حەیزو زەیستانی

خوێنی زه‌یستانی

 

  زه‌یستان : ئه‌و ئافره‌ته‌یه‌ كه‌ منداڵی بووه‌ .

خوێنی زه‌یستانی : به‌ پێناسه‌ی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و شافیعی : ئه‌و خوێنه‌یه‌ كه‌ له‌ دوای منداڵ بوون له‌ پێشی ئافره‌ت دێت ..  بەڵام به‌ پێناسه‌ی مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لی : ئه‌و خوێنه‌یه‌ به‌ هۆی منداڵبوونه‌وه‌ له‌ پێشی ئافره‌ت دێت .. به‌ پێی مه‌زهه‌بی مالیكی ، ئه‌و خوێنه‌یه‌ كه‌ هاوكات یان دوای له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ له‌ پێشی ئافره‌ت دێته‌ ده‌ره‌وه‌ [1]  .

١-  كاتی زه‌یستانی :

*  زه‌یستانیش وه‌كو حه‌یز كاتی دیاری كراوی نیه‌ :

رای زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆیه[2]‌  كه‌ هه‌ر كاتێك زه‌یستان هه‌ستی به‌ پاك بوونه‌وه‌ی كرد ، ئه‌گه‌رچی به‌ رۆژێك پێش چله‌شی بێت ، ده‌بێت غوسڵ ده‌ركات و نوێژو رۆژوو سه‌رجێیی خۆی بكات ..

    كۆتا ماوه‌یه‌ك كه‌ زه‌یستان بۆ پاك بوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌كات ، چل رۆژه‌ ، له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ كورده‌واری به‌و ماوه‌یان ووتووه‌ چله‌ .. كه‌ چله‌ی چوو ئیتر غوسڵ ده‌رده‌كات و نوێژو رۆژوو سه‌رجێیی خۆی ئاسایی ده‌كاته‌وه‌ .. به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی لای ئوم سه‌له‌مه‌ خانه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێ : ( كَانَتْ النُّفَسَاءُ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ علَيهِ وَسَلَّمَ تَقْعُدُ بَعْدَ نِفَاسِهَا أرْبَعينَ يَومَاً أو أرْبَعينَ لَيلَةً )[3] واته‌ : زه‌یستانان له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا صلی اللە علیە وسلم بۆ ماوه‌ی چل رۆژ یان چل شه‌و چاوه‌ڕێی پاك بوونه‌وه‌یان ده‌كرد ..

٢-  حوكمی زه‌یستانی وه‌كو حوكمی حه‌یزه‌ :

رای زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كۆیه‌ كه‌ له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ حوكمی شه‌رعی زه‌یستانی وه‌كو حوكمی شه‌رعی حه‌یزه‌  ، له‌ هه‌رچی حەڵاڵه‌ یان حه‌رام ، جائیزه‌ یان مه‌كرووهه‌..


نوسینی: مامۆستا کرێکار



[1] پێناسه‌كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌حكامه‌كان هه‌یه‌ ، بۆ نموونه‌ حوكمی ئه‌و خوێنه‌ی دوو رۆژ پێش له‌ دایكبوونی منداڵه‌كه‌ له‌گه‌ڵ شله‌مه‌نی تردا دێته‌ ده‌ره‌وه‌ ، ئایا خوێنی زه‌یستانییه‌ ، یان جۆری تره‌ .. هه‌ر كامێكیشیان بێت حوكمێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ ..

[2] ترمزي ( 1/429 )نە قڵی کردووە.

[3]  ئه‌بو داوود ( 307 ) ، ترمزی ( 139 )، ئیبنو ماجة ، هه‌ندێك له‌ فه‌رمووده‌وانان به‌ زه‌عیفیان داناوه‌و هه‌ندێكی تریان به‌ حه‌سه‌ن ، بەڵام فه‌توا له‌سه‌ر ئه‌م چله‌یه‌یه‌ .. 

1572 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
22/06/2015
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.