سوننەتە سروشتییەکان

مه‌به‌ست له‌ سوونه‌ته‌ سروشتیه‌كان

سووننه‌ته‌ سروشتییەکان ، ئه‌و ره‌فتارانه‌ن كه‌ هه‌ر كه‌سێك بیانكات به‌ خاوه‌ن ئه‌و سروشته‌ ده‌زانرێت كه‌ خوای گه‌وره‌ مرۆڤی له‌سه‌ر دروست كردووه‌ ، ئه‌و ره‌فتارانه‌ش ئه‌وانه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ خۆشی ده‌وێن و كردوێتی به‌ سیمای هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی خۆی سه‌لامی خوایان لێ بێت ، تا به‌ سیفاتی نموونه‌ییه‌وه‌ ده‌ركه‌ون ، ئه‌م سیفه‌تانه‌ هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ یاساو ته‌علیماتی دینییان ده‌رباره‌ بۆ داڕێژراوه‌ تا بوونه‌ته‌ سیفه‌تی سرووشتی كه‌سایه‌تی دیندار   .

پابه‌ندبوون به‌م سوننه‌ته‌ سروشتیانه‌وه‌ ، هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندی دین و دنیایه‌ ، له‌وانه‌ جوانی سیماو رواڵه‌ت و پاكژیی جه‌سته‌و دیمه‌نی ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ .


نوسینی: مامۆستا کرێکار

1177 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/08/2015
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.