[3] واتە:خودایە پەنات پێ دەگرم لە دڵتەنگی و خەفەت ،وە لە بێ دەسەڵاتی و بێ توانای و تەمبەڵی، وە لە بەخیلی و ترسنۆکی وە لە پشت چەمانەوە بەهۆی قەرزاریەوەو لە دۆڕانی پیاوانی ئیسلام و ژێرکەوتنیان.

 

 

پاڕانەوە (الدعاء)

ئادابی پاڕانەوە

چەند کات و شێوازوشوێنێک کە پاڕانەوەی تیادا وەڵام دەدرێتەوە



 نزاکان لە کتێبی قەڵای موسڵمانی مامۆستا (حەمزە بەرزنجی) وەرگیراون بەڕێزەوە.[1]

 (رواه احمد 1/336). [2]

[3] البخاري 7/158.

2244 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/09/2015
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.