- سووننه‌ت : فه‌رمووده‌و كرده‌وه‌و په‌سه‌ندكراوو نه‌هی لێكراوی پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
هه‌رچی له پێغه‌مبه‌ره‌وه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بیسرابێت- جگه له قورئان- پێی ده‌گوترێت : حه‌دیس .
- سه‌حابی : هه‌موو مرۆڤێكی بڕواداره كه پێغه‌مبه‌ری صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ی دیبێت ، یا پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئه‌وی له ژیانیدا دیبێت و به بڕواداری مردبێت .
- تابیعی : هه‌موو مرۆڤێكی بڕواداره كه به یه‌كێك له هاوەڵان (ئه‌سحابه ) گه‌یشتبێت ئیتر ئایا زۆر له‌گه‌ڵیدا بوو بێت ، یان نا ، یا فه‌رمووده‌ی لێوه گێڕابێته‌وه یان نا ..
یه‌كه‌م كه‌سێك كه فه‌رمووده‌ی نووسیوه‌ته‌وه :
محمدی كوڕی موسلیمی زوهری بوو ، ساڵی 124 ی كۆچی بوو .
- بۆچی حه‌دیس له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خۆیدا نه‌نوسرایه‌وه ؟
- چونكه پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خۆی نه‌یده‌هێشت ـ بێجگه له قورئان ـ بنووسنه‌وه ، نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵ قورئاندا تێكه‌ڵ ببێت .
- راوی ( گێڕه‌ره‌وه ) : ئه‌و كه‌سه‌یه كه فه‌رمووده‌ی گێڕاوه‌ته‌وه .
- مه‌روی ( گێڕراوه ) : له‌فز ( لفظ ) ی فه‌رمووده‌كه‌یه یان ماناكه‌ی .
- سه‌نه‌د : ئه‌و كه‌سانه‌ن كه فه‌رمووده‌كه‌یان گێڕاوه‌ته‌وه ، زنجیره‌ی ناوه‌كانه تا ده‌گاته‌وه به پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ .
- ده‌ق ( مه‌تن ) : خودی فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ره صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ .
- ئاسه‌وار ( الاثر ) : به‌وه‌ی له سه‌حابیه‌وه گێڕرابێته‌وه ، جاری وا هه‌یه به مانای سووننه‌تیش دێت .
- خه‌به‌ر : به‌وی له تابعینه‌وه گێڕرابێته‌وه ، هه‌روه‌ها جاری وا هه‌یه به مانای سووننه‌تیش به‌كار دێت .
- موحه‌دیث ( موحه‌ددیس ) : ئه‌و كه‌سه‌یه كه فه‌رمووده‌ی زۆری له‌به‌ر بێت ، له‌گه‌ڵ زانینی سه‌نه‌دو هۆكان و تانەو راستکردنەوە (الجرح والتعدیل ).
- حافظ : ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئاگاداری سه‌د هه‌زار فه‌رمووده بێت ، له‌گه‌ڵ زانینی پیاوانی سه‌نه‌ده‌كانیان .
- حوججه : ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئاگاداری سێ سه‌د هه‌زار فه‌رمووده‌ی هه‌بێت ، له‌گه‌ڵ ناسینی كه‌سه‌كانیان و حاڵی گێڕه‌ره‌وه‌كانیان ، به جه‌رح و ته‌عدیله‌وه .
- حاكم :كه‌سێكه ئاگاداری به‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمووده‌كاندا هه‌بێت به هه‌موو بابه‌ت و په‌یوه‌سته‌كانیانه‌وه.
- جه‌رح : سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یه له راوی ، له رووی داد‌و دیققەتەوە ( عدل و ضبط ) ە وه .
- ته‌عدیل : متمانه به‌خشینه به راوی له رووی عه‌دله‌وه .
- عادل : له زانستی فه‌رموودادا به‌و كه‌سه ده‌وترێت كه گوناهی گه‌وره‌ی نه‌كردبێت و له‌سه‌ر گوناهی بچو‌وكیش به‌رده‌وام نه‌بێت .
- ضابط : ئه‌و كه‌سه‌یه كه فه‌رمووده‌كه وه‌كو خۆی ( بە دیققەت) بگێڕێته‌وه ، ناشبێت گه‌لۆر یان كه‌مته‌رخه‌م بێت یان شتی زوو له‌بیر بچێته‌وه ..
دابه‌ش بوونی فه‌رمووده له رووی سه‌نه‌ده‌وه
دوو به‌شه : موته‌واتر و ئاحاد .
- موته‌واتر : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه ژماره‌ی راویه‌كانی له هه‌موو ئاستەکاندا (طبقة ) هێنده ببن كه جۆرێك له درۆ‌و قسه هه‌ڵبه‌ستن لێیانەوە به دوور بێت ، ئه‌و راویانه‌ش ئه‌وانیان بینیبێت و لێیانه‌وه بیستبێتن ..
- موته‌واتر دوو به‌شه :
* موته‌واتری بێژی ( له‌فزی ) : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه هه‌موو گێڕه‌ره‌وه‌كان به یه‌ك شێوه گێڕابێتیانه‌وه ..
* موته‌واتری واتایی : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه گێڕه‌ره‌وه‌كان ، هه‌ر یه‌كه‌یان به چه‌ند بێژێكی هاومانایی بیگێڕنه‌وه .
- ئاحاد : ئه‌میان سێ به‌شه :
* غه‌ریب : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه له یه‌كێك له هاوەڵان ( ئه‌سحاب ) ە وه گێڕراوه‌ته‌وه .
* عه‌زیز : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه دوو كه‌س گێڕاویانه‌ته‌وه .
* مه‌شهوور : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه له چه‌ند كه‌سێكه‌وه ریوایه‌ت كرا بێت كه له موته‌واتر كه‌متر بێت ، و له دوو كه‌س زیاتر بێت .
فه‌رمووده له رووی وه‌رگرتن ( قبووڵ كردن ) و وه‌رنه‌گرتنه‌وه
زانایان له پۆلێن ( تصنیف ) كردن‌دا ، فه‌رمووده‌یان بۆ نزیكه‌ی حه‌فتاو قسوور جۆر دابه‌ش كردووه .
- صحیح ( راست ) : فه‌رمووده‌یه‌كه كه مرۆڤێكی دادگه‌ر ( عادل ) ی بیرتیژ له یه‌كێكی وه‌كو خۆیه‌وه به‌سه‌نه‌دێكی نه‌پساو گێڕابێتیه‌وه ، تا ده‌گاته‌وه به پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به مه‌رجێك نه نامۆ ( شاذ ، پەڕيدە ) ی تێدا بێت ، نه مه‌جروح .
- فه‌رمووده‌ی سه‌حیح دوو به‌شه :
* راست : هه‌ر به بۆنه‌ی راست بوونی خۆیه‌وه ، ئه‌مه‌ش فه‌رمووده‌یه‌كه كه خۆی راست و ساغ بێت .
* راستی پاڵدراو : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه خۆی نه‌گه‌یشتۆته پله‌ی راستێتی ، بەڵام به فه‌رمووده‌یه‌كی راست و ساغی تر ، پاڵپشتی ده‌كرێت .
- حه‌سه‌ن : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه ده‌بێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی له فه‌رمووده‌ی راستدا هه‌ن له‌میشدا هه‌بێت ، بەڵام هێنده هه‌یه له‌باره‌ی ديققەت و رێك و پێکی ( ضبط و إتقان)ە وە توانایان له سه‌حیح كه‌متره‌و ده‌بێ راویه‌كانی ناوبانگی ده‌مپاكی و ده‌سپاكییان هه‌بێت و له‌وانه نه‌بن كه شتیان زوو له‌بیر ده‌چێته‌وه .
- زه‌عیف ( لاواز ) : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه مه‌رجه‌كانی سه‌حیح و حه‌سه‌نی تێدا نه‌هاتۆته دی .
- مه‌رفووع : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه ئیسناد بدرێ بۆ لای پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئیتر ئایا سه‌نه‌دی په‌یوه‌ستی هه‌بێت یان نا .
- موتته‌سیل ( متصل ) : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه سه‌نه‌ده‌كه‌ی په‌یوه‌ست بێت ، واته هه‌موو راویه‌كانی یه‌ك له یه‌كیان بیستبێت ، تا ده‌گه‌نه‌وه به پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، به‌م جۆره ده‌شووترێت ( موصول ).
- مه‌وقووف : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه له هاوه‌ڵێكه‌وه گێڕرابێته‌وه ، له ووتاریه‌وه بێت یان له كردارییه‌وه ، سه‌نه‌ده‌كه‌شی پچڕانی تێدا بێت یان نه‌بێت .
- مورسه‌ل : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه له سه‌نه‌ده‌كه‌یدا ناوی هاوه‌ڵ ( سه‌حابی ) ە كه‌ی تێدا نه‌بێت .
- مُنْقَطِع ( مونقه‌تیع ) : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه دابڕان له سه‌نه‌ده‌كه‌یدا هه‌بێت ، به‌و مه‌رجه‌ی دابڕانه‌كه یه‌ك له دوای یه‌كه‌وه نه‌بن ..
- مُعَضَّل : ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌كه له پێش هاوه‌ڵ ( سه‌حابی ) ە كه‌دا دوو راوی یه‌ك له دوای یه‌ك كه‌وتبن .
- مقطوع : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه له تابیعیه‌كه‌وه ریوایه‌ت كرا بێت كه یه‌كسه‌ر گه‌یاندبێتیه‌وه به پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، واته ناوی هاوه‌ڵی تێدا نییه .
- موسنه‌د : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه سه‌نه‌ده‌كه‌ی هه‌ر له هه‌وه‌ڵه‌وه تا پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ په‌یوه‌ست بێت .
- فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه به بێ ریوایه‌تێكی بنه‌ما باوه‌ڕ پێكراو له ناو خه‌ڵكیدا به‌و سیفه‌ته‌ی كه فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ره صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بڵاو بووبێته‌وه ، كه له راستیشیدا فه‌رمووده نییه .
- مودره‌ج : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه ده‌قی فه‌رمووده‌یه‌كی دیكه‌ی خرابێته پاڵ ، یا راوی به دوای فه‌رمووده‌كه‌دا قسه‌یه‌كی خۆی پێوه بلكێنێت ، كه خه‌ڵكی وا ده‌زانن ئه‌و قسه‌یه‌ش له ئه‌سڵی فه‌رمووده‌كه‌یه .
- موعه‌نعه‌ن : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه سه‌نه‌ده‌كه‌ی ده‌ڵێت : ( عن فلان عن فلان عن .. ) به بێ ئاماژه كردن به بیستن یان لێ وه‌رگرتن .
(ئیمامی مالیك موئه‌نئه‌نیش وه‌كو موعه‌نعه‌ن داده‌نێت ).
- موسه‌لسه‌ل : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه راویه‌كان هه‌موویان به یه‌ك شێوه فه‌رمووده‌كه بگێڕنه‌وه ، به‌و پێیه‌ی هه‌موویان بڵێن ( بۆی گێڕاینه‌وه ، یان بۆی باس كردین ، یان بیستم .. ) ده‌بێت دابڕانیشی تێدا نه‌بێت .
- موعه‌لـله‌ق : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه هه‌ر له هه‌وه‌ڵی سه‌نه‌ده‌كه‌وه راویه‌ك یا زیاتر به دووی یه‌كدا ناویان نه‌هاتووه .
- مه‌تروك : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه راویه‌كه‌ی یان به درۆزنی تاوانباره ، یان ریوایه‌ته‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ی رێساكانی زانستی فه‌رمووده‌یه .
- مُضْطَرَب : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه به چه‌ند شێوازێكی جیاواز ریوایه‌ت كراوه ، بێ ئه‌وه‌ی هیچیان ناسراو بن ، رێكیش ناخرێنه‌وه ، ئه‌مه‌ش له ده‌ق و سه‌نه‌ددا ده‌بێت .
- موده‌ببه‌ج : ئه‌و فه‌رمووده‌ی كه دوو خزمی هاوته‌مه‌ن له‌یه‌كه‌وه بیگێڕنه‌وه ، وه‌كو حه‌زره‌تی عائیشه له ئه‌بو هوره‌یره‌وه یان ئه‌بو هوره‌یره له حه‌زره‌تی عائیشه‌وه . ( خوا لێیان رازی بێت) .
- موعه‌لـله‌ل : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه به رواڵه‌ت هیچی نییه بەڵام فه‌رمووده‌زان ده‌زانێت كه كه‌م و كورتی تێدایه .
- شاذ : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه متمانه پێكراوێك به شێوه‌یه‌ك ریوایه‌تی ده‌كات كه دژایه‌تی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ریوایه‌تێكی تردا .
- مونكه‌ر : ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه راویه‌كی لاواز به شێوه‌یه‌ك ریوایه‌تی كردووه كه دژایه‌تی هه‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌سێكی متمانه پێكراوی تردا .
- موده‌لـلـــه‌س (دەلەسە) : دوو جۆره :
* ته‌دلیسی ئیسناد : وه‌كو یه‌كێك له كه‌سێكی هاوچه‌رخی خۆیه‌وه ریوایه‌تێك بكات بەڵام پێی نه‌گه‌یشتبێت و نه‌یدیبێت و خۆشی لێوه‌ی نه‌بیستبێت ، ئینجا به شێوه‌یه‌ك ده‌رببڕێت كه وا بگه‌ێنێت كه پێی گه‌یشتووه .
* ته‌دلیسی شیوخ : ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك له شێخێكه‌وه ریوایه‌ت ده‌كات بەڵام به‌و ناوه یان به‌و كونیه ( ئه‌بو فلان ) یان به‌و نازناوو نه‌سه‌به‌وه ، نایگێڕێته‌وه كه خه‌ڵكی ئه‌و شێخه‌یان پێوه ناسیووه .
- كتێبی موسنه‌د : ئه‌و كتێبانه‌ن كه فه‌رمووده‌یان به پێی ته‌رتیبی ناوی هاوه‌ڵ (سه‌حابی ) ان ریوایه‌ت كراوه..
نوسینی : مامۆستا عه‌ففان شێخ سددیق سه‌رگه‌تی