بێگومان گه‌ر چاكه له‌گه‌ڵ یه‌كێك كرا، ئه‌وا ڕێز‌و ئه‌ده‌ب به‌رامبه‌ر به چاكه‌كاره‌كه ده‌نوێنرێ، پێویستیشه ڕێز‌و ئه‌ده‌بی به‌رانبه‌ر بنوێندرێ.
له هه‌موو كه‌سیش شایسته‌ترو پێویست تر،كه ڕێز‌و ئه‌ده‌بی به‌رانبه‌ر بنوێندرێ؛ خوای به‌خشنده‌یه، كه چاكه‌و به‌خششه‌كانی نایه‌ته ژماردن [وَإِن تَعُدُّواْ نِعْمَةَ اللّهِ لاَ تُحْصُوهَا. النحل ....ئه‌گه‌ر هه‌رچی چاكه‌ی خودایه بژمێرن، له ژماردن دوایی نایه].
ئه‌ده‌ب‌و ئاكاری به‌رزنواندن به‌رانبه‌ر به خوای به‌خشش كار به‌م شێوه‌یه:
1- به‌ندایه‌تی كردنی‌و په‌رستنی:
ئه‌مه‌ش به‌وه دێته‌دی، كه به ته‌واوی ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی بیت‌و به گه‌وره‌ی دابنێ‌ی له هه‌موو كارێكدا.
دیاره په‌رستنیش ،ته‌نها له نوێژ‌و ڕۆژوو‌و حه‌ج‌و زه‌كات كورت هه‌ڵنه‌هاتووه، به‌ڵكو مانا فراوانه‌كه‌ی په‌رستن ئه‌وه‌یه، كه مرۆڤـی مسوڵمان هه‌ر كارێك ئه‌نجام ده‌دات، له كاری ڕۆژانه‌ی له‌گه‌ڵ ماڵ‌و منداڵی، له‌گه‌ڵا هاوڕێكانی، له كڕین‌و فرۆشتنی‌و، له كاری فه‌رمانبه‌ریی‌و مامۆستایه‌تی، مه‌به‌ستی پێ ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت‌و، به پێی به‌رنامه‌و مه‌نهه‌جی شه‌ریعه‌تی خوا بێت.
جا كه په‌رستن (العبادة) ئه‌م مانا فراوان‌و گشتگیریه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا خوای به‌خشنده كردویه‌تیه مه‌به‌ستی به‌دیهێنان‌و هێنانه‌بون، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ }الذاريات56 ...من هه‌ر بۆیه جندۆكه‌و مرۆم دروست كرد، تابمپه‌رستن].
شه‌رع ناسانیش ئه‌م فیكره‌یان به‌م گوته‌یه گوزارش كردووه، كه ده‌ڵێن: (النیة الصالحة تقلب العادة عبادة.... نیه‌ت پاكی‌و باشی، عاده‌ت‌و خوو نه‌ریت بۆ په‌رستن وه‌رده‌چه‌رخێنێ، كه‌واته نان خواردنمان به مه‌به‌ستی به‌هێزبون بۆ جێبه‌جێ‌كردن‌و پیاده‌كردنی فه‌رمانه‌كانی خوا، عیباده‌ته، خوێندن‌و فێرخوازی به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن به مسوڵمانان، عیباده‌ته، جیهادو خۆبه‌ختكردن له پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی دینی خوا، عیباده‌ته، لابردنی شتێك له ڕێگا، كه ئازار به مسوڵمانان بگه‌یه‌نێ، عیباده‌ته.
پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: ((إنَّما الأعْمالُ بالنيّات، وإنَّما لكلّ إمرئٍ ما نَوى، فمن كانت هجرته الى الله ورسوله فهجرته الى ما هاجر الى الله ورسوله، ومن كانت هجرته الى دنيا يصبها، أو إمرأة ينكحها فهجرته الى ما هاجر إليه به‌ڕاستی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كان به پێی نیه‌ته‌كانه، هه‌ركه‌سه‌و به پێی نیه‌تی خۆی، هه‌ركه‌سێ كۆچكردنی بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بێت، ئه‌وا كۆچه‌كه‌ی بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره، هه‌ركه‌سێكیش كۆچه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتنی دنیا بێت، یان بۆ ئه‌وه‌ی ژنێك ماره بكات، ئه‌وا كۆچه‌كه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه، كه كۆچی بۆ كردووه)). متفق علیه.
2- تاعــه‌ت‌و گوێڕایه‌ڵی:
گوێڕایه‌ڵی خوا به‌جێبه‌جێ‌كردنی فه‌رمانه‌كانی‌و یاسا به‌پێزه‌كانی دێته‌دی، هه‌روه‌ها به‌دوركه‌وتنه‌وه له‌و كارانه‌ی،كه قه‌ده‌غه‌و حه‌رامی كردون.
هه‌ندێ له زانایان تاعه‌ت، به به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر كاری چاكه‌و پیاده‌كردنی به‌رنامه‌ی خوا راڤه ده‌كه‌ن. {فَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ وَمَن تَابَ مَعَكَ وَلاَ تَطْغَوْاْ إِنَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ }هود112 هه‌روا خوا ده‌فه‌رموێ: {إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنتُمْ تُوعَدُونَ }فصلت30
ئه‌وانه‌ش كه گوتویانه: په‌روه‌ردگارمان خودایه‌و له گفتیان لایان نه‌داوه‌و به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر كاری چاكه؛ فریشته دێنه لایان‌و پێیان ده‌ڵێن: نه بترسن، نه خه‌م بخۆن؛ مژده‌تان لـێ‌بێ گه‌یشتونه ئه‌و به‌هه‌شته‌ی، كه به‌ڵێنتان پێدراوه].
تاعه‌تی خوا, به‌ڵگه‌ی ڕاستیی خۆشویستنه، سه‌رپێچی‌و گوناهیش به‌ڵگه‌ی ناڕاستی خۆشویستنه. گوتراویشه: (إن المحب لمن یحب مطیع... ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كێكی خۆش بوێ، گوێڕایه‌ڵیه‌تی).
خوای به‌خشنده‌ش به‌ڵێنی به به‌نده گوێڕایه‌ڵه خۆشه‌ویسته‌كانی داوه، كه به‌هه‌شتی ڕازاوه‌یان پێ‌ببه‌خشێت، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: {وَمَن يُطِعِ اللّهَ وَالرَّسُولَ فَأُوْلَـئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاء وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَـئِكَ رَفِيقاً }النساء69....هه‌ركه‌سێكی به‌رفه‌رمانی خودا‌و ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌بێ، ده‌بێته هاوڕێی ئه‌وانه‌ی خودا چاكه‌ی ده‌گه‌ڵا كردون؛ له ڕێزی پێغه‌مبه‌ران‌و خوداپه‌رستانی ڕاستی‌و شه‌هیدان‌و پیاوچاكان؛ چ هاوڕێ‌یانێكی چاكیشن ئه‌مانه!].
هه‌روا ده‌فه‌رموێ: {قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ }آل عمران31... بڵێ: ئێوه ئه‌گه‌ر خوداتان خۆشده‌وێ، شوێن من كه‌ون، هه‌تا خودا‌ش خۆشی بوێن‌و له گوناهانیش بتان بورێ]
3- شه‌رم كردن له خوا:
شه‌رم كردن له خوا له گرنگترین پایه‌ی ڕێز‌و ئه‌ده‌به به‌رانبه‌ر به خوای گه‌وره.
(الحیا‌ء) شه‌رم له زمانه‌وانیدا مانای پۆشته‌یی، هه‌روا مانای خۆده‌رنه‌خستن، یان ڕازی نه‌بونه به شتێك، كه پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی خوایه، یان به ئاشكرا ئه‌نجام نه‌دانی سه‌رپێچی‌و گوناهوتاوان.
هه‌ندێ له زانایان پێناسه‌ی شه‌رم (الحیا‌ء)یان به‌وه كردووه، كه: ڕه‌وشت‌و ئاكارێكه بۆ وازهێنان له كاری ناشیرین‌و، كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردن به‌رانبه‌ر به‌خاوه‌ن ماف.
پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه شه‌رم خێر‌و چاكه‌ی به‌دواوه‌یه. عیمرانی كوڕی حه‌صین -خوا لێی ڕازی بێ- گوتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: ((الحیا‌ء لا یأتی إلاّ بخیر))متفق علیه.
پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له فه‌رموده‌یه‌كدا راڤه‌ی شه‌رم (الحیا‌ء) ده‌كات‌و ده‌فه‌رموێ: ((إستحيوا من الله حق الحياء، قلنا إنا نستحي من الله يا رسول الله والحمدلله، قال: ليس ذلك، الإستحياء من الله حق الحياء: أن تحفظ الرأس وما وعى، والبطن وما حوى، وتذكر الموت والبلى، ومن أراد الآخرة وترك زينة الحياة الدنيا، وأثر الآخرة على الأولى، فمن فعل ذلك فقد استحيا من الله حق الحياء....)) وه‌ك پێویست له خوا شه‌رم بكه‌ن، گوتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، سوپاس بۆ خوا ئێمه شه‌رم له‌خوا ده‌كه‌ین، فه‌رموی: ئه‌وها نا. شه‌رم كردن له خوا وه‌ك پێویست ئه‌وه‌یه، كه سه‌رت‌و چاو‌و گوێچكه‌و زمانت له گوناهان بپارێزی، زگت‌و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵا زگدایه له گوناهان بپارێزی، هه‌روا یادی مردن‌و ڕزین بكه‌یت، هه‌ركه‌سێ ڕۆژی دوایی بوێ‌و جوانی‌و ڕازاوه‌یی دنیا واز لـێ‌بێنێ‌و به‌سه‌ر دنیای هه‌ڵبژێرێ، جا هه‌ركه‌سێ ئاوای كرد، ئه‌وا وه‌ك پێویست شه‌رمی له خوا كردووه)) رواه الترمذی عن ابن مسعود.
ئه‌بوله‌یسی سه‌مه‌رقه‌ندی (شه‌رم)ی به دووجۆر داناوه‌و گوتویه‌تی: شه‌رم دوو جۆری هه‌یه:
1- شه‌رمێك له‌نێوان خۆت‌و خه‌ڵكدا.
2- شه‌رمێك له‌نێوان خۆت‌و خوادا.
شه‌رم كردن له‌نێوان‌و خۆت‌و خه‌ڵك ئه‌وه‌یه، چاوت بپارێزی له‌و شتانه‌ی ،كه‌بۆت حه‌ڵاڵا نیه ته‌ماشای بكه‌یت. به‌ڵام شه‌رمی نێوان خۆت‌و خوای گه‌وره بریتیه له هه‌ست كردن‌و پێ‌زانین به به‌خششه‌كانی‌و، شه‌رم بكه‌یت سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی بكه‌یت.
4- شوكرانه‌بژێری به‌خششه‌كانی خوا:
سوپاسگوزاری‌و شوكرانه‌بژێری، یان به‌دڵ، یان به زمان، یان به كرده‌وه ده‌رده‌بڕدرێ.
شوكرانه‌بژێریی به‌دڵ،بریتیه له هه‌بونی هه‌ستی خێروچاكه نواندن بۆ هه‌موو خه‌ڵك، چونكه هه‌موو خه‌ڵك چاو له‌ده‌ستی خوان‌و خۆشه‌ویسترین كه‌س لای خوا، ئه‌و كه‌سه‌یه بۆ چاو له‌ده‌سته‌كانی سودمه‌ند بێت.
شوكرانه‌بژێری به‌زمان بریتیه له سوپاس‌و ستایشكردنی خوا، هه‌روا به‌رده‌وام زیكروپاڕانه‌وه‌و ته‌سبیحات كردن.
شوكرانه‌بژێریی به كرده‌وه‌ش به‌وه دێته‌دی، كه ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته له جێبه‌جێ‌كردنی فه‌رمانه‌كانی خوا به‌كاربهێنرێت‌و، سه‌رپێچی خوای پێ‌نه‌كرێت.
دیاره شوكرانه‌بژێریی نیعمه‌تی چاو بریتیه له پاراستنی‌و دانه‌واندنی له‌ئاست ئه‌و شتانه‌ی خوا حه‌رامی كردوون، وه‌ك ته‌ماشانه‌كردنی ئافره‌تی نامه‌حڕه‌م‌و گۆڤاره ڕوت‌و نیمچه ڕوته‌كان‌و فلیمه بێ‌ئابڕوه‌كان.
شوكرانه‌بژێریی زمانیش بریتیه له غه‌یبه‌ت نه‌كردن‌و دوزمانی نه‌كردن‌و قسه نه‌هێنان‌و نه‌بردن‌و تێك نه‌دانی نێوان دوكه‌س‌و فیتنه‌یی نه‌كردن‌و هه‌ست بریندارنه‌كردنی خه‌ڵك‌و ته‌ریق نه‌كردنه‌وه‌یان.
شوكرانه‌بژێریی هێزو تواناش بریتیه له سه‌رخستنی چه‌وساوان‌و زوڵم نه‌كردن‌و, خـه‌بات‌و تێكۆشـان (جیهاد) له‌پێناوی خوا.
شوكرانه‌بژێریی نیعمه‌تی دارایی‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیی بریتیه له یارمه‌تیدان‌و كۆمه‌كی هه‌ژارو نه‌داران، به‌بێ منه‌ت كردن‌و به‌چاو دادانه‌وه.
خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ: {وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِن شَكَرْتُمْ لأَزِيدَنَّكُمْ وَلَئِن كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ }إبراهيم7 گه‌ر شوكرانه‌بژێرم بن ،بۆتان زیاد ده‌كه‌م ].
5- ڕازی بون به‌قه‌زاو قه‌ده‌ری خوا‌و ئارام گرتن له‌كاتی به‌ڵاو ناخۆشیدا:
باشترین وته سه‌باره‌ت به قه‌زاوقه‌ده‌ر ،فه‌رموده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه وسلم، كه ئاڕاسته‌ی ئیبن عه‌بباس ده‌كات‌و ده‌فه‌رموێ: ((يا غلام إني أعلمك كلمات: إحفظ الله يحفظك، أحفظ الله تجده تجاهك، إذا سألت فاسأل الله، وإذا إستعنت فاستعن بالله، واعلم أن الأمة لو إجتمعت على أن ينفعوك بشيء لن ينفعوك بشيء قد كتبه الله لك، ولو إجتمعوا على أن يضروك بشيء، لن يضروك بشيء قد كتبه الله عليك، رفعت الأقلام وجفت الصحف))...كوڕیژگه! چه‌ند وشه‌یه‌كت فێرده‌كه‌م: دینی خوا بپارێزه، خوا ده‌تپارێزێ، خوا بپارێزه، خوا به‌ره‌و ڕوت دێ، گه‌ر داوای شتێكت كرد، ته‌نها له خوا داوابكه، گه‌ر داوای فریاكه‌وتنت كرد، كه به فریات بێ، ته‌نها هاواری خوا بكه، بزانه گه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی كۆببنه‌وه‌و بیانه‌وێ سودێكت پێ ببه‌خشن، كه خوا نه‌ینوسیبی، ناتوانن سودت پێ ببه‌خشن، هه‌روه‌ها هه‌موی كۆببنه‌وه‌و بیانه‌وێ زیانت پێ‌بگه‌یه‌نن، كه خوا نه‌ینوسی بێ، ئه‌و زیانه‌ت پێ‌ناگات، قه‌ڵه‌مه‌كان له نوسین هه‌ڵگیران،په‌ڕاوه‌كانیش وشك بونه‌وه (واته: قه‌زاو قه‌ده‌ری خوا بڕاوه‌ته‌وه). رواه الترمژی وقال: حدیث حسن صحیح.
كه‌واته: بابای مسوڵمان وه‌ك ئه‌ده‌ب‌و ڕێزنواندن به‌رانبه‌ر خوای خۆی، ڕازییه به هه‌ر چ شتێك به‌سه‌ری بێت، كه خوا بڕاندوویه‌تیه‌وه‌و پاداشتیشی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێته‌وه، هه‌رگیز ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر به خوا ده‌رنابڕێ، كه بۆچی ئه‌م به‌ڵاو ناخۆشیه‌ی به‌سه‌ر هێناوه، به‌ڵكو دڵی به‌م ئایه‌ته ده‌داته‌وه ،كه ده‌فه‌رموێ: وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِّنَ الْخَوفْ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِّنَ الأَمَوَالِ وَالأنفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ{155} الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ{156} أُولَـئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُولَـئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ... مژده بده به‌و كه‌سانه‌ی خۆڕاگرن، ئه‌و كه‌سانه‌ی ،كه توشی چۆرتمێك ده‌بن، ده‌ڵێن: ئێمه‌ش هه‌ر ئی خواین‌و هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌چینه‌وه، خێروبێرو به‌زه‌یی په‌روه‌ردگاریان بۆ ده‌بارێ‌و شاره‌زا له ڕێ ئه‌وانن.]
كتێبی: ئادابه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
ئا: نه‌وا محمد سعید